
مانگی سووری کوردی هەڵمەتی هاوکاری بۆ چەمچەماڵ دەستپێدەکات
مانگی سووری کوردی دەستی کردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ پێدانی هاوکاری بۆ دانیشتوانی شارۆچکەی چەمچەماڵی شاری سلێمانی کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

مانگی سووری کوردی دەستی کردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ پێدانی هاوکاری بۆ دانیشتوانی شارۆچکەی چەمچەماڵی شاری سلێمانی کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

نێرگس محەمەدی و عالیە موتەلەب زادە، دوو چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لە پەیوەندییەکی کورت لەگەڵ خانەوادەكانیان ڕایانگەیاند، لەکاتی دەستگیرکردنیان ئەشکەنجە دراون و ڕووبەڕووی دوو تۆمەتی نوێ بوونەوە.

مەکەگەو دەفەگە بەرنامەی بەبیرهێنانەوە بۆ ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان ساز دەکەن کە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ کرانە ئامانج.

سۆلین سەرهان بەڕێوەبەری ڕادیۆی ستار ئێف ئێم ڕایدەگەیەنێت، بە دروشمی "دەنگی ژن و ژیان" دەستی بە پەخش کردووە بۆ ئەوەی ببنە دەنگی ژنان و شۆڕشی ڕۆژئاوا.

شەڕ سێبەرێکی دوورودرێژ دەخاتە سەر ژیانی ژنان و وایان لێدەکات ببنە سەرچاوەی سەرەکی پشتیوانی بۆ ئەو خێزانانەی کە لە قەیرانەکانیاندا خەبات دەکەن، لەبری ئەوەی بەدوای چارەسەردا بگەڕێن، ژیانی ژنان دەخرێتە مەترسییەوە، ئەوانیش زیانبەرکەوتوو دەبن.

تاڵیبان بەڕێوەبەری خوێندنگەی ئامادەیی میر ئادینەی کچان و یەکێک لە مامۆستاکانی و هەروەها بەڕێوەبەری خوێندنگەیەکی زمانی ئینگلیزی دەستگیر کرد.

یەکێک لەو شتانەی لەهەڵەبجە سەرنجت ڕادەکێشێت، هەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ژنانە کە بەرپرسیاریەتیان لە ئەستۆدایە، بەشێکی زۆری بەڕێوەبەرو بەرپرسی هۆبەی بەشەکان لەناو بەڕێوەبەرایەتییەکان ژنن، ئەمەش وایکردوە ژنان دەستێکی باڵایان هەبێت لە بەڕێوەبەردنی شارەکەیان.

بە دروشمی “بە یەکێتیی ژنانی کورد بەرەو کوردستانێکی ئازاد دەستپێشخەریی ژنانی کوردی ئەوروپا کۆنفڕانسێک لە شاری دیسنی هۆڵەندا ئەنجامدرا.

کژار لە ڕاگەیەننراوێکدا هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانیشەرمەزار کردو پشتیوانی خۆی بۆ چالاکوانە دەستگیرکراوەکانی ئێرانی دەربڕی.

گۆڤاری "آفاق المرأة" ژمارەی شانزەیەمی کە بریتییە لە پێشکەشکردنی ناوەڕۆکی هزری و کولتووری و پەروەردەیی تازە کە باس لە پرسە هاوچەرخەکانی نیگەرانکەری ژنان بلاوکردەوەو ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگەیە لە گرنگی ڕۆڵی ژنان.

ئەمڕۆ لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی، ناوەندی یەکێتی ژنانی سلێمانی، چالاکییەکی بۆ ٢٠ ژنی دەست ڕەنگین سازکرد، کە هەریەکەیان بە جۆرە دەست ڕەنگینیەک بەشداریان تێداکرد.

لە نێو ئەو دیالۆگە یاسایی و کۆمەڵایەتییە بەردەوامەی لە دەوری ڕەتکردنەوەی مافی بنەڕەتی ژنانی لوبنانی بۆ گواستنەوەی نەتەوەیی خۆیان بۆ منداڵەکانیان، شانۆنامەی "وطن الأم لازم يلم" " نیشتمانی دایک بنەڕەتیە و دەبێت یەکگرتوو بێت" ئەم بابەتە دەخاتە ڕوو.

نادیە ئوربیناتی، سیاسەتمەدار و ئەکادیمی ئیتاڵی دەستپێشخەریی ئاشتیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بڕیارەکانی پەکەکە بە گرنگ زانی و وتی: بڕیارەکانی پەکەکە تەنها شتێکی سیمبوڵی نییە، بەڵکو خواستی ئاشتی و گۆڕانکارییە، بۆیە لە دڵەوە پشتیوانی دەکەم.

لە ڕێپێوانێکدا چالاکوانان داوای ئازادکردنی سەرجەم زیندانیانی سیاسی بە ژن و پیاو، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی ژمارە ٥٤ کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە بەرتەسککردنەوەی ئازادیەکانی دەزانن و لە دژی ڕۆژنامەنووسان بەکارهێندراوە دەکەن.

هیومان ڕایتس ۆوچ لە ڕاگەیەندراوێکدا نیگەرانی خۆی لەبارەی دەستگیر کردنی چالاکوانەکانی مافی مرۆڤی ئێران دەردەبڕێت و ڕایگەیاند، دەبێت بەرپرسانی ئێران دەستبەجێ ئەو کەسانە ئازاد بکەن.

تاوانێکی دیکە بۆ ئەو زنجیرە تاوانانەی لە ناوچەکانی سووریا ڕوودەدەن زیادبوو، پیاوێک هاوژینی برا مردووەکەی و کچەکەی لە گوندەکانی سوەیدا کوشت.

ژنانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ڕەتکردنەوەی سیاسەتی گەمارۆدانیان دەربڕی کە زیاتر لە سێ مانگە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە سەپێنراوە، کە لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی زستاندا ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی سووتەمەنی کردووە.

یەکێتی ئەورووپا داوای لە ئێران کردووە، کە نێرگس محەمەدی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئازاد بکات، کە ڕۆژی ١٢ی کانوونی یەکەم لە چالاکییەکدا لە مەشهەد لەگەڵ حەوت چالاکوانی دیکەدا دەستبەسەرکرا.

لە موسڵ ژنێک بەدەستی هاوژینەکەی سووتێندراو هێزەکانی پۆلیس لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە تۆمەتبارەکەیان لە ناوچەی سەرجەخانەی شاری موسڵ دەستگیر کردووە.

میدیا عەلی، بەڕێوەبەری دەزگای ژنانی ئازادی سووریا ڕایگەیاند، دەزگای ژنانی ئازاد لە زۆر بەشدا لە ئاستی سووریادا کار دەکات و ژنان لە هەموو پێکهاتەکانەوە لە باوەش دەگرێت.