ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 167 لە 1.029

19 کانوونی یەکەم 2025

  1. وشکەساڵی و پیسبوونی هەوا بووەتە هۆی زەنگی ئاگادارکردنەوەی کەشوهەوا لە ئەفغانستان

    وشکەساڵی و پیسبوونی هەوا بووەتە هۆی زەنگی ئاگادارکردنەوەی کەشوهەوا لە ئەفغانستان

    ئەفغانستان ڕووبەڕووی قەیرانی ژینگەیی سەخت بووەتەوە کە بە کەمبوونەوەی ڕێژەی بەفربارین و بارانبارین دەستپێدەکات و هەروەها زیادبوونی پیسبوونی هەوا، ئەمەش مەترسیی گەورە بەتایبەت لەسەر تەندروستی و بژێوی ژنان و منداڵان دروست دەکات.

  2. کۆمینەکان ڕێکدەخرێنەوە: بناغەی دیموکراتیک بەهێز دەکرێت

    کۆمینەکان ڕێکدەخرێنەوە: بناغەی دیموکراتیک بەهێز دەکرێت

    مزگین خەلیل، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی فورات ڕایگەیاند، کە کۆمین بنەمای بونیادنانی دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەییە، کە لە ڕێگەی ڕێکخستنەوەی کۆمینەکانەوە ژێرخانی ڕێکخراوەیی و ژیانی کۆمەڵایەتی خۆیان بەهێزتر دەکەن.

18 کانوونی یەکەم 2025

  1. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری کۆچبەران و قوربانیانی ڕێگای کۆچ ڕاگەیاندرا

    لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری کۆچبەران و قوربانیانی ڕێگای کۆچ ڕاگەیاندرا

    دەزگایی لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، لەساڵی ٢٠٢٥دا، زیاتر لە ٣١ هەزار و ٤٥٥ کەس کۆچیان کردووە، ئەو ڕێژەیەش تەنها کەسانی سەرووی ١٨ ساڵ دەگرێتەوە.

  2. نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە کارەساتی مرۆیی لە غەززە دەدات

    نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە کارەساتی مرۆیی لە غەززە دەدات

    هاوکات لەگەڵ هۆشدارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە داڕمانی ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە، کە بەهۆی گەمارۆ و شەپۆلی سەرما و باران بەرەو خراپتربوونی قەیرانی مرۆیی بووەتەوە، هێزەکانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان دەستپێکرد.

  3. ژنانی بامیان بە بەرگرییەکی بێدەنگ ڕووبەڕووی سنووردارکردن دەبنەوە

    ژنانی بامیان بە بەرگرییەکی بێدەنگ ڕووبەڕووی سنووردارکردن دەبنەوە

    بامیان، شارێکی گرنگی مێژووییە لە ئەفغانستان، لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبانەوە ڕووبەڕووی سنووردارکردنی بەرفراوانی ژیانی ژنان بووەتەوە، بەڵام ژنانی ئەم شارە بە دامەزراندنی شوێنی فێربوونی نهێنی و بازاڕی ژنان و خولی پەروەردەی کارامەیی ڕووبەڕوو دەبنەوە.

  4. خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد لە باشوور یادی جیهان بیلگین و نازم داشتانیان کردەوە

    خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد لە باشوور یادی جیهان بیلگین و نازم داشتانیان کردەوە

    خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد لە باشووری کوردستان یادی "جیهان بیلگین و نازم داشتان" شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازادیان کردەوە و ڕایانگەیاند، خاوەنداریی لە پێنووس و کامیراکانیان دەکەین و تا سەرکەوتن پابەندی ئەو بەڵێن و پەیامادەبین کە بە شەهیدانمان داوە.

  5. هیبە ئەشرەف لە شۆفێری ماتۆڕسکیلەوە بۆ خاوەنی گەیاندن لە میسر

    هیبە ئەشرەف لە شۆفێری ماتۆڕسکیلەوە بۆ خاوەنی گەیاندن لە میسر

    هیبە ئەشرەف قاڵبی داب و نەریتی نەریتی میسڕی شکاند و سەلماندی کە ئیرادە و ماندووبوون دەبێتە هۆی سەرکەوتن وەک شۆفێری ماتۆڕسکیل دەستی پێکرد، پاشان خزمەتگوزاری گەیاندنی دامەزراند، بە ئیرادە و خۆبەدیهێنانی ئیلهامبەخش بوو بۆ ژنان.

  6. "زیندانییانی سیاسی ژن لە ئێران لە بارودۆخێکی کارەساتباردا دەژین"

    "زیندانییانی سیاسی ژن لە ئێران لە بارودۆخێکی کارەساتباردا دەژین"

    بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ژنانی ئێران، زیندانییانی سیاسی ژن لە بارودۆخێکی کارەساتبار دەژین و لە سەرەتایترین مافەکانیان بێبەشکراون، تا ئێستا لەسەر بارودۆخیان لە لایەن بەرپرسانی زیندانەکەوە وەڵامی کەسوکارەکانیان نەدراوەتەوە.

  7. جیهان بیلگین؛ ئایکۆنێک کە بەرەنگاری ستەم بووەوە

    جیهان بیلگین؛ ئایکۆنێک کە بەرەنگاری ستەم بووەوە

    جیهان بیلگین ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ بەڵگەنامەکردنی ڕاستییەکان، لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕی داعشەوە تا هێرشەکانی تورکیا، لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا شەهید بوو، کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر هاوکارەکانی و هاوڵاتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەجێهێشت.

  8. نەتەوەیەکگرتووەکان بەدواداچوون بۆ کەیسی ٢٥ کەس لە دستگیرکراوان لەلایەن ئێرانەوە دەکات

    نەتەوەیەکگرتووەکان بەدواداچوون بۆ کەیسی ٢٥ کەس لە دستگیرکراوان لەلایەن ئێرانەوە دەکات

    مای ساتۆ، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕەوشی مافی مررۆڤی ئێران ڕایگەیاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ کەیسی ٢٥ کەس لە دەستگیرکراوەکانی شاری مەشهەدی ئێران دەکەین، دەشڵێت: بێسەروشوێنکردنی دەستگیرکراوەکان پێشێلکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤە.

  9. کۆنگرەی ستار: هند سەڵاح ژنێکی چالاک و تێکۆشەر بوو

    کۆنگرەی ستار: هند سەڵاح ژنێکی چالاک و تێکۆشەر بوو

    کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار سەرەخۆشی خۆی بۆ کۆچی دوایی هند سەڵاح، چالاکوانی سووری دەربڕی و ڕایگەیاند، هند سەڵاح، ژنێکی چالاک و بوێر و دادپەروەر، سەرەڕای نەخۆشییە سەختەکەی لە ناوەڕاستی بەرخۆداندا بوو.

  10. "رێککەوتنی ١٠ی ئادار ژنان لە پێشێلکارییەکان دەپارێزێت"

    "رێککەوتنی ١٠ی ئادار ژنان لە پێشێلکارییەکان دەپارێزێت"

    ڕیما مەرشۆ، ئەندامی یەکێتی ژنانی سووریا دووپاتی کردەوە کە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار، هەموو سوورییەکان و بەتایبەت ژنانی سووریا کە ساڵانێکە بەدەست پێشێلکاری و ئاوارەبوونەوە دەناڵێنن، لە پێشێلکارییەکان دەپارێزێت و ژنانیش ئاشتی بەدی دێنن.

17 کانوونی یەکەم 2025

  1. سەرکوتکردنی چالاکوانان لە ئێران بەردەوامە

    سەرکوتکردنی چالاکوانان لە ئێران بەردەوامە

    دەسەڵاتدارانی ئێران مەهناز تارهار، چالاکوانی سیاسییان لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرد، هاوکات مۆتەهەرە غونی، زیندانی سیاسیی پێشووی ئێران ڕایگەیاند، بانگهێشتی فەرمی پێگەیشتووە بۆ ئەوەی دەست بە تێپەڕاندنی سزای زیندانییەکەی بکات.