ناوەندی هەواڵ
لە ماوەی ڕابردوودا، ژنانی کورد لە چوار گۆشەی کوردستان و دیاسپۆرا هەوڵەکانیان بۆ پتەوکردنی یەکڕیزیی نەتەوەیی چڕ کردووەتەوە، لەوچوارچێوەیەشدا لە ١٣ی کانوونی یەکەم، بە دەستپێشخەریی ژنانی کورد لە ئەوروپا کۆنفرانسێک بە مەبەستی بەهێزکردنی یەکێتیی ژنانی کورد و دەربڕینی ئیرادەیان بۆ چارەسەرییەکی دیموکراتیک و بنیادنانی داهاتوویەکی ئازاد لە شاری دیسنی هۆڵەندا ئەنجام درا بە دروشمی بە یەکێتیی ژنانی کورد بەرەو کوردستانێکی ئازاد” بەبەژداری دەیان کەسایەتی سیاسی و چالاکوانی ژن لە چوارگۆشەی کوردستان و ئەوڕووپاوە بەڕێوە چوو بە ئامانجی دروستکردنی پلاتفۆرمێکی هاوبەش بۆ یەکخستنی دەنگ و ئیرادەی ژنانی کورد.
کۆنفرانسەکە سەرەتا بۆ ڕێزگرتن بە خولەکێک وەستان بۆ گیانبەختکردووان دەستیپێکرد و دواتر ڕایگەیەندرا، لەم قۆناغەدا کە گەلی کورد زیاتر لە هەموو کات پێویستی بە یەکێتیی نەتەوەیی و چارەسەرێکی دیموکراتیک هەیە، ئێمە وەک ژنانی کورد بۆ ئەوەی دەنگ و ئیرادەی خۆمان بۆ چارەسەری دەرببڕین، کۆدەبینەوە.
بەوجۆرەش کۆنفرانسەکە چوار دانیشتنی سەرەکی لەخۆ گرت، دانیشتنی یەکەم بە ناونیشانی “هاوبەشیکردنی ئەزموونەکان لە هەر چواربەش و تێیدا ئەزموونی پلاتفۆرمەکانی یەکێتیی نەتەوەیی ژنان لە کوردستان خرایەڕوو کە هەریەک لە نەرمین عوسمان، وەزیری پێشووی عێراق، گوڵجان کاچماز، پەرلەمانتاری دەم پارتیی وان و زەینەب موراد هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە و شیلان ئەمین ئۆغڵۆ قسەیان بۆ ئامادەبووان کرد.
هاوکات دانیشتنی دووەم بە ناونیشانی “ژیانی تاراوگە و ناکۆکییەکانی خێزان، مێژوو و هۆکارەکانی کۆچبەریی کوردان و ناکۆکی نێوان کەلتوور و مۆدێرنیتە شاراتاهیر-ئەکادیمی بواری سایکۆلۆژی وکۆمەڵناسی-هاواری ژنانی دیاسپۆراو منەوەر عەزیز ئۆغڵۆ پێداگۆگیست لە زانستی پەروەردە گفتوگۆی لەسەر کرا.
دانیشتنی سێیەم بە ناونیشانی “ڕۆڵی دەوڵەتانی ئەوروپا لە پرسی کورددا” بەڕێوە چوو، سیاسەتەکانی دەوڵەتانی ئەوروپا بەرامبەر کورد و تێڕوانینی سیاسیی کورد لەسەر ئەوروپا تاوتوێ کرا.لەلایەن هەریەک لە مزگین ئەحمەد،نوێنەریپ ەیوەندیەکانی دەرەوەی پەیەدە لە ئەوروپا و مەریەم فەتحی، ئەندامی کەژار-ئەوروپا.
دانیشتنی چوارەمیش بە ناونیشانی “یەکێتیی نەتەوەیی لە دەرەوەی وڵات، بوون و پاراستنی ژنان” لەلایەن دەرسیم زەند- مامۆستا و چالاکوانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و دیلان درایەت تاشدەمیر-چاالکڤانی تەڤگەری ژنانی ئازاد- لە باکوریکوردستان و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە بەڕێوە چوو. لەم دانیشتنەدا گفتوگۆ لەسەر یەکێتیی نەتەوەیی لە دەرەوەی وڵات و ڕۆڵی ژنان لە پاراستندا کرا.
دواتر لە چەند خاڵێکدا ئەنجامنامەی کۆنفڕابەکە بۆ ئامادەبووان ڕاگەیەندرا.
ئەم دەستپێشخەرییانەی ژنانی کورد بە بەشێک لە کار و تێکۆشانی ژنان دادەنرێن بۆ گەیشتن بە مافە نەتەوەیی و دیموکراتییەکان، بەتایبەتی لە سایەی زیادبوونی هەڕەشەکان و سیاسەتەکانی ژنکوژی.




