
سەدان ئاوارە لەشاری سلێمانیەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان
٤٦۹ ئاوارەی دیكەی پارێزگای سەڵاحەدین كە لە پارێزگای سلێمانی نیشتەجێبون گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

٤٦۹ ئاوارەی دیكەی پارێزگای سەڵاحەدین كە لە پارێزگای سلێمانی نیشتەجێبون گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.

لە شارەدێی دێراهین-ی قلەبان، پاسەوانێک بەناوی "چ. ب" کە دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر منداڵێک ئازاد کرا، لەبەر مەترسی بۆ سەر منداڵەکە، ئەو منداڵە لە ماڵەوە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە.

بۆ بەشداریکردن لە پێنجەمین ڕێپێوانی ساڵانەی ژنان، چالاکوانان، پارێزەران و توێژەکانی کۆمەڵگە لە سانتا ماریا، کۆبوونەوە و ڕێپێوانیان کرد.

بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان لە هەرات بە نهێنی پەروەردە و فێرکردن بە کچان دەڵێنەوە و دژی بڕیارەکانی تاڵیبان و ستەمکارییەکانیان دەوەستنەوە.

کۆلەکتیڤی ژن، ژیان، ئازادی، بانگ لە هەموو تاکێکی ئازادیخواز دەکات بەشداری لە چالاکیی ۲۸مانگدا بکەن لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.

لە شاری حەلەب ڕووخانی باڵەخایەکی ٥ نهۆنی گیان لەدەستدانی ١٢ کەسی لێکەوتەوە.

لە شارەدێی چوارقوڕنە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک ژنێکی ٢٥ ساڵ سووتا.

حەمرین عەلی، هاوسەرۆکی دەستەی ناوخۆی هەرێمی جزیرە ئاماژەی بەوەکرد، کە دەوڵەتی تورک هەوڵی ڕفاندنی چەتە دەستگیرکراوەکانی داعش دەدات و وتی: "پێویستە دادگایەکی نێودەوڵەتی دابمەزرێت و چەتەکانی داعش لەسەر خاکی کۆبانێ دادگایی بکرێن".

فیدراسیۆنی کاراتێی فەلەستین ئاهەنگی کۆتایی پاڵەوانێتی کاراتێی بۆ ژنانی فەلەستین گێڕا.

بەشی چاندیگار لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی ژنانی هندستان "WICCI" کە بە مەبەستی بەهێزکردنی و بنیاتنانی کاری پیشەگەریی ژنانە، سیمینارێکی بۆ پیرۆزکردنی تواناسازیی ژنان ساز کرد.

ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان پەیامی پشتیوانی خۆیان بۆ ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەنێرن و ڕایانگەیاند، "بە ڕۆحی شۆڕشی ژنان سڵاو لە ڕاپەڕینی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین و دەڵێین کە ڕاپەڕینتان بەنرخە".

سێ منداڵی پەنابەری سوریی، لە مەڕەشی باکووری کوردستان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیاندا گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەراتی خۆسەر لە باشووری کوردستان بە دروشمی "نا بۆ داگیرکاری دەوڵەتی تورک، بژی بەرخۆدانی گەلی عەفرین" مەراسیمێکی بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین بەڕێوەبرد.

پارێزەران و دادوەران و داواکاری گشتی و ئەکتەرەکانی تر کە بەشدارن لە سیستەمی یاسایی لە ئەفغانستان ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبنەوە بۆ سەلامەتیان و ئەوانەی کە هێشتا ڕاهێنان دەکەن دەبێت بە شێوەیەکی قوڵ بەرەنگاریی ناسەربەخۆیی سیستمێکی یاسایی بکەن.

دوای دوو ڕۆژ لە کۆبوونەوە، هاوپەیمانی ژنانی کوردستان ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا خستەڕوو ڕایگەیاند، خەجت لەسەر کوردستانێکی پێشکەوتوو دەکەنەوە کە یەکسانی جێندەر تێیدا فەراهەم بێت.

ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە لەناو گیانداری جۆری "مینك" بڵاوبووەتەوەو مەترسی ئەوە هەیە ڤایرۆسەكە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤیش، هەروەها ببێتە پەتایەكی جیهانی.

ژنانی کۆمەڵگەی ڕەسەنی بەڕازیل کە لەژێر توندوتیژیی ڕەگەزییدان، لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا بۆ گۆڕینی یاسا، پارێزراو دەبن و دەڵێن: "ئیمە ناترسین".

ژنانی سعودیە لە یاریگای شازادە جەلاوی دوای ئەوەی بە ١-١ لەگەڵ پاکستاندا کشایەوە، نازناوی پاڵەوانی یەکەم خولی دۆستانەی نێودەوڵەتی ژنانی وەرگرت.

تەمنا زەریاب پەریانی کە لەگەڵ سێ خوشکەکەی دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی تاڵیبان دەستگیرکران و ئەشکەنجە دراون، لە تویتێکدا نووسیویەتی: برینەکانی سەر پێستم نەما، بەڵام ئازارێکی قووڵ لە دڵمدا جێگیر بوو و بەجێی نەهێشتم.

ئەندامانی کۆمەڵەی کۆمەڵایەتیی عەفرین لە ساڵیادی داگیرکردنی عەفریندا بۆچوونی خۆیان بڵاوکردەوەو دەلێن: "درەنگ یان زوو دەگەڕێینەوە عەفرین، بۆ ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورک ئەنجامیان داوە ئێمە لێپرسینەوە لە خۆی و هاوکارەکانی دەکەین".