ڕۆژانە
-

لە ماوەی یەک مانگدا ١٠ ژن و دوو منداڵ لە ئەفغانستان کوژران
تەنها لە ماوەی یەک مانگدا لانیکەم ١٠ ژن و دوو منداڵ بە شێوازی نهێنی و توندوتیژانە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان کوژران، ئەم ئامارە شۆککەرە ڕەنگدانەوەی ئەو دۆخە ئاسایشیە مەترسیدارەیە کە ڕووبەڕووی ژنان و منداڵان دەبێتەوە لە وڵاتەکەدا.
-

تەرمی ژنێک لە هەولێر دۆزرایەوەو لە دهۆکیش پزیشکێک بە گوماناویی گیانی لەدەستدا
لە درێژەی توندوتیژییەکانی دژی ژنان، لە هەولێر تەرمی ژنێک دۆزرایەوەو لە دهۆکیش پزیشکێک بە گوماناویی گیانی لەدەستدا.
-

ڕفاندن و کوشتنی ژنانی گەنج لە فاشر بەردەوامی هەیە
لیژنەی باڵای ئاوارەکانی کامپی "زم زم" لە باکووری دارفور لە ڕۆژئاوای سودان، هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە ڕفاندنی ٢٣ ژنلە کامپەکە تۆمەتبار کرد.
-

سروە محەمەد: بونیادی کاری پێکەوەیی دەنێین بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژنانی کورد
سروە محەمەد لە کۆنفرانسی ژنانی پەرلەمانتارانی کورد لە ئامەدەوە وتی: ژنانی پەرلەمانتاری باکوور و باشووری کوردستان لەسەر پرسە هاوبەشەکان گفتوگۆ دەکەن، بە مەبەستی بوونیادنانی کاری پێکەوەیی بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژنانی کورد.
-

یەکەمین کۆنفرانسی پەرلەمانتارانی ژنی کورد لە ئامەد دەستیپێکرد
یەکەم کۆنگرەی ژنانی پەرلەمانتاری کورد" لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان بە بەشداری ژمارەیەک ژنی پەرلەمانتاری کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا دەستیپێکرد.
-

ڕێکخراوی سارا: ڕێگە نادەین مێژووی مرۆڤایەتی بە خوێنی ژن بنووسرێت
ڕێکخراوی سارا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان جەختی لەوەکردەوە کە سەرهەڵدانی ترسناکانەی کوشتنی ژنان چیتر تەنها ڕووداوێکی گۆشەگیر نییە، بەڵکو دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی سیستمێکی توندوتیژی سیستماتیکییە کە بەهۆی کولتوورێکی بێ سزاوەیە.
-

ناڕەزایەتییەکان دژ بە سزای لەسێدارەدان بەردەوامی هەیە
هەڵمەتی ناڕەزاییەتییەكان دژ بە سزای لەسێدارەدان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا، ژنانی زیندانی ئێڤین پشتیوانی خۆیان بۆ زیندانیانی سیاسی دووپات کردەوە.
-

دەوڵەتی تورك ڕێگەی بە سێ ژنی باشووری کوردستان نەدا بەشداری كۆنفرانسەكەی ئامەد بكەن
گوڵستان سەعید, پەرلەمانتاری پێشووی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە لە پاسپۆرتەکانمان ڕێگریمان لێکرا بچینە باكووری كوردستان و بەشداری کۆنفرانسی ئامەد بکەین، دەشڵێت، ھیچ توندوتیژی و چاو سوور کردنەوەیەک کار ناکاتە سەر ھێز و ئیرادەمان.
-

کۆنگرەی هاوسەرۆکایەتی: بەرەو پێشەنگایتیکردنی سووریا بە دیدێکی هاوبەش
کۆنگرەی هاوسەرۆکایەتی کە لە پارێزگای رەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو، هەوڵیدا مۆدێلی هاوسەرۆکایەتی وەک مۆدێلێکی جیهانی دابمەزرێنێت، چونکە تاکە سیستەمێکە کە توانای دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆ ژنان و پاراستنی مافەکانیان و توانای ئەوەیان پێبدات.
-

سوهام شەنگالی: کۆنگرەی نادا هەلێکی بۆ ناسینی ژنانی کۆمەڵگە جیاوازەکان ڕەخساند
سوهام شەنگالی، وتەبێژی تاژێ ستایشی کۆنگرەی نادا و ئەو کۆبوونەوانەی لەو ماوەیەدا بەڕێوە چوو کرد، ئاماژەی بەوەدا کە کۆنگرەکە هەلێکە بۆ فێربوون لە بیرۆکەی ژنانی پێکهاتەکانی دیکە، چارەنووسی ژنانی ئێزدی بێسەرشوێن بوو لە لوتکەی کارنامەدا بووە.
-

لە کۆیە ئاهەنگێکی پڕ چالاکی بۆ منداڵان بەڕیوەچوو
لە کۆیە ئاهەنگێکی پڕ چالاکی بۆ منداڵان بەڕیوەچوو، کە یەکەم جارە لەو شارە چالاکی لەو شێوەیە بۆ منداڵان بەڕێوەبچێت.
-

دەستەی تەندروستی شەنگال داوای ڕاگرتنی ڕێگرییەکانی عێراق دەکات
دەستەی تەندروستی خۆبەڕێوەبەری شەنگال ڕاگەیەندراوێکی لە دژی ڕێگریکردن لە شاندێکی تەندروستی ئیتاڵی بۆ شەنگال ڕاگەیاند، تێیدا ئیدانەی ڕێگرییەکانی عێراقی کردو داوای لە ڕێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤیش کرد هەڵوێست دەربڕن.
-

کۆنگرەی هاوسەرۆکایەتی خاڵی دەستپێکی بەرەو سووریایەکی دیموکراتیکە
بە دروشمی "لە هەمەجۆرییەوە هێزمان سەرچاوە دەگرێت و لە هاوبەشییەوە ئیرادەمان بونیاد دەنرێت"، یەکەمین کۆنگرەی هاوسەرۆکایەتی رەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو.
-

یەکەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی فورات کۆتایی دێت
ژنە شاعیر و چیرۆکنووسانی بەشداربوو لە یەکەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی فورات ئاماژەیان بەوە کرد کە فێستیڤاڵەکە سەرکەوتوو بوو، لە تیشک خستنەسەر میراسی کولتووری و هونەری سووریا کە ساڵانێک بوو نەبوو.
-

زیندانی فەردیس لە کەرەج بەشداری هەڵمەتی "سێشەممان نا بۆ لەسێدارەدان" دەکات
هەڵمەتی "سێشەممان نا بۆ لەسێدارەدان" بە زیادکردنی زیندانی فەردیس لە شاری کەرەج فراوانتر بووەو لە هەفتەی ٧٠دا بەردەوامە.
-

لە شاری حەلەب ژنێک کوژرا و ڕووت کرایەوە
لە شاری حەلەب تەرمی ژنێک دۆزرایەوە کە دەستدرێژی کراوەتە سەر، دەرکەوت کە تەرمی ژنە کوژراوەکەش ڕوتکراوەتەوە.
-

ئەفغانستان لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان؛ هەڵوەشاندنەوەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و بە ئامانجگرتنی ژنان
دوابەدوای کەمکردنەوەی موچە و شەپۆلێکی نوێی دەرکردن لە دەزگاکانی حکومەتی ئەفغانستان، بەتایبەتی لەناو ژنان، پرسیارێک دێتە ئاراوە: داهاتووی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئابووری وڵاتەکە بەپێی ئەم بڕیارانە چۆن دەبێت؟
-

زیندانییەکی سیاسی لە زیندانی ئێڤین مانگرتن لە خواردن ڕادەگەیەنێت
مەهواش سەیدال، زیندانی سیاسی و خاوەنی دکتۆرا لە یاسای نێودەوڵەتی، مانی لە خواردن گرت بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر لێدانی لەلایەن ئەفسەرەکانەوە، پشتگوێخستنی سکاڵاکەی، بێبەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی لە زیندانی ئێڤین.
-

ئیتاڵیا ڕەگەزنامەی فەخری بە وریشە مورادی چالاکوان دەبەخشێت
شارەوانی بوجیبونسی لە ئیتاڵیا بە زۆرینەی دەنگ ڕەگەزنامەی فەخری بە وریشە مورادی، زیندانی سیاسی بەخشی کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.
-

"ئەرکی زۆر مان لەسەرشانە ژیان قورسە و هەمو ڕۆژێک بێ موچە دێینە دەوام"
سێ هەزار فەرمانبەری گرێبەست ١٠ مانگە موچەیان وەرنەگرتووەو لەکۆیە بەشێک لەو فەرمانبەرانە گردبوونەوە.