ڕۆژانە
-

لە زانکۆی سلێمانی ڕۆژی زمانی دایک بەرز ڕاگیرا
لە زانکۆی سلێمانی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بە چەند چالاکییەک بەرز ڕاگیراو جەخت لە پاراستنی زمانی کوردی و گرنگی کارکردن بۆ دەوڵەمەندکردن کرایەوە.
-

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە خوێندنگەی زەنجانی ئێران ١٥ خوێندکار بریندار بوون
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە خوێندنگەی زەنجانی کچان لە ئێران ١٥ خوێندکار برینداربوون.
-

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی کۆبوونەوەکانی تەواو کردو دەگەڕێتەوە باکووری کوردستان
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کورستان کۆتایی هات و شاندەکە دەگەڕێتەوە باکووری کوردستان.
-

زارا محەمەدی و فاتمە زەند کەریمی بانگێشتی دادگا کران
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێرانەوە ٧ چالاکوان و مامۆستای کورد کە دووانیان ژنن بانگهێشتی دادگا کراون.
-

ڕەگەزنامەی فەخری فلۆرانسی ئیتالیا بە پەخشان عەزیزی بەخشرا
کامپەینی ئازادی بۆ پەخشان عەزیزی بڵاوی كردەوە، پەخشان عەزیزی ڕەگەزنامەی فەخری شاری فلۆرانسی ئیتالیای پێبەخشرا.
-

لە هەولێر فەرمانبەرانی گرێبەستی تەندروستی گردبوونەوە
فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتى تەندروستى حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لەبەردەم بینای وەزارەتى دارایى گردبوونەوەو ڕێگەیەکیان لە شۆفێران داخست.
-

تاژێ: یاسا پەسەندکراوەکان بە ئایدۆلۆژیای داعشن
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو کاردانەوەی بەرامبەر بە پەسەندکردنی ئەو یاسایانە دەربڕی کە بەتەواوەتی دژی ژنان و کۆمەڵگەن و تیایدا ئاماژەیان بەوەدا کە یاسا پەسەندکراوەکان یاسای ئایدۆلۆژیای داعشن و بە مانای کوشتنی ژن و ژیانە.
-

تونس سزای قورس بەسەر ژنانی ڕۆژنامەنووس و چالاکواناندا دەسەپێنێت
لە تونس چالاکانی مافی ژنان ڕایانگەیاندووە کە ژنان بەهۆی بۆچوونی سیاسی و خەباتی کۆمەڵایەتییەوە دەستگیر دەکرێن، و ئەو سزایانەی بەسەر ئەو ژنانەدا سەپێنراوە ناڕەوا و ئارەزوومەندانە بوون، و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم بڕیارانە پێویستیان بە پێچەوانەکردنەوە هەیە
-

باندێکی بازرگانی بە مرۆڤ لە بەغدا دەستگیرکران
دوێنێ ١٨ی شوبات، هێزە ئەمنییەکانی عێراق باندێکی بازرگانی کردن بە مرۆڤییان دەستگیرکردووە.
-

ژنێکی گەنج خۆی فیدای ئازادی کرد: ئاڤێستا خابور
ئاڤێستا خابور فەرماندەی فیدایاکار لە تەمەنی گەنجیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی بەرخۆدانەوە کردو لە دژی تانکەکان کە هێرشیان کردە سەر پێگەی شەڕڤانانی دژی داگیرکاری تورکیا چالاکییەکی فیداکاری ئەنجام دا.
-

ئێران دوو ژنی کوردی ئەشکەنجە دا
ڕژێمی ئێران هێرشی کردە سەر ماڵێک لە شاری بیرەنجیر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دوو ژنی کوردی ئەشکەنجە دا.
-

مەکەگە کاردانەوەی بەرامبەر بە فشارەکان لەسەر ڕۆژنامەنووسان نیشاندا
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی ئەستەنبوڵ سێ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر کران، مەکەگە کاردانەوەی بەرامبەر بە دەستبەسەرکردن و فشارەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان نیشان دا و داوای ئازادکردنی دەستبەجێیانی کرد.
-

ڕۆژنامەنووس بێریتان جانۆزەر سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا
ڕۆژنامەنووس بێریتان جانۆزەر کە بە تاوانی "پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوەکە" دادگایی دەکرێت، سزای ساڵێک و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
-

شاندی ئیمڕالی: هەموو لایەنە کوردییەکان ئەمڕۆ پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی دەکەن
لە درێژەی سەردانییەکانی شاندی ئیمڕالی بۆ باشووری کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کۆبوونەوە و سەردانی مەزاری مام جەلالیان کرد، ڕاشیانگەیاند، پڕۆسەی ئاشتی هەنگاوێکی گرنگە بۆ کوردان.
-

مامۆستایانی ناڕازی ئیدارەی ڕاپەڕین گردبوونەوە
مامۆستایانی ناڕازی ئیدارەی ڕاپەڕین لە دژی پێنەدانی مووچە و کەمتەرخەمی حکومەت گردبوونەوەو ئاماژەیان بەوەکرد، خۆپیشاندانی مووچە خۆران بەردەوام دەبێت.
-

نەسرین ستودە و سەدیقە وەسمەقی: سزای لەسێدارەدان تۆڵەی ڕاپەڕینی ژن، ژیان. ئازادییە
چالاکوانان نەسرین ستودە و سەدیقە وەسمەقی پشتڕاستیان کردەوە کە سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی، تۆڵەسەندنەوەی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادییە.
-

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا ٥٢ کەس لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەرکران
دەسەڵاتدارانی تورکیا لانیکەم ٥٢ کەسیان لە ئەندامانی پارتە جیاوازەکان لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەر کردووە.
-

لە هێرشەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی سودان دەیان کەس کوژران
بەهۆی هێرشی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر گوندەکانی ویلایەتی نیلی سپی و کامپی زمزمی ئاوارەکان دەیان هاوڵاتی مەدەنی کوژران و بریندار بوون.
-

لە کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆکی یەنەکەو شاناز ئیبراهیم پشتوانی لە پرۆسەی ئاشتی کرا
کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەنەکە و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کۆتایی هات و پشتیوانی بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپاتکرایەوە
-

لە کرێیلی فەرەنسا ژنان کۆبوونەوەو ئامادەکاری بۆ ٨ی ئادار دەکەن
ژنان لە شاری کرێیلی فەرەنسا کۆبوونەوە بە مەبەستی بەڕێکخستنکردنی مانگرتنی ژنان کە لە ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژناندا ئەنجام دەدرێت.