ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 94 لە 1.029

1 ئایار 2026

  1. پەیامی کەژەکە بە بۆنەی ١ی ئایارەوە: هەتا ژن ئازاد نەبێت کار ئازاد نابێت

    پەیامی کەژەکە بە بۆنەی ١ی ئایارەوە: هەتا ژن ئازاد نەبێت کار ئازاد نابێت

    کۆردیناسیۆنی کەژەکە بە بۆنەی ١ی ئایارەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو لە دووەم ساڵیادی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا بانگەوازی بۆ هەمووان کرد کە خاوەندارێتی لە بانگەوازی مێژوویی بکەن، سۆسیالیزمی دیموکراتیک بنیاد بنێن و گۆڕەپانەکان پڕ جۆش بکەن.

30 نیسان 2026

  1. هاوپەیمانی نادا هۆشداری دەدات لە خراپتربوونی بارودۆخی کرێکاران

    هاوپەیمانی نادا هۆشداری دەدات لە خراپتربوونی بارودۆخی کرێکاران

    هاوپەیمانی نادا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا هۆشداریدا لە خراپبوونی خێرای بارودۆخی کارو ژیان، دەلێت: سیاسەتە ئابوورییە باوەکان و ململانێ چەکدارەکان بەشدارییان لە قووڵکردنەوەی لاوازی کۆمەڵایەتی و فراوانکردنی کەلێنی نێوان گروپە کارییەکاندا کردووە

  2. ژنانی تل تەمر: پرۆسەی ئاشتی پەیوەستە بە ئازادکردنی ڕێبەر ئۆجالان

    ژنانی تل تەمر: پرۆسەی ئاشتی پەیوەستە بە ئازادکردنی ڕێبەر ئۆجالان

    ژنانی تل تەمر لە ڕۆژئاوای کوردستان دووپاتیان کردەوە، کە ئاشتی بەدی نایەت تا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پارت و هێز و گەلانی سیاسی ئەنجام نەدات، بە تایبەتی پێشەنگایەتی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بگرێتە ئەستۆ.

  3. نەتەوەیەکگرتووەکان: توندوتیژیی دژی ژنانی ڕۆژنامەنووس دوو هێندە زیادی کردووە

    نەتەوەیەکگرتووەکان: توندوتیژیی دژی ژنانی ڕۆژنامەنووس دوو هێندە زیادی کردووە

    نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، توندوتیژیی ئەلیکترۆنیی دژی ژنانی ڕۆژنامەنووس دوو هێندە زیادی کردووە، هاوکات هۆشداری دەدات کە زیرەکیی دەستکرد بووەتە هۆی زیادبوونی هەڕەشەکان بۆ سەر ژنانی میدیاکار.

  4. ١ی ئایار... خەباتی کرێکاران بەردەوامە

    ١ی ئایار... خەباتی کرێکاران بەردەوامە

     لە نێوان شەڕ و هەژاری و پەرەسەندنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤدا، خەباتی چینی کرێکار بەردەوامە لە وەرگرتنی هێز لە ڕەگ و ڕیشەی مێژوویەوە، ١ی ئایار وەک سیمبولێک دەمێنێتەوە، لە ڕابردووەوە تا ئێستا، بۆ بەرخۆدان و دەستکەوتەکانی کرێکاران بەردەوامە.

  5. لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە پێنج مامۆستا سزا دران

    لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە پێنج مامۆستا سزا دران

    ڕژێمی ئێران سزای زیندانی و پێبژاردنی دارایی بەسەر ژمارەیەک مامۆستای کرمان جێبەجێ کرد، کە پێنج کەسیان مامۆستای ژنن، ئەم ڕێکارانە لە کاتێکدایە کە دوای ناڕەزایەتییەکانی ئەمساڵ فشاری ئەمنیی بۆ سەر چالاکوانانی مەدەنی زیادی کردووە.

  6. کوشتنی ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕوانگەیەک کە هەم دەنگ و هەم ڕاستی دەکاتە ئامانج

    کوشتنی ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕوانگەیەک کە هەم دەنگ و هەم ڕاستی دەکاتە ئامانج

    مانگی نیسان شایەتی پەرەسەندنێکی نائارامکەر بوو لە بەئامانجگرتنی ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ناوچە جێناکۆکەکان و ناوچە گرژییەکان لە سەرانسەری جیهاندا. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان کوژرانی چەند کەسێکی پیشەگەری میدیایی لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بەڵگەدار کردووە.

  7. چۆن ژنان بە هێزی عەقڵ و ناسینی خود ڕێگری لە فریودانی سۆزداری دەکەن؟

    چۆن ژنان بە هێزی عەقڵ و ناسینی خود ڕێگری لە فریودانی سۆزداری دەکەن؟

    لە سەردەمێکدا کە فێڵە دەروونییەکان ڕووی جیاواز وەردەگرن، ژنان چیتر تەنها بینەر نین، بەڵکو بە چەکی زانیاری و متمانەبەخۆبوون ڕووبەڕووی هەر هەوڵێکی فریودان دەبنەوە، ڕێگە نادەن وێنای ساختەی عەشق و بەڵێنە بێ بنەماکان بیانوویەک بێت بۆ هەراسانکردنیان.

29 نیسان 2026

  1. هەڵبژاردەی ژنانی ئەفغانستان لە ڕێگەی فیفاوە دەگەڕێتەوە سەر شانۆی نێودەوڵەتی

    هەڵبژاردەی ژنانی ئەفغانستان لە ڕێگەی فیفاوە دەگەڕێتەوە سەر شانۆی نێودەوڵەتی

    لە هەنگاوێکدا کە هیوا بۆ تۆپی پێی ژنانی ئەفغانستان دەگەڕێنێتەوە دوای چەندین ساڵ لە سنووردارکردن، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی کۆمەڵەکان "فیفا" ڕایگەیاند کە ڕێگەیان بە تیپی پەنابەرانی ئەفغانستان داوە بەشداری پاڵەوانێتییە فەرمییەکان بکەن.

  2. پەیامەکانی پشتیوانی لە یەپەژە بەردەوامیی هەیە

    پەیامەکانی پشتیوانی لە یەپەژە بەردەوامیی هەیە

    سەوسان شومان، چالاکوانی مافی مرۆڤ، لە پەیامی پشتیوانی و هاوپشتی بۆ یەپەژە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت: ئەو ئەزموونەی کە یەپەژە نیشانی دا، توانای ژنانی سەلماندووە کە ڕۆڵی سەرەکی پاراستنی خاک و کەرامەتی مرۆڤدا بگێڕن.