ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 181 لە 1.029

24 تشرینی دووەم 2025

23 تشرینی دووەم 2025

  1. پانێڵێک بە ناونیشانی "ڕۆڵی یاسای جەعفەری لە زیادکردنی توندوتیژی لەسەر ژنان" بەڕێوەچوو

    پانێڵێک بە ناونیشانی "ڕۆڵی یاسای جەعفەری لە زیادکردنی توندوتیژی لەسەر ژنان" بەڕێوەچوو

    بەبۆنەی ساڵڕۆژی ۲٥نۆڤەمبەر، ڕۆژی تێکۆشان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ژنانی کورد ''ڕێپاک''، بە ئامادەبوونی چەندین ژنی سیاسی و چالاکوانانی مافی ژنان، هەڵسا بە ئەنجامدانی پانێڵێک بۆ هۆشیارکەدنەوەی ژنان دەربارەی یاساکان.

  2. ڕێپاک: ئێمە بە تێکۆشان هەموو ڕۆژێک دەکەینە ٢٥ی تشرینی دووەم

    ڕێپاک: ئێمە بە تێکۆشان هەموو ڕۆژێک دەکەینە ٢٥ی تشرینی دووەم

    ڕێپاک تایبەت بە ٢٥ی تشرینی دووەم دەڵێت: هەموو ئەو ژنانەمان لەبیرە کە بوونەتە قوربانیی زوڵم و دڕندەیی سیستمی پیاوسالاری و دەڵێین هەرگیز ئێوە لەبیر ناکەین، تۆڵەی ئێوە بە بنیاتنانی جیهانێک و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دوور لە توندوتیژی دەکەینەوە.

  3. ''کۆچبەری هەموو جۆرە توندوتیژییەکی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە''

    ''کۆچبەری هەموو جۆرە توندوتیژییەکی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە''

    ژنانی کۆچبەرلە کامپی واشۆکانی لە شاری حەسەکە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پشتڕاستیان کردەوە، کە کۆچکردن یەکێکی ترە لە شێوازەکانی توندوتیژیی دەوڵەت پیاوسالاری، هەروەها ئەم توندوتیژییە دەرگا بەڕووی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی دەکاتەوە.

  4. پێشانگای پەرتوکی مهاباد بەردەوامیی هەیە

    پێشانگای پەرتوکی مهاباد بەردەوامیی هەیە

    هەرچەندە پێشانگای پەرتوکی مهاباد کە لە ١٧ی تشرینی دوومەوە دەستی پێکردووە، خاڵی کۆبوونەوەی فەرهەنگییە لەگەڵ نووسەرانی ناوخۆیی و بەرهەمی جۆراوجۆر، بەڵام نرخی پەرتوک فشار دەخاتە سەر توانای کڕینی سەردانکەران.

  5. ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا  لە دژی توندوتیژی بیری ئازادی دەکەنە پراکتیکی ڕۆژانە

    ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی توندوتیژی بیری ئازادی دەکەنە پراکتیکی ڕۆژانە

    کۆنگرەی ستار پێشەنگایەتی دەستپێشخەرییەکانی ئازادی و بەشداریکردنی کۆمەڵگە دەکات، ڕێکخراوی مافی مرۆڤیش هۆشیاری یاسایی بەرەوپێش دەبات و پێشێلکارییەکان بەڵگەنامە دەکات بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی ژنان و ڕێگە خۆشکردن بۆ کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و یەکسانتر.

  6. لە دژی تێڕوانینی توندوتیژی ئێمە هێزی گۆڕانکاریمان هەیە  – شیکاری

    لە دژی تێڕوانینی توندوتیژی ئێمە هێزی گۆڕانکاریمان هەیە – شیکاری

    ئێمە داوای لێپرسینەوە لە کوشتنەکان دەکەین، خۆمان دەبینە داواکاری گشتی و بکوژەکان ئاشکرا دەکەین. بێگومان توندوتیژی لە ساتێک یان ڕۆژێکدا سنووردار نییە، بۆیە پێویستە بەردەوام بین لە خەبات و بەو ڕۆحەوە مامەڵە بکەین، تا هەست بە ژیان و ژینگەیەکی ئارام دەکەین.

22 تشرینی دووەم 2025

  1. پێشانگایەکی نێودەوڵەتی تیشک دەخاتە سەر خۆڕاگری ژنانی ئەفغانستان لە بەرامبەر سنووردارکردنەکاندا

    پێشانگایەکی نێودەوڵەتی تیشک دەخاتە سەر خۆڕاگری ژنانی ئەفغانستان لە بەرامبەر سنووردارکردنەکاندا

    پێشانگایەکی بازرگانی نێودەوڵەتی بۆ ژنان لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بەڕێوەچوو کە چالاکوانان و خاوەنکاران بەشدارییان تێدا کرد، شوێنی فراوان بۆ ژنان تەرخانکرا بۆ نمایشکردنی بەرهەمە جۆراوجۆجیاوازەکانیان و تیشک خستنە سەر ڕۆڵی ئابوورییان.