ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: دەبێت دیاردەی کورد لە یاساییبوونی کۆماردا جێگیر بکرێت

شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەبارەی کۆتا دیداری لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجان ڕایگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە ڕێبەر وتویەتی: دەبێت دیاردەی کورد بە هەموو شێوەیەک لە یاساییبوونی کۆماردا جێگیر بکرێت بۆ ئەمەش دەبێت پرۆسەیەکی ڕاگوزەری بەهێز دابنرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٣ی تشرینی دووەم، شاندی ئیمرالی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" لە دوورگەی ئیمرالی دیدارێکی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دا، شاندەکە پێکهاتبوون لە "پەروین بوڵدان، مەدحەت سانجار و فایەق ئۆزگور ئەرۆل".

 

سەبارەت بە ناوەڕۆکی دیدارەکەی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد، شاندەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاکردەوە و دەقەکەی بەمشێوەیەیە:

“لە ٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دیدارێکی زۆر ئەرێنیمان لەگەڵ بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمرالی ئەنجام دا و ماوەی نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند. تەندرووستی و مۆڕاڵی زۆر باش بوو، لە دیدارەکەدا بە پوختی ئەم هەڵسەنگاندنانەی کرد:

بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیەی کە هەیە بەرەوپێش بچێت، دەبێت جددیتر هەڵسەنگاندن لەسەر مێژوو و سۆسۆلۆژیا "کۆمەڵناسی" بکرێت. گرنگە دان بەوەدا بنرێت کە پەیوەندی تورک-کوردان وەک دوو پایەی دوو هەزار ساڵە گەیشتووەتە ئەم سەردەمە، پێویستە ئەم دوو پایەیە ببیندرێن، لێی تێبگەیەندرێن، ڕاستبکرێنەوە و بەم شێوەیە یەکێتی بەهێز بکرێت.

 

بەشێوەی ستوونی نا، بەڵکو بە درووستکردنی ئاسۆیەک کە کێشەکانی ڕۆژانەشمان لەخۆ بگرێت، مامەڵە بکەین.

 

ئێمە لە هەلومەرجێکی کورت و سنوورداردا بۆ بابەتێکی مێژوویی لەناو هەوڵێکی جددیداین. هەوڵ دەدەین ئاستێکی ئەرێنی درووست بکەین، نەک ئاستێکی نەرێنی و وێرانکەر. دیاردەی کورد دەبێت بە هەموو شێوەیەک لە یاساییبوونی کۆماردا جێگیر بکرێت و بۆ ئەمەش پرۆسەیەکی ڕاگوزەری بەهێز دابنرێت. گواستنەوە لەناو یاساییبووندا وەک دیاردەیەکی گشتگیر دەبێتە هۆی پتەوکردنی بناغە یاساییەکانی کۆماری دیموکرات.

 

دەرفەتەکانی ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک کە ئەمڕۆ لە ڕووی سەردەمەوە لەبەردەمماندایە، هەم هەرێمییە و هەم جیهانییە. بۆ ئەوەی بتوانین بەرەو ئاستێکی ئەرێنی هەنگاوبنێین، زۆر گرنگە هەمووان لەم پرۆسەیەدا بە هەستیاری و جددی و تێگەیشتنێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە بکەن.