ڕۆژانە
-

چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پەخشان عەزیزی بانگەوازێکیان کرد
کۆمەڵێک لە چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و داوایان لە ڕژێمی ئێران کرد لە زووترین کاتدا سزای لەسێدارەدان لەسەر پەخشان عەزیزی هەڵبوەشێنێتەوە.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: خەڵکی کۆبانێ و مەنبج بەهۆی شەڕەوە بێ ئاو ماونەتەوە
وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕەوە ٤٠٣ هەزار کەس لە کۆبانی و مەنبج بێ ئاو ماونەتەوە.
-

ڕێکخراوێکی هۆڵەندی: هێرشەکانی تورکیا زیانێکی زۆریان بە ژینگەی هەرێم گەیاندووە
ڕێکخراوێکی هۆڵندی لە ڕێگەی شیکاری وێنەکانی مانگی دەستکردەوە، مەترسی هێرش و تۆپبارانەکانی تورکیا لە خاکی هەرێم لەسەر ژینگە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، زیانێکی زۆر بە ژینگەی هەرێمی کوردستان گەیاشتووە.
-

وانا و فیف بانگەوازی بەپەلە دەکەن بۆ پەخشان عەزیزی
وانا و فیف ناڕەزایی خۆیان لە پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزیدا دەربڕی و داوایان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان هەنگاو بنێن.
-

پەرتوکخانەی ئەدەبی ژنان لە ئامەد کرایەوە
لە مەراسیمی کردنەوەی پەرتوکخانەی ژنان لە ئامەد، ئاماژە بەوە کرا "ناگیهان ئاکارسەل خواستی پەرتوکخانەی ژنان لە سلێمانی بکاتەوە، لەو پێناوەشدا کرایە ئامانج، ئێمەش خەونەکانی بەدی دەهێنین".
-

چالاکوانانی ئەفغانستان داوای دادگاییکردنی تاڵیبان دەکەن
ژمارەیەک لە ژنانی چالاکوانی مافی مرۆڤی ئەفغانستان ڕەخنەی توند لە تاڵیبان دەگرن کە توندوتیژییەکانی بۆ سەر ژنان و کچان زیاد کردووە و داوای دادگاییکردنی تاڵیبان دەکەن.
-

مەلالە یوسفزای: تاڵیبان ژن بە مرۆڤ نازانێت
مەلالە یوسفزای خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ وتی: لە ئەفغانستان داهاتووی منداڵە کچەکان بە تەواوی زەوت دەکرێت و داوای هاودەنگی لەگەڵ ژنان دەکەم.
-

پێشێلکارییەکانی حوسییەکان: لانیکەم ٤٠٠ هاوڵاتی مەدەنی بە بارمتە گیران و ١١ ماڵیش تاڵان کران
نورە جروی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، ئیدانەی کردەوەکانی حوسییەکانی دژی خەڵکی مەدەنی کرد و وتی: بەگوێرەی شایەتحاڵانی هەندێک گوند، حوسییەکان هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنی دەیان هاوڵاتی مەدەنی دەستپێکردووە، هەروەها ماڵی هاوڵاتیانیان تەقاندۆتەوە
-

کۆنسێرتی 'ئاگری زیندوو'ی کامکاران دوای ٦ ساڵ لە ئێران ساز کرا
گروپی مۆسیقای ناوداری کوردی کامکاران دوای ٦ ساڵ کۆنسێرتێکی لە تاران بە ناوی 'ئاگری زیندوو' ساز کرد، ژنەکان بە دەنگە بەرزەکانیان جارێکی تر نیشانیان دا کە مۆسیقا و گۆرانی هەرگیز نامرێت.
-

هەوڵ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ژنانی تونس دەدرێت
کۆمەڵەی 'بوسەینا' دەرگاکانی خۆی بەڕووی هەموو ئەو ژنانەدا دەکاتەوە کە ڕووبەڕووی سەختی ئابووری و توندوتیژی دەبنەوە، بوسەینا عیساوی، سەرۆکی کۆمەڵەکە ڕایگەیاند، بە بەهێزکردنی پەیوەندی لەناو ژناندا، چارەسەری کێشەکانی ژنان مسۆگەر دەکات.
-

هەنگاوی گرنگ لەگەڵ ئەکادیمیای تەندروستی لە ڕەققە دەگیرێتەبەر
جود محەمەد، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جەختی لە گرنگی کردنەوەی ئەکادیمیای تەندروستی کردەوە و وتی: ئەکادیمیای تەندروستی هەنگاوێکی گرنگە لە پەرەپێدانی چاودێری تەندروستی.
-

پێشەنگایەتی ژنان کلیلی سەرکەوتنی گەلە - شیکاری
بە پشتیوانیکردن لە شۆڕش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە وەستان لەگەڵ شەڕڤانانی (هەسەدە و یەپەژە)، هەموو جۆرە هێرش و پلان و یارییەکی گڵاو تێکدەشکێنین و سەرکەوتوو دەبین.
-

جوتیارانی زرگان: خاک و ژینگەکەمان پێویستی بە پاراستن هەیە
جوتیاران و ڕەنجدەرانی زرگان کاریگەریی هێرشەکانی داگیرکەرانی تورکیایان بۆ سەر ژینگەکەیان دەربڕی کە هەم ژینگە و هەم ئاژەڵ و زیندەوەران لەسەر زەوی دەکوژن، داواشیان لە دامەزراوەکانی زەوی و ژینگەپارێزی کرد کە زەویەکانیان لە هێرشەکانی داگیرکەران بپارێزن.
-

"یەکێتی ژنانی سووریا لەم پرۆسەیەدا گرنگە"
وەعید ئەلوەجری، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندەییەکانی ئەنجومەنی ژنانی سووریا جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتی ژنانی سووریا و هاوبەشکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا زۆر گرنگە.
-

کاردانەوەی مەکەگە بەرامبەر بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووس جوانە جومعە
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا بە ڕاگەیەندراوێکی نووسراو وەڵامی هەڕەشەکانی دژ بە جوانە جومعە، پەیامنێری کەناڵی ڕۆناهی دایەوە و داوای هاودەنگی بۆ پاراستنی ئازادی و ڕاستی کرد.
-

لە سودان هێرشی چەکداری کرایەسەر ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و نەخۆش و هاوەڵەکەی کوژران
ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن کە نەخۆشێکی لە کاتی منداڵبووندا هەڵگرتبوو، لەلایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و نەخۆشەکە و هاوڕێکەی کوژران.
-

ڕژێمی ئێران ژنێکی کوردی لە شاری مهاباد دەستبەسەر کرد
ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە ژنێکی کورد بە ناوی گەلاوێژ محەمەدی ئەرشاد لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و و ڕەوانەی زیندان کراوە.
-

چالاکوانێکی مەغریبی داوای هاوکاری ژنان دەکات
عایشە لاخماس چالاکوانی مەغریبی ئاماژەی بەوەدا کە لە ئەنجامی شەڕەکاندا ژیان لە جیهاندا لە ناو دەچێت و داوای لە هەموو بزووتنەوەکانی ژنان کرد لە دژی ئەمە هاوکار بن.
-

شیرین عەبادی: دەبێت هەموومان پاڵپشت بین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی
شیرین عەبادی ڕایگەیاند، لەناوبردنی بەرهەڵستکاران ڕێگەی سەرەکی مانەوەی ڕژێمی ئێران بووە، دەشڵێت، دەبێت هەموومان پاڵپشت و یەکڕیز بین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و زیندانیانی سیاسیی دیکە.
-

بکوژی ١٥ ژن و ١٩ منداڵ دەوڵەتی تورکیایە!
لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ەوە، دەوڵەتی تورکیا بەلایەنی کەم ١٥ ژن و ١٩ منداڵی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووەتە ئامانج، هاوکات لە هێرشەکانی لەشکرکێشیدا لانیکەم ٧ ژن و ٢٥ منداڵ بریندار بوون.