ڕۆژانە
-
دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر زرگان: ژنێک گیانی لەدەستدا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر گوندی زەدیێ لە ڕۆژهەڵاتی شاری زرگان، لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا ژنێک گیانی لەدەستدا و دوو کوڕەکەشی برینداربوون.
-
"داهاتوو هی ئەو کەسانەیە کە خەبات بۆ ئازادی و یەکسانی دەکەن"
دەنیز دەریا، ئەندامی ئەنجومەنی کۆردیناسیۆنی کژار بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و وتی: لەگەڵ چڕبوونەوەی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی، بەرخۆدانی ئازادیخوازی ژنان نەک هەر نەوەستاوە، بەڵکو لە ڕێگەی ناڕەزایەتی و هەڵمەتە جەماوەرییەکانەوە بووەتە ئاڵانگارییەک بۆ ڕژێم.
-
ململانێ لە سودان ڕێگری لە کاری ڕۆژنامەوانی دەکات
ژنانی ڕۆژنامەنووسی سودانی جەختیان لەوە کردەوە کە بەهۆی ململانێکانی سودان ئاستەنگی بەرهەمهێنانی هەواڵ زیادی کردووە و دەڵێن: دەبێت دەرفەت بۆ ڕۆژنامەنووسان بڕەخسێنرێت کە بە ئازادی بجوڵێن و کاربکەن.
-
"ئۆجالان بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن ڕێبەرە"
ژنانی شاری کۆبانێ سەرنجیان بۆ بیرۆکە و پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا لە گۆڕینی هزری پیاوان و ڕایانگەیاند، ئۆجالان نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن، ڕێبەرە.
-
هێمای شۆڕش بە شۆڕشی ژنان ڕازێندرابووەوە: هێڤا عەرەبۆ
هێڤا عەرەبۆ کە لە ٢٧ی کانوونی دووەم لە ڕانیە لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکدا کرایە ئامانج، بوو بە هێمای شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. زەکیە عەرەبۆ دایکی هێڤا دەڵێت: شانازی بە کچەکەمەوە دەکەم.
-
ژنێکی گەنج بە گوماناوی گیانی لەدەستدا
لە شارۆچکەی پیرەمەگرون ژنێكی گەنجی ١٧ساڵ بەناوی (ش، ر) بە گوماناوی سووتا و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
-
پەیڕەوکارانی ئاینی: داوا لە سەرجەم باوەڕداران دەکەین پشتگیریی لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن
پەیڕەوکارانی ئاینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سەرجەم باوەڕداران کرد، هاوهەوڵوێست و پشتگیریی لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن.
-
"هەردوو هەڤاڵانمان ژیانی خۆیان لە پێناو ئازادیدا بەختکرد"
ئەمڕۆ پرسەی هەریەک لە دلاوەر عەرەبۆ ناسراو بە هۆگر دربەسی، ئەندامی پەیەدە و هیڤا عەرەبۆ، ناسراو بە سالیحە ڤیان، ئەندامی كۆردناسیۆنی كۆنگرەی ستار، لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
-
دەستپێشخەری نون: ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ گەرەنتی ئازادیی ژنانە
دەستپێشخەری نون ڕایگەیاند، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ گەرەنتی سەرەکییە بۆ ژنان بە مەبەستی بەدەستهێنانی مافەکانیان.
-
مەرسدە کایدی: دەوڵەتی تورکیا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات و دەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت
مەرسدە کایدی، چالاکوان، کە بەشداری دادگای گەلی ڕۆژئاوای کرد کە لە برۆکسل بەڕێوەچوو، سەرنجی بۆ ئەو تاوانانەی دژی مرۆڤایەتی ڕاکێشا کە دەوڵەت ئەنجامی دەدات و وتی: تورکیا لە ئێستاوە جیهادییەکان بۆ گەلی ڕۆژئاوا دەنێرێت.
-
ناسنامەی ٣٢ قوربانیی فەرمانی ٧٤ ئاشکرا کرا
وەزارەتی تەندروستی و دەزگای بنەماڵەی شەهیدان و تیمی گۆڕە بەکۆمەڵەکان ناسنامەی ئەو ٣٢ قوربانییەی گوندی کۆچۆیان ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعش کۆمەڵکوژ کران و ڕایانگەیاند کە بەم زووانە ڕادەستی کەسوکارەکانیان دەکرێن.
-
دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی باشووری کوردستان
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی گوندی بێپاڵانی لە بناری قەندیلی کردو تائێستاش فڕۆکەی جەنگیی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە.
-
دانیشتووانی کامپی مەخموور دژی پیلانگێڕی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد
دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی مەخموور بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ، سێ ڕۆژە مانگرتنیان لە خواردن دەست ێکردووە، ژنانی بەشداربووی ئەو چالاکییە داوای خەباتیان کرد.
-
لە باشووری ئەفریقا بزووتنەوەی ئازادی کورد تیشکیان خستە سەر دۆخی ناهەمواری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا
لە کۆنفڕانسێکدا لە باشووری ئەفریقا، نوێنەرانی بزووتنەوەی ئازادی کورد تیشکیان خستە سەر دۆخی ناهەمواری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەتایبەتی بەرخۆدان لە بەنداوی تشرین.
-
کەژەکە: ڕێپێوان بەرەو ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانی ئازادییە
کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند، ڕێپێوان بەرەو ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانێکی ئازادییە و داوای لە ژنان کرد بە دڵ و گیان کار بۆ گۆڕینی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەیەوێت دەستپێشخەری بکات.
-
کۆڕبەندی ژنان لە حەسەکە: ژنان باس لە مافەکانیان دەکەن لە دەستووری نوێی سووریادا
ژنانی پارێزەر خەریکی ڕێکخستنی 'کۆڕبەندی یاسایی ڕاوێژکاری'ن بۆ نووسینەوەی مافەکانیان لە دەستووری نوێی سووریادا.
-
وۆرک شۆپی ژنۆلۆژی لە جۆهانسبێرگ بەڕێوەچوو
لە باکووری شاری جۆهانسبێرگ وۆرک شۆپێک بە بەشداری ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و زۆرێک لە ڕێکخراو و گروپەکانی ژنان بەڕێوەچوو.
-
"پلانگێڕیی ١٥ی شوبات دژی گەلان و جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە"
ڕیهام حجۆ، وتەبێژی تاژێ وتی: ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، پیلانگێڕی ۱٥ی شوبات پیلانێکە کە دژی گەلان و جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدرا.
-
"پێویستە ژنان لە پرۆسەی گۆڕینی دەستووردا ڕۆڵیان هەبێت"
چالاکوانانی ژنانی سووریا ڕایانگەیاند کە پێویستە ژنان ڕۆڵیان هەبێت لە پرۆسەی گۆڕینی دەستووردا، ژنانی سووریا چاوەڕێی دادپەروەری دەکەن.
-
لە سلێمانی پرسەی دوو شەهیدی بۆردوومانەکەی ڕانیە بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ لە سلێمانی پرسەی هێڤا عەرەبۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستارو دلاوەر ئەحمەد، ئەندامی پەیەدە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە ڕانیە شەهید بوون، لە نوێنەرایەتیی ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت.