ڕۆژانە
-

نەسیم سیمیاری وەڵامی بانگەوازەکان دەداتەوە و کۆتایی بە مانگرتنەکەی دەهێنێت
نەسیم غوڵامی سیمیاری، چالاکوانى مەدەنی کە لە زیندانی ئێڤین دەستبەسەرە، دواى پێگەیشتنى پەیامى هاودەنگى و پاڵپشتى بەکۆمەڵ لەلایەن زیندانیان و چالاکوانانى مافە مرۆیی و مەدەنییەکان و زیندانیانى پێشووەوە، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
-

گوڵناز کاراتاش؛ نموونەی بەرخۆدانی ژنانی کورد
گوڵناز کاراتاش خەباتی ژنانی کوردی بۆ ئازادی و شکۆمەندی بەرجەستە کرد، لە ڕێگەی قوربانیدانی خۆیەوە نموونەی بەرخۆدانی ژنانی دانا کە خۆبەدەستەوەدان و خیانەتیان ڕەتدەکردەوە، میراسەکەی لە خەباتی هەزاران ژندا دەژی، کە شوێن پێی ئەو دەکەون.
-

لە پشدەر کۆنفرانسێکی هونەریی و ڕۆشنبیری ڕێکخراو ژنان داوای زیادکردنی چالاکی هونەری دەکەن
لە قەڵادزێی دەڤەری پشدەر کۆنفرانسێکی هونەریی و ڕۆشنبیری ڕێکخراو ژنان دەڵێن: بە درێژایی مێژوو یەکێک لەو ڕێگایانەی کە دوژمنەکانمان بەکاریان هێناوە بۆ ئەوەی نەتەوەی ئێمەی پێ بسڕنەوە کار کردن بووە لە سەر هونەر و ڕۆشنبیریمان دەستیان وەرداوەتە هونەری ئێمەوە.
-

"لە سەدەی بیست و یەکدا شێوازی دەسەڵاتە هەژمونگەراکان بریتییە لە کۆچکردنی هاوڵاتیان"
ئەمیرە عەلی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ئابووری کۆبانێ رایگەیاند لە سەدەی بیست و یەکدا کۆچ بووەتە شێوازێکی سەرەکی دەسەڵاتەکانی هەژمونگەرا، لەگەڵ کۆچکردندا مرۆڤەکان نەک تەنها لە شوێن و خاکی خۆیان، بەڵکو لە شوناس و خودی خۆیان کۆچ دەکەن.
-

لاوێن کوردە: بەشێک لە ڕاگەیاندنەکان نائارامی دەروونی خوێندکاران زیاتر دەکەن
لاوێن کوردە تۆفیق، چارەسەرکاری دەروونی دەڵێت: خوێندکارانی قۆناغی سەرەتایی زیاتر ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەروونی دەبنەوە، سەرەتایی دەستپێکی خوێندینیانە بەهۆکاری ئەزمونی تازەی خوێندن فشارێکی دەروونیان لەسەرە، بەشێک لە ڕاگەیاندنەکان نائارامی دەروونی زیاتر دەکەن.
-

داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان و هەڵوەشاندنەوەی یاسای باڵاپۆشی دەکرێت
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: داوا لە ئێران دەکەین سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و یاسای جیاکاری دژی ژنان هەڵبوەشێنێتەوە.
-

مای ساتۆ: ژنانی ڕۆژنامەنووسانی ئێران ڕووبەڕووی هەراسانکردن و هەڵاواردنی سیستماتیک دەبنەوە
لە ڕاپۆرتێکی نوێی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، مای ساتۆ، وتەبێژی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، زیادبوونی پێشێلکاری و گوشارەکانی سەر ناڕازییان و ڕۆژنامەنووسان بەتایبەتی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە ئێران ئاشکرا دەکات.
-

-

" لەداهاتوودا وێنەی ژنە جەنگاوەرەکان و کەسایەتییەکان دەکێشم تا ژنی کورد بە جیهان بناسێنم"
ڕەنگ و ئاواز لە کۆیە ناونیشانی پێشانگایەکی هەمە چەشن بوو کە لە لایەن ئینستتیوتی زەینەب خان ڕێکخرا، وێنەکێش نیان مەسعود وتی: لەداهاتوودا وێنەی ژنە جەنگاوەرەکان و کەسایەتییەکان دەکێشم تا ژنی کورد بە جیهان بناسێنم.
-

بە ئامانجگرتنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە دێرەزوورهەوڵێکە بۆ بێهیواکردنی ژنان
شانەکانی داعش لە دێرەزوور لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا لەم دواییانەدا هێرشەکانیان بۆ سەرخەڵکی مەدەنی چڕتر کردووەتەوە و کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیایان کردۆتە ئامانج کە کۆمەڵەیەکی مافی ژنانە و لەو پارێزگایە کاردەکات.
-

تەعز میوانداری پێشانگای کاری دەستی ژنانی بازرگان و کارگە بچووکەکان دەکات
لە شاری تەعز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن، پێشانگای پیشە دەستییەکان و کارگە بچووکەکانی ژنانی بازرگان دەستی پێکرد، پێشانگاکە لەلایەن بەشی کارگە بچووکەکانی فەرمانگەی پیشەسازی و بازرگانییەوە ڕێکخرا،
-

دوو ژن لە ئیدلب کوژران و چواری دیکەش برینداربوون
هێرشێکی چەکداری دوای ئەوەی پاسێکی نەفەرهەڵگریان کردە ئامانج لەسەر ڕێگای کفرتەخاریم لە گوندەکانی باکووری ئیدلب، بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو ژن و پیاوێکی درووز و چوار ژنی دیکەش برینداربوون.
-

بۆ یەکەمجار سەرۆکوەزیرانێکی ژن لە ژاپۆن هەڵبژێردرا
لە هەڵبژاردنێکی مێژووییدا لە ژاپۆن، بۆ یەکەمجار سەرۆکوەزیرانێکی ژن هەڵبژێردرا.
-

سەرمین دەمیرداغ بۆ جاری حەوتەم ڕێگری لە ئازادکردنی دەکرێت
لیژنەی بەڕێوەبەری و چاودێری بۆ حەوتەمین جار ڕێگری لە ئازادکردنی سەرمین دەمیرداغ دەکات کە ماوەی ٣٢ ساڵە زیندانی کراوە.
-

"خەون بە گۆڕانکارییەوە بەس نییە دەبێت لە ڕێگەی خەبات و باوەڕەوە دروستی بکەین"
سەرەڕای زوڵمی تاڵیبان، سەدەف ئەحمەدی ئازارەکانی خۆی گۆڕی بۆ هێز، پۆلی پەروەردەی نهێنی دامەزراند و هانی دەیان ژنی گەنجیدا بۆ درێژەدان بە خوێندن.
-

عەقید ئیخلاس حەسەن وەک بەڕێوەبەری پاسپۆرتی رانیە دەستبەکاربوو
عەقید ئیخلاس حەسەن وەک بەرێوەبەری نوێی پاسپۆرتی رانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین دەستبەکار بوو.
-

سۆزدار بە کامێرای خۆی ئازار و سەرکەوتنی دانیشتووان بەڵگە دەکات
سۆزدار ڕزگار ڕاگەیاندنکار بەرخۆدانی گەڕەکی شێخ مەقسودی، سات بە سات، لە ساڵی ٢٠١٤ تا ئەمڕۆ بە کامێراکەی بەڵگە کردووە.
-

زانکۆی کۆیە دەستپێشخەری سەوزکردنی زانکۆو نەمام چاندن دەستپێکرد
زانکۆی کۆیە دەستپێشخەرییەکی سەوز و ژینگە دۆستانەی بە ناونیشانی "نەمامێک بچێنە و گەشە بکە لەگەڵ زانکۆی کۆیە" دەستپێكرد.
-

سیمینارێک بە ناونیشانی "ڕەوتی مێژوویی جەژنی مێهرگان" بەڕێوەچوو
لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەشێک لە نووسەران و ڕۆشنبیران و باوەڕییە جیاوازەکان، سیمینارێک بۆ "نازی مێهرڤار" بە ئامانجی ناساندنی جەژنی مێهرگان، بەڕێوەچوو.
-

٥٢٩ کەسایەتی داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران دەکەن
٥٢٩ کەسایەتی سیاسیی و داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهاندا دژ بە سزای لەسێدارەدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە ڕاگەیەندراوێک داوای ڕاگرتنی سزای لە سێدارەدانیان کرد.