دۆخی زەینەب جەلالیان و پەریسا کەمالی لە مەترسیدایە

لە هەلومەرجی زیادبوونی ململانێ سیاسییەکان وفشارەکانی ڕژێمی ئێران، دۆخی زەینەب جەلالیان کە نەخۆشەو چارەسەر ناکرێت لەگەڵ زیندانییەکی دیکە بەناوی پەریسا کەمالی لە مەترسیدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

دەنگی دەستگیرکراوانی کورد و ئێران، دەربارەی زیادبوونی فشارەکان لەسەر زیندانیانی سیاسی لە گرتووخانەی یەزد، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: زەینەب جەلالیان زیندانیی سیاسی و سزادراو بە زیندانی هەتاهەتایی، لەگەڵ سێ زیندانیی سیاسیی دیکە لە گرتووخانەی یەزدا بارودۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و ڕێگەیان پێ نادریت چارەسەری پزیشکی وەربگرن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە: هەتا دێت بارودۆخی تەندروستیی زەینەب جەلالیان بەرەو خراپتر دەچێت، کە دێرینترین زیندانیی سیاسیی ژنە و لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە لە گرتووخانەیە، ساڵانێکە تووشی نەخۆشیی سەخت بووە.

 

ئەوەشخراوەتەروو کە پەیوەندییان لەگەڵ خێزانەکانیان پچڕاوە، فشاری ئەمنییەکان ڕووی لە زیادبوون کردووە، تەنانەت کەیسی هەندێکیان بە بیانووی ونبوون لە دۆخێکی نادیاردا دەهێڵنەوە، ئەم دۆخە ژیانیان خستووەتە مەترسییەوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو: ناوی سێ زیندانییە سیاسییەکەی دیکە بریتین لە؛ پەریسا کەمالی، دکتۆر حەمید قەره‌حەسەنلوو و حەجەت عەلیزادگان.