ڕۆژانە
-

چالاکییەکانی ئێشکگری مەخموور گەیشتە ٧٥٣ ڕۆژ
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد دەستیپێکردبوو، لە ٧٥٣هەمین ڕۆژدا بەردەوامە.
-

ئەڤین جوبرایل: هەر ژن وپیاوێك كێشەیان دێتە پیش با لە ڕێگای یاساوە كێشەكان چارەسەربكەن
ئەڤین جوبرایل، پارێزەر لە دادگای کۆیە دەڵێت: هەرژن وپیاوێك كیشەیان دیتە پیش با لە ڕێگای یاساوە كیشەكان چارەسەربكەن، دادگاکان دەیانەوێت ژنان بە یاسایی مافی خۆیان وەربگرنەوە.
-

بەردەوامی کوشتنی کارمەندانی یارمەتی و لە چەند شارێک خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت
لەگەڵ بەردەوامیی شەڕی کەرتی غەززە کارەساتی مرۆیی لە نێوان گەمارۆیەکی خنکێنەر و کۆمەڵکوژییە بەردەوامەکاندا خراپتر دەبێت، هاوکات ناڕەزایەتییە جیهانییەکان بەرەو هەڵکشان دەچن و داوای کۆتاییهێنان بە کوشتن و برسێتی دەکرێت.
-

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا هەڵمەتی پشتیوانی و هۆشیاری ژنان دەستپێدەکات
بە دروشمی "لە ڕێگەی ڕێکخراوی ژنان کۆمەڵگە یەکدەگرێت" ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا دەستپێکردنی هەڵمەتی خۆی بۆ پشتیوانی و پەروەردەکردنی ژنان بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد ڕاگەیاند.
-

لە کۆڵۆمبیا فێستیڤاڵی "بۆ ئاشتی ژنان لەسەر سەکۆن" ئەنجام درا
٤٣هەمین فێستیڤاڵی "ژنان بۆ ئاشتی لەسەر سەکۆن"، کە لە شاری بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا ئەنجام درا، ژنان لە سەرانسەری جیهان کۆبوونەوە بۆ ئەوەی لەڕێگەی کەلتوور و هونەرەوە بۆ ئاشتی تێکۆشان بکەن.
-

ژنانی حەجە ڕووبەڕووی برسێتی و گەمارۆ دەبنەوە
لە حەجە ژیان ئیتر بژاردە نییە، بەڵکو ململانێی ڕۆژانەیە لە نێوان سواڵکردن و مردندا، ژن لە ناو گەمارۆ و برسێتییەکی بێ بەزەییدا بە بێدەنگی ژێردەستە دەکرێت.
-

لە ڕۆژی جیهانی گەلانی ڕەسەنی جیهاندا؛ داوای دەستورێک دەکرێت کە ناسنامە و مافەکان بپارێزێت
هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی گەلانی ڕەسەنی جیهان، مەبروکە حسێن، چالاکوانی مافی مرۆڤی تەبویە جەختی لەوەکردەوە کە پیرۆزکردنی ڕاستەقینەی گەلانی ڕەسەن لە ڕێگەی قسە و دروشمەوە بەدی نایەت، بەڵکو لە ڕێگەی یاسا و دەستووری دادپەروەرانە دەبێت.
-

چەوساندنەوەی ژنان و سیاسەتی دابەشبوون گێڕانەوەی دەستوەردانە لە ئەفغانستان
ئەفغانستان بە فرەچەشنی نەتەوەیی بەرفراوان، لە مێژە ئامانجی لەشکرکێشی و دەستێوەردانی دەرەکی بووە، ئەمڕۆ هێزە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بەردەوامن لە هەڵگیرسانی دابەشکارییە نەتەوەییەکان بۆ پارچەپارچەکردنی بناغەی نەتەوەیی.
-

"سووریایەکی دیموکراتیک و یەکسانمان دەوێت"
ژنانی قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایانگەیاند، دەیانەوێت لە سووریایەکدا بژین کە سیستمێکی دیموکراتیک و یەکسانی هەبێت.
-

تەرمى دوو منداڵى هەرێمی کوردستان لە کەناراوەکانى ئیتاڵیا دۆزرانەوە
هەشت تەرم لە کەناراوەکانى ئیتاڵیا دۆزراونەتەوە، لەناو ئەو بەلەمەدابوون کە ساڵى ڕابردوو ژێرئاوکەوت، دووانیان منداڵن و خەڵکی هەرێمى کوردستانن.
-

"کۆمین و ئەنجومەنەکانی ژنان وەک نان و ئاو پێویستن"
فەلەک یوسف، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی فورات، سەبارەت بە گرنگی ڕێکخستن و چالاککردنی کۆمین و ئەنجومەنەکانی ژنان وتی: بەهۆی ئەوانەوە کەس ناتوانێت نادادپەروەری و توندوتیژی و خراپ بەکارهێنان لە شەقام و گوندەکاندا ئەنجام بدات.
-

" ژنانی ئێزدی لە دوای جینۆساید و دەستدرێژییەکان، لەسەر بیری ڕێبەر ئاپۆ خۆیان بەڕێکخستن کردووە"
سارا بۆتان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی دەلێت: ژنانی ئێزدی سەرەڕای بازرگانی و دەستدرێژییەکان بۆ سەریان، لە پاش ئازادبوونیان لە دەستی داعش، بەشێک لە بنەماڵەکان ڕزگاربووان دەنێرنە کامپەکان، بۆیە دەبێت ژنان لە دوای ئازادبوونیان لەسەر بیری ڕێبەر خۆیان ڕێکبخەن.
-

تاوانێکی زەوتکردنی ئەلیکترۆنی شاری مەنبجی هەژاند و توڕەیییەکی بەرفراوانی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە
شاری مەنبج لەناو دۆخی ئاژاوەی ئاسایشی و نەبوونی چاوەدێریدا، شایەتی بەرزبوونەوەی مەترسیداری ڕێژەی تاوانەکانە، ئەمەش بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەو دیاردانەی کە مەترسی لەسەر بناغەی کۆمەڵایەتی دروست دەکەن، دیارترینیان زەوتکردنی ئەلیکترۆنییە.
-

ژنانی فاشر لە نێوان گەمارۆی برسێتی و بێدەنگی جیهاندان
کاتێک برسێتی دەگۆڕێت بۆ سیاسەت، ژیانی ڕۆژانە دەبێتە شەڕی مانەوە، نەک بە چەک بەڵکو بە سکی بەتاڵ و کەرامەتی بارگرانی ستەمکاری، هەر لە گەمارۆدانی غەززەوە تا ئاژاوەگێڕییەکانی سودان، کارەساتەکە بە شێوەی جۆراوجۆر دووبارە دەبێتەوە.
-

نووسەران و بیرمەندان و ئەکاديميانى عەرەب داوای دیداری ڕێبەری گەلی کورد دەکەن
دەستەیەک لە نووسەران و بیرمەندان و ئەکادیميانى عەرەب، کە ژمارەیان سەد کەسە، بەشداری لە هەڵمەتی جیهانی "دەمەوێت دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدەم" دەکەن و داوا دەکەن دەوڵەتی تورك ڕێگا بدات دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئەنجام بدرێت.
-

زیندانییەکی سیاسی پێشوو ڕووبەڕووی دووبارە دەستگیرکردنەوە دەبێتەوە
هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لە تارانی پایتەخت، بەندکراوی فاتمە "حوریە" زیائی، سیاسی پێشووی ئازادیان دەستبەسەکرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان برد.
-

پێوەری خێزان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا: دیدێکی نوێ بۆ دادپەروەری کۆمەڵایەتی
ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختیان لەوە کردەوە کە پێوەری ژنان مسۆگەری پاراستنی یەکسان بۆ مافەکانی ژنان و منداڵان و پیاوان دەکات، هەوڵێکی بێوچان بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەک لەسەر بنەمای ئەخلاق و سیاسەت بەرجەستە دەکات.
-

مافی مرۆڤی ئێران: زیندانی قەرچەک بووەتە شوێنی ئەشکەنجەدانی زیندانیانی سیاسی ژن
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردەوە، زیندانی قەرچەک بووەتە شوێنی ئەشکەنجەدانی زیندانییانی سیاسی ژن، ژیانی دەیان ژنی زیندانی لە زیندانی قەرچەک لە مەترسیدایە.
-

چالاکوانانی سنە: متمانە کلیلی ڕووبەڕووبوونەوەی جیاکارییە
سیاسەتی بێدەنگ و شاراوە متمانەی نێوان چالاکوانانی مەدەنی و کۆمەڵگەی لەناوبردووە، گومانەکان دوای چەندین ساڵ خەبات، چۆن گۆڕا بۆ دابڕانی چالاکوانان و هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوە مەدەنییەکان؟ ئایا کۆمەڵگە بەرەنگاری ئەم سیاسەتە بووەوە یان دەستبەرداری بوو؟
-

لە سوەیدا ٢٠ تەرم دۆزرانەوەو چواریان ژنن
تەرمی ٢٠ کەس لە گوندەکانی باکوور و ڕۆژئاوای شاری سوەیدای سووریا دۆزرانەوە، ڕاگەیەندرا کە تەرمەکان نیشانەی ئەشکەنجەدانیان لەسەر بووە و هەندێکیشیان ئەندامەکانی جەستەیان پارچە پارچە کراون.