ڕۆژانە
-
شەقامێک بەناوی شەهیدان "گوڵستان و هێرۆ" وە کرا
لە دوای ئەوەی لە ۲۳ی ئابی ۲۰۲٤، لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆسەر ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنووسان، هەردوو ڕۆژنامەنووس، "گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین" گیانیان لەدەستدا، لەلایەن هاوڵاتییانەوە شەقامەکەیان بەناوەوە کرا.
-
“دەستگیرکردنەکانی ئەم دواییە لە ئێران ئاماژەن بۆ شەپۆلی نوێی فشار”
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان دەستگیرکردن و بانگهێشتکردنی ٧ ڕۆژنامەنوسی لە دوو هەفتەی ڕابردوودا پشتڕاستکردەوە و هۆشداریشیدا لە زیادبوونی دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە و دروستکردنی کەشوهەوای تۆقاندن.
-
ژنە دادوەرەکانی لوبنان دژی هەراسانکردن قسە دەکەن
دادوەران و پارێزەرانی ژن ڕایانگەیاند، ڕووداوەکانی ئازاردانی سێکسی لە لوبنان باون و وتیان: دادوەرە پیاوەکان تاوانی زۆر ئەنجام دەدەن و بێ سزا دەمێننەوە و کاردانەوەیان بەرامبەر بەم بابەتە هەبوو.
-
پەدەکە ڕێگە نادات ڕۆژنامەنووسان بگەڕێنەوە هەولێر
ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دوێنێ ٩ی شوبات، بۆ ڕووماڵکردنی چالاکییەکانی مامۆستایان چوونە بازگەی دێگەلە، ئێستا ناتوانن بگەڕێنەوە هەولێر بەهۆی ڕێگرییەکانی پەدەکەوە لە گەڕانەوەیان.
-
مامۆستایەکی کورد لە سوید کوژرا
دەزگای لووتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، ژنێکی کورد بە ناوی مامۆستا عەزیزە، كە خەڵکی هەرێمی کوردستانە لە سوید کوژرا.
-
ئەو ژنانەی ئێشکگری بەنداوی تشرینن: متمانەمان بە هێزی خۆمان هەیە
ژنانی کۆبانێ کە بۆ جاری چوارەم سەردانی بەنداوی تشرینیان کرد، جەختیان لەوە کردەوە کە هێرشەکانی لەشکرکێشی هەرگیز بەرخۆدان و ئیرادەیان لاواز ناکات و وتیان: ئێمە سوورین لەسەر پاراستنی خاک و ئاو و وزەمان.
-
کەوسەر جیندی خەڵکی حەلەب بەدوای هاوژینە ونبووەکەیدا دەگەڕێت
کەوسەر جیندی کە هاوژینەکەی زیندانییەکی ونبووە لە زیندانەکانی ڕژێمی بەعس، داوای لێکۆڵینەوەی بۆ دیاریکردنی چارەنووسی زیندانییە ونبووەکان کرد و وتی: ئێمە لە نێوان ساتەکانی هیوا و ئازاردا وەستاو ماینەوە، حکومەتی نوێ وەڵامی هیچ پرسیارێکمان ناداتەوە.
-
ژنان دەیانەوێت هەنگاو بۆ ئاشتی بنرێت
ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە گردبوونەوەی 'بۆ ئازادی و ئاشتی' لە ئامەد کردووە، داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن و دەڵێن: دەبێت هەموو لایەک پشتیوانی لە پڕۆسەکە بکەن.
-
دوای ئازادکردنی چالاکوانێکی مەدەنی لە بەردەم زیندانی ئێڤین پانکارتی "نا بۆ لەسێدارەدان"ی بەدەستەوەیە
دەسەڵاتدارانی ئێران مریەم سادات یەحیاوی، چالاکوانی مەدەنی دوای ساڵێک لە دەستبەسەرکردنیان ئازاد کرد، دوای ئازادکردنی، پانکارتێکی لەبەردەم زیندانی ئێڤین بۆ پشتیوانی لە چالاکوانان وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی بەرز کردۆتەوە.
-
لە لیبیا تەرمی نزیكەی ٥٠ كۆچبەر دۆزرانەوە
لە لیبیا تەرمی نزیكەی ٥٠ كۆچبەر لە دوو گۆڕی بە كۆمەڵدا دۆزرانەوە كە هەندێكیان شوێنی گولـلە بە جەستەیانەوەیە.
-
ڕاپۆرت: ١٩٪ی کچانی یەمەن خەتەنە کراون
سندوقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرایکردووە، نزیکەی ١٩٪ی کچان لە یەمەن، بە تایبەتی لە ناوچە کەنارییەکانی باشوور و ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە خەتەنە کراون.
-
ژنانی ڕۆژئاوا بیر لە چی دەکەنەوە و باسی چی دەکەن؟
ژنانی ڕۆژئاوا کە لەگەڵ شۆڕشی ١٩ی تەمووزدا چوونەتە قۆناغێکی نوێی خەبات، لە ئێستادا خەریکی تاوتوێکردنی پڕۆسە و بابەتە سیاسییەکانن کە دژی گەل و ژنان جێبەجێ دەکرێن، بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی ئەو مژدە خۆشەن کە لە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانەوە دێت.
-
"دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت بە هێرش گەل بترسێنێت"
ژنانی شاری کۆبانێ ڕایانگەیاند، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت بە هێرش گەل بترسێنێت و وتیان: ئیرادەمان لە بەرامبەر هێرشەکاندا بەهێزە، هەرگیز دەستبەرداری خاکەکەمان نابین و هەمیشە لەسەر خاکی خۆمان دەبین.
-
چالاکوانێکی کورد لە تۆرۆنتۆ دەبێتە کاندیدی پەرلەمان
لە پارێزگای ئۆرۆنتۆ کەنەدا، ئەکادیمیست و چالاکوانی کورد ئەلیف گێنچ بووە کاندیدی پارتی دیموکراتی نوێ (NDP) بۆ پەرلەمان.
-
مامۆستایان و فەرمانبەران بازگەی دێگەڵەیان تێپەڕاند و ژمارەیەک مامۆستای ژن بریندار بوون
مامۆستایان و فەرمانبەران بازگەی دێگەڵەیان تێپەڕاند و گرژی دروست بوو، بەهۆیەوە ژمارەیەک مامۆستا بریندار بوون.
-
یەکێتی لاوانی سۆسیالیستی نێودەوڵەتی داوای بەپەلە ئازادکردنی پەخشان عەزیزی دەکات
یەکێتی نێودەوڵەتیی لاوانی سۆسیالیست بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک داوای لە کاربەدەستانی ڕژێمی ئێران کرد کە دەستبەجێ لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ڕابگرن.
-
دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا منداڵێکی کوشت
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی ساکیرۆ لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا، لە ئەنجامی هێرشەکەدا منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ گیانی لەدەستدا.
-
کۆڕبەندی ژنان لە بەیروت: پێویستی بە بەهێزکردنی خەبات هەیە
دوێنێ کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی نەوراز لە بەیروتی پایتەختی لوبنان کۆڕێکی ژنانی سازکرد و بارودۆخی ژنانیان تاوتوێ کرد، لە کۆڕەکەدا تیشک خرایە سەر پتەوکردنی خەبات و تەبایی ژنان.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات: زیاتر لە ١٧٧ ملیۆن یەمەنی ڕووبەڕووی نائاسایشی خۆراکی توند دەبنەوە
قەیرانی خۆراکی بەردەوام لە یەمەن کە زیاتر لە ١٧ ملیۆن کەسی گرتۆتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ تێکەڵەیەک لە هۆکارە پەیوەندیدارەکان لەوانە ململانێی پچڕپچڕ، ئاوارەبوونی دانیشتووان، گێژاوی ئابووری و زۆر شتی تر.
-
گروپێکی نوێی پەنابەرانی عێراقی کامپی هۆل بەجێدەهێڵن
ئیدارەی کامپی هۆڵ لە کانتۆنی جزیرە، گروپێکی نوێی هاوڵاتی عێراقی کە لە ١٥٥ خێزان پێکهاتوون، ڕەوانەی زێدی خۆیان دەکەن.