ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 99 لە 1.029

19 نیسان 2026

18 نیسان 2026

  1. لیژنەکانی دادپەروەری لە دۆسیەی گوڵستان دۆکو پلانی کارکردنی بەپەلە ڕادەگەیەنن

    لیژنەکانی دادپەروەری لە دۆسیەی گوڵستان دۆکو پلانی کارکردنی بەپەلە ڕادەگەیەنن

    دوای شەش ساڵ لە دیارنەمانی گوڵستان دۆکو، خوێندکاری زانکۆ لە دێرسیم، دۆسیەکە سەریهەڵدایەوە و لیژنەکانی داد پلانی کارکردنی بەپەلەیان ڕاگەیاند دوای پێشهاتەکانی ئەم دواییەی لێکۆڵینەوەکان و دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند تۆمەتبارێک.

  2. سەردانی گۆڕی شەهید غەزال مەولان کرا

    سەردانی گۆڕی شەهید غەزال مەولان کرا

    بە بەشداری پلاتفۆڕمی نەتەوەیی ژنی کورد لە باشوور، ڕێکخراوی خۆری نەتەوەی کورد، مامۆستا و چالاکوانان، بە دانانی تاجە گوڵینەی ڕێزو وەفا، لەسەر گۆڕەکەی، شەهید غەزال مەولان بەبیرهێندرایەوە.

  3. ڕێکخراوەکانی گەنجان هێرشەکانی ئێرانیان بۆ سەر باشووری کوردستان شەرمەزار کرد

    ڕێکخراوەکانی گەنجان هێرشەکانی ئێرانیان بۆ سەر باشووری کوردستان شەرمەزار کرد

    ڕێکخراوەکانی گەنجان بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی گەنجانی ئەندەنوسیا لە ڕاگەیاندراوێکدا هێرشەکانی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر کامپەکانی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکان و بارەگای حزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان شەرمەزار کرد.

  4.  ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ئەفغانستان وردە وردە دەردەکرێن

    ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ئەفغانستان وردە وردە دەردەکرێن

    نەفیسە سەبا، ڕۆژنامەنووسی ئەفغانی دەڵێت: ئەو سنووردارکردن و سەرکوتانەی تاڵیبان سەپاندویەتی، بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی بوونی ژنان لە میدیاکاندا، کە داهاتوویان لەم بوارەدا بەشێوەیەکی ڕاستەقینە خستووەتە مەترسییەوە.

17 نیسان 2026

  1. کەژەکە: بە ڕۆحی سەفەربەری بەشداری تێکۆشان دەکەین

    کەژەکە: بە ڕۆحی سەفەربەری بەشداری تێکۆشان دەکەین

    کۆردیناسیۆنی کەژەکە دژی هێرشەکانی پیاوسالاریی و دەوڵەت بەرامبەر بە ژنان، داوای بەرفراوانکردنی تێکۆشانی کرد و ڕایگەیاند، داوا لە هەموو کەسێک و بە تایبەت ژنان دەکەین، بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بەشداری بکەن لە تێکۆشانی پاراستن و هۆشیاریی.

  2. "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شایەتحاڵی ڕۆحی بەرخۆدانی کوردە"

    "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شایەتحاڵی ڕۆحی بەرخۆدانی کوردە"

    فاتمە لەکتۆ، ئەندامی ئەنجومەنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-”کەنەکە” بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت: یەکگرتوویی گەلی کورد بە یەکڕیزیی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بەدی دێت و ڕۆحی یەکگرتوویی لە ڕۆژئاوای کوردستان هاتۆتە پێشەوە.

  3. زەینەب جانسز: درەنگ تێگەیشطین تێکۆشانی ساکینە بۆ مرۆڤایەتییە

    زەینەب جانسز: درەنگ تێگەیشطین تێکۆشانی ساکینە بۆ مرۆڤایەتییە

    زەینەب جانسزی دایکی شەهید ساکینە جانسز، لە کۆتا چاوپێکەوتنیدا پێش گیان لەدەستدانی ئاماژەی بەوەکردووە، هەندێک درەنگ لە تێکۆشانی ساکینەی کچی تێگەیشتووە و دەڵێت: نەماندەتوانی لێی تێبگەین و بزانین بۆ چ شتێک تێدەکۆشێت، دواتر تێگەیشتن تێکۆشانی بۆ مرۆڤایەتییە.

  4. لە لێکۆڵینەوەکانی گوڵستان دۆکو دوو کەس دەستگیرکران

    لە لێکۆڵینەوەکانی گوڵستان دۆکو دوو کەس دەستگیرکران

    پێشهاتە نوێیەکان لە دۆسیەی گوڵستان دۆکو کە ماوەی شەش ساڵە لە دێرسیم بێسەروشوێنە. گۆکهان ئەرتۆک، ئەفسەری پێشووی پۆلیس و ئەردۆغان ئیلالدی، بەرپرسی گشتی کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا دەستبەسەرکرابوون، دەستگیرکران. لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرکراوەکان بەردەوامە.

16 نیسان 2026

  1. یادی ئیلهام مەرزوقی بە سیمینارێک کرایەوە

    یادی ئیلهام مەرزوقی بە سیمینارێک کرایەوە

    بۆ ڕێزلێنان لە چالاکوانی کۆچکردوو ئیلهام مەرزوقی، کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس سیمینارێکی لە سەر "مافی ژنان لە چوارچێوەی ئیمپریالیزم و پیاوسالاریدا" سازکرد، کە بریتی بوو لە گفتوگۆی بەرفراوان لەگەڵ خوێندکاران سەبارەت بە جیهانگیری و دەسەڵاتی پیاوسالاری.

  2. پلاتفۆڕمی یەکێتی ژنانی کورد داوا لە ئێران دەکات هێرشەکانی سەر باشووری کوردستان ڕابگرێت

    پلاتفۆڕمی یەکێتی ژنانی کورد داوا لە ئێران دەکات هێرشەکانی سەر باشووری کوردستان ڕابگرێت

    پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی کورد لە دژی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هیزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێک بڵاوکردەوەو داوا لە ئێران دەکات هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و هێزە کوردییەکانی بوەستێنێت.

  3. سیمگە یاردیمجی: ئەوەی لە خوێندنگەکاندا ڕوودەدات دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەو سیستمەیە کە هەیە

    سیمگە یاردیمجی: ئەوەی لە خوێندنگەکاندا ڕوودەدات دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەو سیستمەیە کە هەیە

    سیمگە یاردیمجی، سکرتێری سکرتاریەتی ژنان لە یەکێتیی مامۆستایان دەڵێت: هێرشەکانی ڕەحاو مەرەش ڕووداوی گۆشەگیر نەبوون، بەڵکو ڕەنگدانەوەی ئەو سیاسەتە لەمێژینەیەن کە توندوتیژیی گەورەتر کردووە.