ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 86 لە 1.029

18 ئایار 2026

  1. لە مەغریب هۆشداری دەدرێت لە پەیامەکانی ئۆنلاین کە پەرە بە هاوسەرگیری منداڵان دەدەن

    لە مەغریب هۆشداری دەدرێت لە پەیامەکانی ئۆنلاین کە پەرە بە هاوسەرگیری منداڵان دەدەن

    هاوپەیمانی ”دونیا بۆ ڕێگریکردن لە هاوسەرگیری منداڵان" هۆشداریدا، لە بڵاوبوونەوەی ناوەڕۆکی ئۆنلاین کە هانی هاوسەرگیری منداڵانی کچ دەدات و دەڵێت: ئەم جۆرە پەیامانە هەڕەشە لە هەوڵەکان دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هاوسەرگیری منداڵان.

  2. کۆنگرەی سێیەمی تاژێ  دەستیپێکرد

    کۆنگرەی سێیەمی تاژێ دەستیپێکرد

    کۆنگرەی سێیەمی تاژێ بە بەشداری ٢٥٠ نوێنەر دەستیپێکرد. لە وتاری دەستپێکی کۆنگرەدا ئاماژەی بە گۆڕانکارییە بنەڕەتییە سیستماتیکییەکان و پەرەسەندنی خەباتی ئازادیخوازانەی ژنانی ئێزدی کرا.

  3. لێبووردنی نێودەوڵەتی: لە ساڵى ڕابردوودا دوو هەزار و ٧٠٧ کەس لە سێدارەدراون

    لێبووردنی نێودەوڵەتی: لە ساڵى ڕابردوودا دوو هەزار و ٧٠٧ کەس لە سێدارەدراون

    ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بڵاوى کردووەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ساڵی ٢٠٢٥ لە جیهاندا لە سێدارە دراون گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە دواى ساڵی ١٩٨١ـەوە، کە لە ١٧ وڵاتدا دوو هەزار و ٧٠٧ کەس لە سێدارە دراون.

  4. پارێزەر بەهار شەهراریان دەستبەسەر کرا

    پارێزەر بەهار شەهراریان دەستبەسەر کرا

    بەهار شەهراریان، پارێزەر و ئەندامی باڵای کۆمەڵەی پارێزەرانی پارێزگای فارس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و ڕەوانەی زیندانی عادل‌ ئاباد کرا.

  5. لە جەزائیر توندوتیژی خێزانی دژی منداڵانی کچ بەردەوامە

    لە جەزائیر توندوتیژی خێزانی دژی منداڵانی کچ بەردەوامە

    کوشتنی منداڵانی کچ لەناو خێزانە جەزائیرییەکان پەرەسەندنێکی مەترسیدار لە توندوتیژی خێزانی ئاشکرا دەکات، کە لاوازی میکانیزمەکانی پاراستن و دەستێوەردانی پێشوەختە ئاشکرا دەکات، ئەمەش تیشک دەخاتە سەر پێویستی بەپەلە بۆ بەهێزکردنی پاراستنی منداڵان.

  6. ناونیشانی قڕکردنی ژنان دەوڵەتە: چارەسەر پاراستنی ئەقڵ و ئیرادە و ڕێکخستنە

    ناونیشانی قڕکردنی ژنان دەوڵەتە: چارەسەر پاراستنی ئەقڵ و ئیرادە و ڕێکخستنە

    دەوڵەت ژن دەکوژێت، خەڵک دەکاتە ئامانج، لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە هێرش دەکاتە سەریان، هیچ ڕێگایەک بۆ ژنان نییە جگە لە پەروەردەکردن و ڕێکخست، ئەگەر ژنانی ئێزدی لە کاتی فەرمانەکەدا زانستی بەرگریکردنیان هەبوایە، دەیانتوانی بەرگری لە خۆیان بکەن.

  7. دایکی پێشەنگ؛ کلیلێک بۆ دروستکردنی نەوەی پێشەنگ و ڕێبەر

    دایکی پێشەنگ؛ کلیلێک بۆ دروستکردنی نەوەی پێشەنگ و ڕێبەر

    لە مێژووی کوردو جیهاندا، سەرکردە گەورەکان بەرهەمی ئەو دایکانە بوون کە لە چوارچێوەی ملکەچی هاتونەتە دەرو توانیویانە ناسنامەی خۆیان بپارێزن، لێرەدا تیشک دەخرێتە سەر ڕۆڵی دایکی ئازا وەک قەڵغانێکی دەروونی بۆ منداڵ، کە دەبێتە هەوێنی پێگەیاندنی پێشەنگان.

17 ئایار 2026

  1. دەرهێنەرێکی ئێران لە فێستیڤاڵی فیلمی کان پرسی ئازادی دەوروژێنێت

    دەرهێنەرێکی ئێران لە فێستیڤاڵی فیلمی کان پرسی ئازادی دەوروژێنێت

    پگا ئاهەنگارانی فیلمی "تمرينات من أجل ثورة" "مەشقەکان بۆ شۆڕشێک" لە چوارچێوەی نمایشە تایبەتەکانی فێستیڤاڵی فیلمی کان پێشکەش کرد، باسی لە بارودۆخی سەختی ئێران کردو جەختی لە بەردەوامیی خۆڕاگری خەڵک سەرەڕای لەسێدارەدانەکان و فشار کردەوە.

  2. زیانبەرکەوتووانی مین لە سووریا؛ دەیان کەس لە سەرەتای ساڵەوە کوژراون

    زیانبەرکەوتووانی مین لە سووریا؛ دەیان کەس لە سەرەتای ساڵەوە کوژراون

    ڕووداوەکانی بەهۆی پاشماوەی شەڕەوە لە گوندەکانی دێرەزوور بەردەوامن، کە دوو تەقینەوەی مینی چێندراو بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی کەسانی دیکە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بوونی بەربڵاوی مین بەردەوام مەترسی لەسەر ژیانی دانیشتووانە بەتایبەتی ژنان و منداڵان.

  3. ڕیهام حەسەن: بەم کۆنگرەیە دەمانەوێت بەرەو ژیانی کۆمیناڵ هەنگاو بنێین

    ڕیهام حەسەن: بەم کۆنگرەیە دەمانەوێت بەرەو ژیانی کۆمیناڵ هەنگاو بنێین

    ماوەیەکە تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "TAJÊ" ئامادەکاری بۆ سێیەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی دەکات. ڕیهام حەسەن، لە کۆردیناسیۆنی تاژێوە باسی لە گرنگی کۆنگرەی سێیەم کرد و وتی: داهاتووی کۆمەڵگە لە ڕێکخستنی ژناندایە.

16 ئایار 2026

  1. لە بناری قەندیل بە جەختکردنەوە لە ئاشکراکردنی چارەنووسی ونبووان  یادی شەهیدانی ١٦ی ئایاری هەولێر کرایەوە

    لە بناری قەندیل بە جەختکردنەوە لە ئاشکراکردنی چارەنووسی ونبووان یادی شەهیدانی ١٦ی ئایاری هەولێر کرایەوە

    ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شەهیدانی بناری قەندیل، بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهیدان و ژمارەیەک چالاکوان و کەسایەتی مەدەنی، یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ی هەولێر کرایەوە. لە ڕێوڕەسمەکەدا جەخت لەسەر ئاشکراکردنی چارەنووسی ونبووان کرایەوە.

  2. له‌ نێجەر زياتر لە نيو مليۆن كه‌س لە ناوخۆدا ئاوارە بوون

    له‌ نێجەر زياتر لە نيو مليۆن كه‌س لە ناوخۆدا ئاوارە بوون

    کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) هۆشداری دا کە قەیرانی کۆچبەری لە ناوچەی کەناراوەکانی نێجەر ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر دەبێت، و ئاماژە بەوە کرا کە ئەم دۆخە دەبێتە هۆی دروستبوونی دۆخێکی نائاسایی و مرۆیی.

  3. وۆرکشۆپی دیالۆگ بە ڕاگەیەندراوێک کۆتایی پێهات

    وۆرکشۆپی دیالۆگ بە ڕاگەیەندراوێک کۆتایی پێهات

    ئەمڕۆ، لە شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی “هەموومان یەپەژەین” بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار و بە بەشداریی ژنان و ئەندامانی یەپەژە وۆرکشۆپێک بەرێوەچوو، کە تێیدا ژنان پشتگیرییان لە یەپەژەیان کرد.

  4. کارەساتی نەوت لە هورموزگان: هۆشداری نوێی پسپۆڕان لەسەر قەیرانی ژینگەیی

    کارەساتی نەوت لە هورموزگان: هۆشداری نوێی پسپۆڕان لەسەر قەیرانی ژینگەیی

    پسپۆڕان و چالاکوانانی ژینگە، وێنە و دیمەنی پیسبوونی نەوتیان لە دوورگەکانی هورموزگان و کەناراوەکانی کەنداوی بەسرا بڵاوکردەوە. ئەم ڕووداوە کە هەڕەشە لە زیندەوەرانی دەریایی و ئیکۆسیستەمی ناوچەکە دەکات، لاوازیی بەڕێوەبردنی ژینگەیی ئێران نیشان دەدات.

  5. شەپۆلێکی نوێی هێرشەکان نیشانە و هێما ئاینییەکانی عەلەوییەکان لە تورکیا دەکاتە ئامانج

    شەپۆلێکی نوێی هێرشەکان نیشانە و هێما ئاینییەکانی عەلەوییەکان لە تورکیا دەکاتە ئامانج

    ناوچە جیاوازەکانی تورکیا و باکووری کوردستان شاهیدی زنجیرەیەک هێرشن کە ناوەندە ئایینیەکانی عەلەوی دەکەنە ئامانج و نیگەرانییەکی بەرفراوانی ناو پێکهاتەکانی عەلەوی لێکەوتووەتەوە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی داوای لێکۆڵینەوەی ڕاستی بکەن.