
ژنانی هەڵەبجە داوای ناردنی هاوکاری بۆ باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
ژنانی شاری هەڵەبجە داوا دەکەن بە کۆکردنەوە و ناردنی هاوکاری بۆ کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستان پشتیوانی لە گەل بکرێت.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ژنانی شاری هەڵەبجە داوا دەکەن بە کۆکردنەوە و ناردنی هاوکاری بۆ کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستان پشتیوانی لە گەل بکرێت.

٣٠ ترێلە هاوکاری لە ناوەندی هەماهەنگی قەیرانی بوومەلەرزەی هەدەپە کە بۆ ئەو کەسانەی کە لە ناوچە بوومەلەرزەکان پێویستیان پێبوو کۆکرانەوەو نێردراون، لەو هەرێمانەی کە ژمارەی تیمەکانی ئافاد کەم بوون، تیمی تەندروستی کە لە ١٠ کەس پێکهاتوون نێردراون.

دوای ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان کە بە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا و ئاوارە بوون، لە باشووری کوردستان کەمپینی هانا بۆ هاوکاریکردنی ئەو خێزانانە دەستیپێکرد.

گوڵستان کلچ کۆچیگیت ، پەرلەمانتاری هەدەپە ئەندامی شاندی هەدەپەیە لە ناوەندی مەڕەشی باکووری کوردستان، وتی: ئەوەی تێیدا دەژین تەنها بومەلەرزەیەک نییە، بەڵکو کارەساتی ئاکەپە و دەوڵەتە.

بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە ناوچەی بازارجیخی سەر بە مەڕەش ڕوویدا و زۆرێک لە شارەکانی کوردستان و تورکیا و سوریای گرتەوە، زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ کەس لە سوریا گیانیان لەدەستداوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەهۆی بوومەلەرزەکانی شاری بازارجیخی "باری نائاسایی ئاستی سێیەم"ی ڕاگەیاند.

ساڵیحە ئایدەنیز، هاوسەرۆکی دەبەپە ڕایگەیاند، کە لە بازارجیخدا خەڵکێکی زۆر لە ژێر خۆڵ و بینا ڕووخاوەکاندا هەن و وتی: "دەبێت دەستبەجێ کار بۆ بازارجیخ بکەن کێشەی شوێنی مانەوەو گەرمکردن و خواردن هەیە".

ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان بەرزبووەوە، بەپێی ئاماری نوێ لە باکووری کوردستان و تورکیا ٦ هەزار و ٢٣٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی قوربانیانی بوومەلەرزەکە لەناو سەرمایەکی بەستەڵەکدا بەردەوامە، زیاتر لە ٥ هەزار کەس گیانی لەدەستداوە، دەیان هەزار کەس بریندار بوون و لەژێر باڵەخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە.

لە شەشەمین مانگی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا هێشتا ئازادیخوازان لە شارەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئێران خەبات بۆ ئازادی دەکەن.

بەهۆی زۆری ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە، لە نەخۆشخانەی دەوڵەتی سەمسور لە ڕاڕەوەکاندا دەمێننەوە.

کەمپەینی هاوکارییەکان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان لە باشووری کوردستانەوە فراوان دەبێت، لە هەولێر و گەرمیانیش کەمپەین ڕاگەیەندرا.

لە درێژەی هەوڵەکان بۆ گەڕان و ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردوودا ماونەتەوە، ئامارەکانی مردن و برینداربوون زیاد دەکات، نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئاماژەی بەوەداوە، پێدەچێت زیانەکان ٨ هێندە بن.

ئەو بوومەلەرزەیە بە گوڕی ٧.٧ پلە لە شاری مەرەش و دیلۆک ڕوویدا، زۆرێک لە شارەکانی سوریاشی گرتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سوریا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەزار و ٧١٢ کەس.

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە نەخۆشخانەی سەمسورەوە بۆ دەزگاکەمان نێردراوە، نیشانی دەدات کە دۆخی هاوڵاتیان چۆنە و کارمەندێکی تەندروستی لە هاتای دەڵێت: ئەو دیمەنانەی بینیم ئازاری دڵیان دام.

بەشێک لە چالاکوانی مەدەنی، سیاسی و کەسایەتی شاری سلێمانی کەمپینی هانا-یان بۆ هاوکاریکردنی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند، کە سەرەڕای دۆخی خراپی ناوچەکە بەڵام هاوکاری کوردان دەکەن.

دوای بوومەلەرزەکەی لە مەرەش و دیلۆک ڕوویدا و بووە هۆی گیان لەدەستدان و بێ ماڵوحاڵ بوونی دەیان هەزار کەس، باشووری کوردستان کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری دەستپێکرد و پشتیوانی لە کوردانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.

لە ئەسکەندەرون کە چەندین بینای تێدا ڕووخاوە، دوای ٣٠ کاتژمێر کاری گەڕان و ڕزگارکردن دەستیپێکرد، تەرمەکان کە لە بینا وێرانبووەکان دەرهێندراون لەسەر شەقامەکان دانراون.

جەیمس ئەلدەر وتەبێژی یونیسێف هۆشداریدا و ڕایگەیاند کە ڕەنگە هەزاران منداڵ لە بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریادا گیانیان لەدەستدابێت.

تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکەپە، کە لە ناوەندی هەماهەنگی زانیارییەکانی بوومەلەرزە چاودێریی پێشهاتەکانی پەیوەست بە بوومەلەرزەکە دەکات، ڕایگەیاند، بڕیاری باری نائاسایی لە ١٠ شاری زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکە ڕاگەیاندووە.