ڕۆژانە
-

کریکارانی ژن مافی تایبەت بەخۆیان هەیەو دەبێت خاوەن کار مافەکانیان پێبدات
ڕۆژی جەژنی کرێکاران تایبەتە بەچینی کرێکار و ئیشکەران، ئەو ڕۆژە دەکەوێتە ١ی ئایاری ھەموو ساڵێک. لە نزیکەی٨٠ وڵاتی جیھانی پشووی فەرمییە، لەم ڕۆژەدا کرێکاران و بزووتنەوە کرێکارییەکان لەوانە بە ڕێپێوان و چالاکی و ڕێپێوان یادی ڕۆژەکە دەکەنەوە.
-

خوێندکارێکی یەمەنی بەهۆی کەمتەرخەمی پزیشکییەوە گیانی لەدەستدا
لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا کە واقیعی نەخۆشخانەکانی یەمەن ئاشکرا دەکات، خوێندکارێک بە ناوی حەنادی ئەلجەهلانی بەهۆی کەمتەرخەمی پزیشکییەوە گیانی لەدەستدا.
-

ڕەتکردنەوەی دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستی لە زیندانەکانی تورکیا جۆرێکە لە ئەشکەنجەدان
نورا چویرمن، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (İHD)، زیندانەکان بە شوێنێک وەسف دەکات کە "هیچ بوونەوەرێکی زیندوو ناتوانێت تێیدا بژی"، باس لە دۆخی نالەباری زیندانییە نەخۆشەکان دەکات.
-

پەروەردەی ژنان، بنەمای زانست و بەدەستهێنانی زانست لە کۆمەڵگەدا
ژنانی بەشدار لە خولی ڕاهێنانی "شەهیدانی ژنی بەنداوی تشرین"، کە لەلایەن لیژنەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار لە چیای قەزوان بەڕێوەچوو، جەختیان لەوە کردەوە: "پەروەردە هەوێنی زانست و بەدەستهێنانی زانستە، پێویستە هەموو ئەندامانی کۆمەڵگە سوودی لێ وەربگرن".
-

بە دروشمی " نان،کار، ئازادی "، ١ی ئایار پیرۆزکرا
لە شاری سلێمانی، بەبۆنەی ١ی ئایار" جەژنی کرێکاران"، بە بەشداری چالاکوان و کرێکاران، بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی و خوێندنەوەی سرود بۆ پاراستنی کرێکاران، ڕێپێوان ئەنجامدرا.
-

تولای هاتمئۆغلاری: دەبێت گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵبگیرێت
تولای هاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی ڕایگەیاند، ئەگەر بتوانن کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بە ڕێکخستن بکەن، چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتییانەی پرسی کورد دێتە دی، ئەمەش ڕێگە بۆ تێکۆشانی کار دەکاتەوە.
-

زانایەکی هیندی پەیامی پشتیوانی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەنێرێت
گەیاتری شاکراڤۆرتی سپیڤاک، زانا و لێکۆڵەری هیندستان پەیامێکی پشتیوانی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد و پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی و دیموکراتی دووپاتکردەوەو وتی: لە دڵەوە هیوادارم ئەم پرۆسەیە بەردەوام بێت.
-

لە سووریا ٢٢ کەس کوژران و داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی دوو ڕۆژنامەنووس دەکرێت
بە هۆی شەڕ و پێکدادانێکی خوێناوی لە شارۆچکەی سەحنایا لە گونداکانی دیمەشق ٢٢ کەس کوژران، یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد نیگەرانی خۆی لە چارەنووسی دوو ڕۆژنامەنووس دەربڕی کە لە کاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوە بەردەوامەکانی پایتەخت بێسەروشوێن بوون.
-

لە چالاکی ١ی ئایار ٢٠٠ کەس لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەرکران
لە ئەستەنبوڵ ئەوکەسانەی بۆ پیرۆزکردنی ١ی ئایار دەیانویست بڕۆنە مەیدانی تەقسم، لە لایەن پۆلیسەوە ڕێگرییان لێکراو زیاد لە ٢٠٠ کەسیان لێ دەستبەسەرکرا.
-

دەستی وشک و ڕەق... دۆخی نالەباری کرێکارانی وەرزی لە ڕەوانسەر
بۆچی ژنان بە دەستی وشک و ڕەق و منداڵی بچووکەوە، ڕۆژانە بەرەو دەشتە سووتێنەرەکانی ڕەوانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڕۆن؟ ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە دەنگی بێدەنگی کرێکارانی وەرزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ببیستن؟
-

لە سووریا لە مانگی نیساندا: ١٣٧ کەس کوژراون کە ٧ ژن و دوو منداڵیان تێدایە
ڕێکخراوی سۆهر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا ١٣٧ کەس لە سووریا کوژراون کە ٧ ژن و دوو منداڵیان تێدایە.
-

"ئێمە لە مردن گەورەترین" ئەو فەلسەفەیەی کە چارەنووسی گەلانی گۆڕی
لە بەنداوی تشرین، لەژێر بۆردوومانی فڕۆکە و تۆپخانەکانی تورکیای داگیرکەر، گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دروشمی بە "ئێمە لە مردن گەورەترین" بووەتە فەلسەفەیەک بۆ ژیانێکی ئازاد و چارەنووسی گەلان و ژنانی گۆڕیوە.
-

مامۆستایەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پیشەکەی دوورخرایەوە
سەندیکای مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، مامۆستایەکی کورد لە مەریوان لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە لە پیشەکەی دوورخرایەوە.
-

شیرین عەبادی: پاڵپشتی کرێکاران کلیلی گۆڕانكارییە
شیرین عەبادی، مافەکانی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، یەکڕیزی و پاڵپشتی کرێکاران کلیلی گۆڕانكارییە، دەشڵێت، کرێکاران یەکەم قوربانی سیاسەتە نامرۆڤانەکانی دەسەڵاتدارانن.
-

لە کاتێکدا هەزاران ئەفغانی ناچارن بگەڕێنەوە هۆشدارییەکان لەبارەی کارەساتێکی مرۆیی قووڵترەوە لە ئارادایە
لە کاتێکدا دەیان هەزار ئەفغانی ناچارن لە وڵاتانی دراوسێوە بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا کە "کارەساتێکی مرۆیی قووڵتر" لە ئارادایە.
-

ژنانی کۆچبەر: لە ڕێگەی خەباتی بەردەواممانەوە کاری خۆمان دەپارێزین
ژنانی کۆچبەری عەفرین و سەرێکانی، بەبۆنەی ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران، ڕایانگەیاند، پێویستە خەبات لەدژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەرز بکرێتەوە و بتوانن بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان کە ساڵانێک لەوێ کاریان کردووە.
-

کەژەکە: بانگەوازی ٢٧ی شوبات بانگەوازییە بۆ بونیادنانی وڵاتێک کە بەهای ڕاستەقینە بە کار دەدات
کۆردیناسیۆنی کەژەکە دەڵێت: پێویستە لە پێناو ئازادی کار و ڕەنجدەراندا سیستمی پیاوسالاری هەڵبوەشێتەوە، تا ژن ئازاد نەبێت ژیان ئازاد نابێت، تا ژیانیش ئازاد نەبێت کار ئازاد نابێت.
-

یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و مافی کرێکاران لەکەرتی تایبەت لەهەڵەبجە تاوتوێ کرا
لە هەڵەبجە لە وۆرکشۆپێکدا یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و مافی کرێکاران لەکەرتی تایبەت تاوتوێ کرا، ئامانج لێی ئاشناکردنی کرێکاران بوو بە مافەکانیان.
-

لە کۆیە فێستیڤاڵی زانستی و کولتووری نەتەوەیی بەڕێوەچوو
لە کۆیە فێستیڤاڵی زانستی و کولتووری نەتەوەیی بەڕێوەچوو خوێندکارانی بەشە جیاوازوەکان بە چالاکی جۆراوجۆر بەشداربوون.
-

دەنگی شەریفە دەنگی داواکاری کرێکارانە بۆ دادپەروەری
کامپەینی بەرگریکردن لە شەریف محەممەدی، چالاکوانی کرێکاری کە سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرکراوە، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران کە دەکەوێتە ١ی ئایار، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا داوای ئازادکردنی شەریفە محەمەدی و چالاکوانی دیکەی کرد.