باربارا ئوربانج: بانگەوازی ئاشتی زۆر گرنگ و بە بەهایە

باربارا ئوربانج، بەربژێری سەرەکی بۆ هەڵبژاردنی ڤێیەنای ساڵی ٢٠٢٥ لە پارتی کۆمۆنیستی نەمسا "KPO" پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتیی تەڤگەری ئازادیی کورد کرد و وتی: هیوادارم دەوڵەتی تورکیا وەڵامی ئەم بانگەوازە بداتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

باربارا ئۆربانج "٤٣" لە پارتی کۆمۆنیستی نەمسا و پارتی چەپ، بەربژێری سەرەکی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شارەوانی ڤێیەنا لە ساڵی ٢٠٢٥، بە ڕاگەیەندراوێک پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی کرد کە تەڤگەری ئازادیی کورد لە تورکیا دەستیپێکردووە.

 

باربارا لە ڕووی سیاسییەوە لەسەر هێڵی فێمینیستی لەسەر بنەمای پشتیووانییە، ئەوەی بە بیر هێنایەوە کە پارتەکەی نەریتێکی لەمێژینەی سیاسەتی ئاشتی پەیڕەو دەکات و ڕایگەیاند، لەکاتێکدا لە گۆڕەپانە نێونەتەوەییەکاندا شەڕ پەرەی سەندووە، هەنگاوی تەڤگەری ئازادیی کورد بۆ ئاشتی زۆر گرنگ و بە بەهایە.

 

باربارا لە ڕاگەیاندراوەکەییدا وتی: لێرەوە، لە نەمسا و لە ڤێیەنا، بە ئاگادارییەوە چاودێریی ئەو پرۆسەیەی تەڤگەری ئازادیی کورد دەکەین کە لە تورکیا دەستیپێکردووە. وەک KPO نەریتێکی دوورودرێژمان هەیە لە سیاسەتی ئاشتیدا. لە کاتێکدا شەڕ لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا زیادی کردووە، ئەو هەنگاوەی تەڤگەری کورد گرتووەیەبەر بۆ ئەوەی بڵێت 'ئیدی بەسە، با کۆتایی بە شەڕ بهێنین' و ڕاگەیاندراوەکەی کە ئامادەیە هەنگاوی یەکەم بەرەو ئاشتی بنێن زۆر بە بەهایە. هیوادارین دەوڵەتی تورکشی وەڵامی ئەم بانگەوازە بداتەوە، ئەم پێشنیازە قبوڵ بکات و بۆ دامەزراندنی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە تورکیا هەنگاوی پێویست بنێت.