ڕۆژانە
-

یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە واژۆ كرا
سەرۆك كۆمار عێراق یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی واژۆ كرد و بڕیارە لە هەفتەی داهاتووشدا لە ڕۆژنامەی وەقایعی بە فەرمیی بڵاو بكرێتەوە.
-

پێلین زۆزان لە ئەنجامی هێرشێکدا گیانی لەدەستدا
پاژک گیان لەدەستدانی پەلین زۆزانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، شەهید پەلین هەمیشە ڕێکخستن و ڕەنجی لە کەسایەتی خۆیدا کردووە، بە کەسایەتییە بوێر، دڵخواز و بەهێزەکەی لە هەموو مەیدانێکدا ئەرکی شۆڕشگێڕانەی ئەنجامدا.
-

دۆلجە ماریا: پێکەوە دەتوانین ڕێگایەکی یەکگرتوو بونیاد بنێین
دۆلجە ماریا، ژنێکی ڕەسەنی کۆمەڵگەی ئەبیا یالا لە ئەمریکای لاتین، لە یەکەم سەردانیدا بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، ژنان ڕێکخراوی تایبەت بە ژنانیان دامەزراندووە.
-

لە سودان ٣١ کەس کوژراون کە منداڵیشیان تێدایە
هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە گەڕەکی سەلحە لە ئوم دورمان لە ڕۆژئاوای خەرتومی پایتەخت کۆمەڵکوژییەکی بەکۆمەڵیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا ٣١ کەس گیانیان لەدەستدا کە چەند منداڵێکیشیان تێدایە.
-

ژنانی نووسەری مەغریبی ڕێز لە وشەی ئازاد دەگرن
پێشانگای نێودەوڵەتی چاپ و بڵاوکردنەوە و پەرتوک لە رەبات بە بەشداری کۆمەڵەی ژنانی نووسەری مەغریبی کۆتایی پێهات.
-

یەمەن... هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بۆ سەر ناوەندی دەستبەسەرکردنی کۆچبەرانی ئەفریقی دەیان کوژراوی لێکەوتەوە
لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا کە ناوەندێکی دەستبەسەرکردنی کۆچبەرانی ئەفریقی لە شاری سەعدە کردە ئامانج، ٦٨ کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار و بێسەروشوێن بوون.
-

"دەبێت مافەکانی ژنان لە سووریای نوێ مسۆگەر بکرێت"
سەبارەت بە کۆنفرانسی "یەکڕێزیی و یەکهەڵوێستی کوردیی لە ڕۆژئاوا" ئیلهام ئەحمەد و فەسلە یوسف وتیان: پێویستە مافەکانی ژنان لە دەستوور و ئایندەی ژنان لە سووریای نوێدا دابنرێت.
-

سوهام شەنگالی: یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال هێزێکی شەرعییە کە گەلی ئێزدی دەپارێزێت
سوهام شەنگالی، وتەبێژی تەڤگەری ژنانی ئێزدی ڕایگەیاند، هێرش بۆ سەر شەڕڤانانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال، ئەو هەڕەشەیەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دژی شەنگال کردوویەتی، جیا نییە، یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال هێزێکی شەرعییە بۆ پاراستنی گەلی ئێزدی.
-

چالاکوانێك بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین دژی سزای لەسێدارەدانی پەخشان دەستگیركرا
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا بڵاویکردەوە، خوێندکارێکی تاران بە مەبەستی لێپرسینەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێران دەستگیر کرا، ئەو ژنە بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین دژی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەستگیر کراوە.
-

٦٥٪ی زیانبەرکەوتووانی شەڕی غەززە منداڵ و ژن و کەسانی بەتەمەنن
لەگەڵ بەردەوامبوونی بۆردوومان کە بەشێوەیەکی سیستماتیک خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە دەکاتە ئامانج، ژمارەی زیانبەرکەوتووانی غەززە بۆ زیاتر لە ٥٢ هەزار و ٢٤٣ کوژراو زیادی کرد، کە ٦٥٪یان منداڵ و ژن و کەسانی بەتەمەنن.
-

هەنگاوێکی تری شۆڕشگێڕانە بەرەو یەکێتی نەتەوەیی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا
یەکگرتوویی کورد و جێگای ئەوان لە پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیکدا، لە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی، کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەرجەستە بوو.
-

نێرگز ناسری بە زیندانی کردن سزا درا
ژنێکی مەسیحی دانیشتووی تاران بە ناوی نێرگز ناسری لەلایەن لقی ٣٦ی دادگای تێهەڵچوونەوە سزای ١٦ ساڵ زیندانیی و ١٥ ساڵ بێبەشکردنی لە مافە کۆمەڵایەتییەکان و سزای دارایی بە بڕی ٣٣٠ ملیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندرا.
-

بە ئامانجگرتنی دامەزراوە گرنگەکان ئازارەکانی ژنان زیاد دەکات
هێزەکانی پشتیوانی خێرا چەندین جار وێستگەکانی کارەبای لە ویلایەتەکانی وەک دەریای سوور، ڕووباری نیل، باکوور، خەرتوم، و بەنداوی مەروی کردووەتە ئامانج و ئازارەکانی هاوڵاتیانیان زیاتر کردووە.
-

"ڕاستی ئابووری ژنان... لە ئاڵەنگاریەکانەوە بۆ هەلەکان" سیمیناری گفتوگۆ لە جەزائیر
بەشداربووانی سیمیناری گفتوگۆ کە لەلایەن کۆمەڵەی نور بۆ ژنان و خێزان و منداڵان ڕێکخرابوو، کۆک بوون لەسەر ئەوەی ئەگەر هەل بە ژنان بدرێت، ئەوا دەتوانن گۆڕانکارییەکی بەردەوام بەدەستبهێنن و کاریگەری ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگە دروست بکەن.
-

٧٦ خێزانی ئاوارە لە کامپی هۆڵەوە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان
بەپێی بڕیاری خۆبەڕێوەبەری باکوورو ڕۆژهەڵاتئ سووریا، ٧٦ خێزانی ئاوارەی کماپی هۆڵ کە خەڵکی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان، گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
-

هەڵمەتی کۆکردنەوەی پارە بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان لە کەناراوەکانی سووریا کۆتایی هات
ئەنجومەنی ژنانی سووریا کۆتایی هاتنی هەڵمەتی کۆکردنەوەی پارەی خۆی بۆ پشتیوانی لەو کەسانەی کە لە کەناراوەکانی سووریا زیانیان بەرکەوتووە، ڕاگەیاند.
-

لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵدا ١٥ ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی کوژران
لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا، لە ئەنجامی شەڕی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە، ١٥ ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی کوژراون و ١١ ڕۆژنامەنووسیش بریندار بوون و ماڵی ١٢ ڕۆژنامەنووس بە تەواوی وێران بوون.
-

بەهۆی تەقینەوەی ئێرانەوە ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی شاری بەندەر عەباسی ئێران بۆ ١٨ کەس بەرزبووەوە.
-

بەشداربووانی کۆنفرانس: بە یەکگرتوویی ئەو دەستکەوتانەی بەدەست هاتوون دەپارێزێت
سالیحە ئایدەنیز و گولجان کاچماز سایگیت، ئەندامانی دەم پارتی، بەشدارییان لە کۆنفرانسی"یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیی لە ڕۆژئاوا" کردووە، جەختیان لەوە کردەوە کە یەکگرتوویی دەستکەوتە بەدەستهاتووەکان دەپارێزێت.
-

چالاکی بانگەواز بۆ وریشەو پەخشان و شەریفە بەڕێوەچوو
لە شاری میونشن چالاکییەک بەمەبەستی داواکردن لە دەوڵەتی ئێرانبۆ کۆتایی بە سزای لەسێدارەدان و هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایە بەڕێوەچوو کە بەسەر سێ چالاکوانی ژندا سەپێندراون.