ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 172 لە 1.029

10 کانوونی یەکەم 2025

  1. لە سوەیدا سێ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزرانەوە

    لە سوەیدا سێ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزرانەوە

    سێ گۆڕی بەکۆمەڵ کە خەڵکی مەدەنی بوون لە مانگی تەمووزدا لە هێرشە سەربازییەکاندا کوژراون، لە سوەیداو دەوروبەری دۆزراونەتەوە. باس لەوەش کراوە کە هەندێک تەرم بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان بەخاک سپێردراون و ڕێگری لە ناسانامەیان کراوە.

  2. لە شاری تەعز دەستپێشخەرییەکی نیشتمانی هاوبەش بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژی دیجیتاڵی دەستیپێکرد

    لە شاری تەعز دەستپێشخەرییەکی نیشتمانی هاوبەش بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژی دیجیتاڵی دەستیپێکرد

    لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، دەستپێشخەرییەک لە یەمەن دەستیپێکردووە بۆ بەهێزکردنی ژنان و منداڵانی کچ لە جیهانی ئەلیکترۆنیدا، ئەویش لە ڕێگەی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسییەکانی ڕەشبگیری.

  3. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان: گەورەترین تێکۆشانی دیموکراسی ڕێکخستنی گەلە

    ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان: گەورەترین تێکۆشانی دیموکراسی ڕێکخستنی گەلە

    ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دوایین دیداریدا لەگەڵ دەم پارتی، تیشک دەخاتە سەر زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان لەم ساڵانەی دواییدا و داوای هەستیارییەکی کۆمەڵایەتی کردووە و هەروەها دەشڵێت: گەورەترین تێکۆشانی دیموکراسی ڕێکخستنی گەلە.

  4. دایکانی ئاشتی: داواکاری ئێمە ئاشتی و یەکسانی و ئازادییە

    دایکانی ئاشتی: داواکاری ئێمە ئاشتی و یەکسانی و ئازادییە

    دایکانی ئاشتی لە شاری وانی باکووری کوردستان جەختیان لەسەر پێویستی هەنگاوی ڕاستی حکومەتی تورکیا بۆ گەیشتن بە ئاشتی و ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی کردەوە و وتیان: داواکاری گەلی کورد ئاشتی و ئازادی و یەکسانییە و داوای بەردەوامی خەباتی هاوبەشیان کرد.

  5. ژنان لە کۆڵن خولێکی پەروەردەییان بەڕێوەبرد

    ژنان لە کۆڵن خولێکی پەروەردەییان بەڕێوەبرد

    نوێنەرانی ئەنجومەنەکانی یەکێتیی ژنانی ئەورووپای باکووری ڕەین-وێستڤالیا "NRW YJK-E" لە کامپێکی سێ ڕۆژەی پەروەردەییدا لە کۆڵن کۆبوونەوە. ژنان لەسەر بنەمای "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"، گفتوگۆیان لەسەر ئەو بابەتانە کرد کە کاریگەرییان لەسەر ژنان هەیە.

  6.  دەشنێ عوسمان: یاسا نەیتوانیوە ببێتە تاکە سەرچاوەی هێز بۆ ڕووبەڕووبونەوەی کوشتنەکانی ژنان

    دەشنێ عوسمان: یاسا نەیتوانیوە ببێتە تاکە سەرچاوەی هێز بۆ ڕووبەڕووبونەوەی کوشتنەکانی ژنان

    دەشنێ عوسمان، پارێزەر، لەبارەی کوشتنەکانەوە دەڵێت: کەیسەکانی کوشتن بەهۆی دەستوەردانی سیاسی و دابونەریتی کۆمەڵگەوە لە دادگاکاندا بەلاڕێدادەبرێت، بەڵام خۆشبەختانە یاسای ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠٠٢مان هەیە، کە تایبەتە بە لابردنی پاساوی تاوانی کوشتن.

9 کانوونی یەکەم 2025

  1. لە سێدارەدانەکان لە ئێران تەنها سزانین بەڵکو پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی ژیانن

    لە سێدارەدانەکان لە ئێران تەنها سزانین بەڵکو پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی ژیانن

    هەڵمەتی "سێشەممە نا بۆ لەسێدارەدان"، لە ٥٥ زیندانی سەرتاسەری ئێران بۆ ماوەی ٩٨هەمین هەفتەی لەسەریەک بەردەوامە، بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە، کە ئیتر لەسێدارەدان سزا نییە، بەڵکو تاوانێکی ڕێکخراو و پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی ژیانە.

  2. پەیامنێرانی بێ سنوور: لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٦٧ ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون

    پەیامنێرانی بێ سنوور: لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٦٧ ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون

    پەیامنێرانی بێ سنوور لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٥دا ڕایگەیاند، کە ٦٧ ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا کوژراون، نزیکەی نیوەی زیانلێکەوتووەکانی غەززە لە کاتی شەڕی کەرتی غەززە کوژراون.

  3. لە ڕانیە بە دروشمی "ژیانی بێ هونەر تابلۆیەکی بێ ڕەنگە" پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ مامۆستایان کرایەوە

    لە ڕانیە بە دروشمی "ژیانی بێ هونەر تابلۆیەکی بێ ڕەنگە" پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ مامۆستایان کرایەوە

    ئەمڕۆ لە شاری ڕانیە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان، هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی دەڤەری ڕاپەڕین، پێشانگایەکی هونەریی تایبەت بۆ مامۆستایانی شێوەکاری سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕانیە کرایەوە.

  4. پەراوێزخستنی ژنان لە سیمبولەکانی شار سڕینەوەیە لە مێژوو و کولتوور

    پەراوێزخستنی ژنان لە سیمبولەکانی شار سڕینەوەیە لە مێژوو و کولتوور

    هەژموونی پەیکەر و سیمبولەکانی پیاو لە کرماشان ئامانجی دوورخستنەوەی ژنانە لە یادەوەریی بەکۆمەڵ و شوێنی گشتی و بەمەش نایەکسانی ڕەگەزی بەردەوام دەبێت، ئەم نەبوونی سیمبولی ڕوانگەیەکی تاکەکەسی بۆ مێژوو بەهێز دەکات و نموونەی ژنان دەسڕێتەوە.

  5. ئامینە محەمەد: ئێمە کۆمەڵێک یاسای باشمان هەیە بەڵام کاریان پێناکرێت

    ئامینە محەمەد: ئێمە کۆمەڵێک یاسای باشمان هەیە بەڵام کاریان پێناکرێت

    ئامینە محەمەد، پارێزەر، لەبارەی یاسای ڕۆژنامەوانییەوە دەڵێت: بەشێک لە ژنانی ڕۆژنامەنووس زانیاریان دەربارەی ئەو یاسایانە نیە کە بۆ پاراستنی ئەوان دانراون، ڕاستە یاسامان هەیە، بەڵام وەکو پێویست کاری پێناکرێت.