چاگلار دەمیرەل لەسەر وتنی “بەڕێز ئۆجالان” زیندانی کرا

سیاسەتمەدار چاگلار دەمیرەل، تەنها لەبەرئەوەی وتبووی “بەڕێز ئۆجالان” لە وتارێکی خۆیدا، سزای سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و سزاکە لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەوە پشتڕاستکرایەوە.

چاگلار دەمیرەل لەسەر وتنی “بەڕێز ئۆجالان” زیندانی کرا

ناوەندی هەواڵ

 

چاگلار دەمیرەل، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە بە بیانووی ئەوەی لە قسەکانیدا لە ساڵی ٢٠١٦دا وتبووی “بەڕێز ئۆجالان”، سزای سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و دادگای تێهەڵچوونەوەش سزاکەی “بەپێی یاسا” بینی.

 

وتەکانی چاگلار دەمیرەل کە باسی لێوە دەکرێت، لە ماوەی خولی جێگرایەتیەکەیدا بووە و ئەوکاتە بڕیارێکی لەسەر ئامادەکرا، دواتر لە ساڵی ٢٠٢٢ دادگایی کرا و لە ساڵی ٢٠٢٥دا بڕیاری لەسەر درا، سزای سێ  مانگ زیندانیکردنی لەلایەن دادگای ناوخۆییەوە بەسەردا سەپێندرا و لەلایەن دادگای باڵاوە پەسەندکرا.

 

دەستەواژەی “بەڕێز ئۆجالان” کە چاگلار دەمیرەل لە وتەکەیدا بەکاری هێناوە، وەکو "پشتیوانی لە تاوان و تاوانکاری کردووە" پێناسە کراوەو لە دادگای تاوانەکانی ٢٧یەمینی ئەنتاڵیا دادگایی کرا، چاگلار دەمیرەل کە لە دادگاییکردنەکەدا پارێزگاری لە خۆی کرد، ڕایگەیاند کە وتارەکەی بۆ ڕاکێشانی سەرنج بوو بۆ ئاشتی و دیالۆگ، بۆیە تاوان نەبووە.

 

شاندی دادگا بە پڕوپاگەندەی ئەوەی، کە هەم قسەکان و هەمیش وشەکان بڵاوکراونەتەوە تاوانن، سزای ٣ مانگ زیندانی بەسەر چاگلار دەمیرەلدا سەپاند.

 

پارێزەران تانەیان لەو بڕیارە داوە کە ساڵی ڕابردوو دراوە و سەردانی دادگای تێهەڵچوونەوەیان کردبوو، ئەم دادگا باڵایە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر وەڵامی تانەکەی دایەوە و بڕیاری سزادانی دادگای باڵای تاوانەکانی هەرێمی ئەنتاڵیا بە پێی یاسا بینی و پەسەندی کرد.

 

دوای پەسەندکردنی دۆسییەکە دەخرێتە بەردەم دادگای باڵا.