ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 174 لە 1.029

6 کانوونی یەکەم 2025

  1. ئیلهام ئەحمەد: دەبێت پشتیوانی لە ئاشتی بکەین

    ئیلهام ئەحمەد: دەبێت پشتیوانی لە ئاشتی بکەین

    ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: ئەگەر تورکیا لەگەڵ سووریا ئاشتی بکات، ئەوا بەشێوەیەکی باشتر لە ڕۆژئاوا بەدی دێت.

  2. کۆمەڵەی "جەنگاوەران بۆ ئاشتی" سیمینارێکی دیالۆگی لە لوبنان ئەنجامدا

    کۆمەڵەی "جەنگاوەران بۆ ئاشتی" سیمینارێکی دیالۆگی لە لوبنان ئەنجامدا

    کۆمەڵەی "جەنگاوەران بۆ ئاشتی" تیشکی خستە سەر قەیرانی سیستەمی دابەشکردنی دەسەڵاتی خێڵەکی لە لوبنان، هەروەها چارەسەری جێگرەوەیان لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون، یەکسانی و شەفافیەت خستەڕوو، ئەویش بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونە دیموکراتییە بەشداربووەکان لە ناوچەکەدا.

  3. ڕێبەری گەلی کورد  پەیامێکی بۆ کۆنفرانسی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک نارد

    ڕێبەری گەلی کورد پەیامێکی بۆ کۆنفرانسی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک نارد

    ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ەیامێکی بۆ "کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" نارد و ڕایگەیاند ئەمڕۆ کاتی هەنگاونانە بەرەو سەرکەوتن لەسەر بناغەی سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک.

  4. "ژنان گەورەترین زیانبەرکەوتووی هەواڵی ناڕاست و چەواشەکاری بون لە ماوەکانی بانگەشەی هەڵبژاردندا"

    "ژنان گەورەترین زیانبەرکەوتووی هەواڵی ناڕاست و چەواشەکاری بون لە ماوەکانی بانگەشەی هەڵبژاردندا"

    دامەزراوەی ڤیژن ئەنجامی توێژینەوەی "زانیاریی ناڕاست و چەواشە لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان" و راپۆرتی کۆتایی پڕۆژەی "عێراق فلتەر"ی بڵاوکردەوە ک ژنان گەورەترین زیانبەرکەوتووی هەواڵی ناڕاست و چەواشەکاری بون لە ماوەکانی بانگەشەی هەڵبژاردندا.

  5. چوار ژنی کورد لە تایلاند بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکەن

    چوار ژنی کورد لە تایلاند بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکەن

    چوار ژنی کورد کە ئەندامی لقی عێراقی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ژنانی ڕادیۆو تەلەفزیۆن "IAWRT"ن، ماوەی سێ ڕۆژە بەشداری کۆنفرانسی کۆمەڵەکەن کە بە ناونیشانی "دادپەروەری جێندەریی لە جیاهنێکی ناکۆکدا" لە تایلەند بەڕێوەدەچێت.

  6. نێرگس محەمەدی: شەڕ لە ئێران کۆتایی نەهاتووە

    نێرگس محەمەدی: شەڕ لە ئێران کۆتایی نەهاتووە

    نێرگس محەمەدی، زیندانی سیاسیی و چالاکوانی مافی مرۆڤی ڕایگەیاند، شەڕ لە ئێران کۆتایی نەهاتووە، حکومەت لەگەڵ هاوڵاتییان شەڕ دەکات، دەشڵێت، هەڵوێستی هاوبەشی چالاکوانان توانای گۆڕانکارییەکی مێژووییان هەیە.

5 کانوونی یەکەم 2025

  1. گوڵستان کلچ کۆچیگیت: هێزێک بەشداری سوپا دەبێت هێزێکیش ئاسایش دابین دەکات

    گوڵستان کلچ کۆچیگیت: هێزێک بەشداری سوپا دەبێت هێزێکیش ئاسایش دابین دەکات

    گوڵستان کلچ کۆچیگیت، سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی ڕایگەیاند، ڕێبەر ئاپۆ لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە ئەنتێگراسیۆنی قەسەدە گوتبووی، "هێزێک بەشداری سوپای ناوەندی دەبێت، هێزەکەی دیکەش هەرێمەکە دەپارێزێت".

  2. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی بۆ کۆنفرانسی ئەنجومەنی عەشتار نارد

    ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی بۆ کۆنفرانسی ئەنجومەنی عەشتار نارد

    ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ١٤یەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی عەشتاری کامپی پەنابەرانی مەخمووری پیرۆز كرد و لە پەیامێكدا کە بۆ کۆنفرانسەکەی ناردوە وتی: "بەبێ ئازادی ژن، سۆسیالیستبوون نایەتە دی. سۆسیالیزم نایەتە دی".

  3. ڕێکخراوی ستێرک دوو ساڵە بۆ پاراستن و بەهێزکردنی منداڵان کاردەکات

    ڕێکخراوی ستێرک دوو ساڵە بۆ پاراستن و بەهێزکردنی منداڵان کاردەکات

    ڕێکخراوی ستێرک هەوڵدەدات بۆ قەرەبووکردنەوەی کاریگەرییەکانی شەڕ و کۆچکردنی منداڵان لە ڕێگەی بەرنامەکانی پشتیوانی پەروەردەیی و کات بەسەربردن و دەروونی کۆمەڵایەتییەوە، تیشک دەخاتە سەر بەهێزکردنی منداڵان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دایکان و باوکان لە مافەکان

  4. ڕێبەری گەلی کورد: بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە هەموو هەوڵێک دەدەم

    ڕێبەری گەلی کورد: بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە هەموو هەوڵێک دەدەم

    دوێنێ لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پەرلەماندا کورتەی کۆنووسەکانی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاشکرا کران و ڕێبەر ڕایگەیاندووە کە ئەو لەسەر قسەکانی خۆیەتی و بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە لە هەوڵداندایە و لە چوارچێوەی دەرفەتەکاندا هەوڵی خۆی دەدات.

  5. ژنانی کۆبانی: ماوەی ساڵێکە گەلان و پێکهاتەکانی سووریا کۆمەڵکوژ دەکرێن

    ژنانی کۆبانی: ماوەی ساڵێکە گەلان و پێکهاتەکانی سووریا کۆمەڵکوژ دەکرێن

    ژنانی شاری کۆبانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، تووڕەیی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە ناوچە چەکەنارییەکانی سووریا و سوەیدا ئەنجام دەدرێن، هەروەها جەختیان لەوە کردەوە، کە سووریا بووەتە شوێنی کوشتن و لەناوبردنی گەلان.

  6. "هەڵبژاردنی بێدەنگی ژنان لە بەرامبەر توندوتیژییەکان ئەو توندوتیژیانەی لەسەر ژن ئەنجام دەدرێت چارەسەر ناکات"

    "هەڵبژاردنی بێدەنگی ژنان لە بەرامبەر توندوتیژییەکان ئەو توندوتیژیانەی لەسەر ژن ئەنجام دەدرێت چارەسەر ناکات"

    کەوسەر محەمەد، بەڕێوەبەری پەرتوکخانەی ئەوقافی سلێمانی دەڵێت: خێزانەکان لە ماڵەکانیاندا منداڵێک لەسەر ئەقڵیەتێکی پیاوسالاریدا پەروەردە دەکات، پیاوان دەسەڵاتدارتر دەردەخەن، پێویستە هۆشیاری خێزانەکان زیاتر بکرێت.