ڕۆژانە
-

ئیلهام ئەحمەد بانگهێشتی کۆنفرانسی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کراوە
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بانگهێشت کرا بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی "ئاشتی نێودەوڵەتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کە بڕیارە لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەبچێت.
-

"بڕینی ئاو گەورەترین جۆری توندوتیژییە"
ئەندامانی یەکێتی جوتیاران لە حەسەکە دووپاتی دەکەنەوە کە بڕینی ئاوی ڕووباری خابور توندوتیژییە بەرامبەر بە ژنان و سروشت و زەوی و ڕایانگەیاند کە ژنان پەیوەستن بە زەوی و کشتوکاڵەوە چونکە بە بەشێکی گرنگی ژیانی خۆیان دەیبینن.
-

"تا کۆمەڵگە ئازادی و پێکەوەیی بەخۆیەوە نەبینێت دەسەڵات ڕێگە بە دەستکراوەی ژنان لە عێراق و هەرێمی کوردستان نادات"
بەهار مونزیر، چالاکوانی ژنان دەڵێت: لە ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوی توندتیژی دژی ژنان، کوشتن و توندوتیژی لەسەر ژنان ئەنجام دەدرێت، پێویستە بە پیکەوەیی ژنان و گەیاندنی دەنگمان بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕووبەرووی توندوتیژییەکان بۆستینەوە.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: پچڕانی پەیوەندییەکان ژنانی ئەفغانی لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەش کرد
وەزارەتی کاروباری ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات کە پچڕانی پەیوەندی و ئینتەرنێت لە ئەفغانستان دەرئەنجامی ترسناکی لەسەر ژیانی ژنان هەبووە، ئەمەش بووەتە هۆی بێبەشکردنی دەستڕاگەیشتن بە پشتیوانی و داهات و خوێندن.
-

دادگای ئێران سزای زیندانی ژنێکی کورد دەدات
ماڵپەڕی دەنگی دەستبەسەرکراوانی کورد و ئێرانی ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە بڕیارە نوێیەکانی دادگای دژ بە دەستبەسەرکراوانی کورد و ئێرانی ئاشکرا کرد کە لە نێویاندا سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ شیدا عەزیزی هاوڵاتی شاری سنە.
-

ئەنجامنامەی کۆنفرانسی "بە گەنجی ڕێکخراو، سۆسیالیزمی دیموکراتیک سەردەکەوێت” خرایەڕوو
بە بەشداری ١٠٠ گەنج و لە چوارچێوەی چوار پانێڵ، کۆنفرانسی بە دروشمی " “بە گەنجی ڕێکخراو، سۆسیالیزمی دیموکراتیک سەردەکەوێت" بەڕیوەچوو، لە کۆتاییدا ئەنجامنامە خرایەڕوو.
-

فشارەکانی دەوڵەتی ئێران لە سەر زیندانیانی ژن لە زیادبوونە
لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک سزای زیندان بۆ بڕایەوە و دوو زیندانی دیکەی ژن لە زیندانی ئێڤین لە چارەسەری و دەرمان بێبەشکراون.
-

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٤٤ ژن لەسێدارە دراون
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٤٤ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون و هەروەها، ژنانی زیندانی سیاسیی لە هەلومەرجێکی دوور لە ستانداردە مرۆیی و یاساییەکاندا ڕاگیراون.
-

توندوتیژی دیجیتاڵی پڕۆژەیەکی ئایدیۆلۆژییە بۆ ملکەچکردنی ژنان
دوابەدوای شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، شوێنی دیجیتاڵی بووەتە گۆڕەپانێکی نوێ بۆ توندوتیژی سیستماتیکی دژ بە ژنان، هەڕەشە و هاککردن چڕتر بووەتەوە و بەکارهێنانی ساختە بەربڵاو بووە، دەزگا ئاسایشییەکان و گروپە پیاوسالارەکان ئەم ئاماژانە دەقۆزنەوە بۆ بەئامانجگرتن.
-

ئازادکردنی چوار ژنی زیندانیکراو دواخرا
ئازادکردنی شەش زیندانی کە چواریان ژنن، کە بڕیار بوو دوێنێ ٢٨ی تسرینی دووەم لە زیندانەکانی باکرکۆی، بۆلو و سیلیڤری ئازاد بکرێن، لەلایەن دەستەی کارگێڕی و چاودێرییەوە دواخرا.
-

بەرخۆدانی کولتووری... کاتێک هونەر دەبێتە دەنگی گەل
هونەر ڕۆحی کۆمەڵگە و جوانیناسی ئازادییە، ناسنامە دەپارێزێت و شکۆمەندی مرۆڤ دەگەڕێنێتەوە و بەرخۆدان قووڵتر و بەردەوامتر دەکات، لە ڕێگەی ئەزمون و بەرهەمەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڕۆژئاوا، ڕوون دەبێتەوە کە چۆن کولتوور دەگۆڕێت بۆ پایەیەکی بنەڕەتی.
-

کۆنفرانسێک بە دروشمی "بە گەنجی ڕێکخراو، سۆسیالیزمی دیموکراتیک سەردەکەوێت " بەڕێوەدەچێت
گەنجانی باشووری کوردستان، کۆنفڕانسێک لە گۆشە نیگای گەنجانەوە، سەبارەت بە هەڵسەنگاندن و خستنەڕووی چارەسەر بۆ ئەو کێشانەی ئێستا دووچاری گەنجان بۆتەوە، بە ئامادەبوونی گەنجانی باشووری کوردستان، بەڕێوەدەبات.
-

فەلەک یوسف: داهاتووی سووریایەکی دیموکراتیک پەیوەستە بە جێبەجێکردنی تەواوی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکەوە
فەلەک یوسف، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە خۆبەڕێوبەری، هۆشداریدا لە کەمکردنەوەی ڕێککەوتنی مانگی ئادار بۆ تەنها ڕەهەندی سەربازی خۆی، پشتگوێخستنی بڕگە بناغەیەکانی پەیوەست بە مافەکان و بونیادنانی سیستەمێکی دیموکراتیکی ناناوەندی.
-

لاورا کۆرادی: تەڤگەری ژنانی کورد ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ تێکۆشانی ژنانی فێمینیست
پرۆفیسۆر لاورا کۆرادی، کۆمەڵناس و ئیکۆفێمینیست ڕایگەیاند کە تەڤگەری ژنانی کورد ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ تێکۆشانی ژنانی فێمینیست و وتی: ژنان هێشتا مەترسیی هەموو جۆرە توندوتیژییەکیان لەسەرە؛ تاکە شتێک کە گۆڕاوە ئەوەیە کە هۆشیاری زیادی کردووە.
-

ڕێکخراوەکانی ژنان سەبارەت بە دیلان قارەمان کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەیان پێکهێنا
پێنج ڕێکخراوی ژنان لەگەڵ تەژەئا ڕایانگەیاند کە بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە گیان لەدەسددانی گوماناوی دیلان قارەمان، کۆمیسیۆنێکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێنا.
-

دەسەڵاتدارانی ئێران گەشتی نێرگس محەمەدی قەدەغە دەکەن
نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ڕایگەیاند، کاتێک داوای پاسپۆرتی کردووە بۆ سەردانکردنی منداڵەکانی، ڕووبەڕووی "قەدەغەکردنی گەشتی هەمیشەیی" بووەتەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە .
-

هاوسەرۆکی یەرەئە: ڕۆژنامەگەری ژنان لە کوردستان بووەتە خاڵی وەرچەرخان
ئەڤین ئیبراهیم،هاوسەرۆکی یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد "یەرەئە"ڕایگەیاند، کە ڕۆژنامەگەری ژنان ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە ڕاپۆرتکردنی ڕاپەڕین و شۆڕش و ئازارەکانی هاوڵاتیان و ژنان و ڕۆژنامەگەری کردووە بە ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی پرسە قووڵە کۆمەڵایەتییەکان.
-

لە هەڵمەتی ١٦ ڕۆژدا هاوپەیمانی نادا خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی لە بەغدا ڕێکدەخات
لە بەغدا هاوکات لەگەڵ هەڵمەتی نێودەوڵەتی "١٦ ڕۆژ چالاکیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان".خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی دەستیپێکرد، کە لەلایەن هاوپەیمانی نادا بە بەشداری ژمارەیەک ڕێکخراو و تۆڕی ژنانی ناوخۆیی و ناوچەیی ڕێکخرابوو.
-

حەبیبە بابان: کولتووری پیاوسالاری یەکنەگرتوویی ئاستەنگی سەرەکین لەبەردەم میدیاکارانی ژن لە ڕاپەڕین
حەبیبە بابان، یەکەم ڕۆژنامەنووس و پیشکەشکاری ژن لە دەڤەری ڕاپەرین دەڵێت: کولتووری پیاوسالاری یەکنەرتوویی ئاستەنگی سەرەکین لەبەردەم میدیاکارانی ژن لە ڕاپەڕین، هەروەها ئێستا ژنان بە کاری هونەری و کامێرامانیشەوە لە میدیادا ڕۆڵ دەبینن.
-

کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی دەستگیر کراو رادەستی پۆلیسی هەولێر کرایەوە
کەسێک کە دوای کوشتنی هاوژینەکەی چووەتە دەرەوەی عێراق، دواتر گەڕاوەتەوە کەرکوک و ویستوویەتی لەوی خۆی حەشار بدات لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراو رادەستی پۆلیسی هەولێر کرایەوە.