ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 765 لە 1.030

16 ئازار 2023

  1. بودجەی نوێی فیدراڵی عێراق بە کۆی گشتی ١٥٢.٢ ملیار دۆلارە

    بودجەی نوێی فیدراڵی عێراق بە کۆی گشتی ١٥٢.٢ ملیار دۆلارە

    بودجەی نوێی عێراق گەیشتووەتە ١٩٧.٨ تریلیۆن دینار واتە بە نزیکەی ١٥٢.٢ ملیار دۆلار، بودجەی گشتی بۆ ماوەی سێ ساڵ دووبارە دەکرێتەوە وەک بەشێک لە پلانی حکومەت بۆ پشتگیریکردن لە سەقامگیری دارایی بەهۆی ئەو دۆخە ناهەموارەی لە ئێستادا خەڵکی عێراق تیایدا دەژین.

  2. بەڕێوەبەری زیندان ویستی لە ڕێگەی ئافادەوە هاوکاری بۆ زیندانییەکان بنێرێت

    بەڕێوەبەری زیندان ویستی لە ڕێگەی ئافادەوە هاوکاری بۆ زیندانییەکان بنێرێت

    ڕۆژنامەنووسانی زیندانی ژنانی سنجان پاکێجی پاڵپشتییان ئامادە کرد بۆ ناردنی بۆ زیانلێکەوتووانی ناوچەکانی ئافاد بە ئامانجی یەکخستنی قوربانیانی بوومەلەرزەکە، بەڵام بەڕێوەبەری زیندان فشاری خستە سەریان بۆ ئەوەی پاکێجەکانی هاوکاری لە ڕێگەی ئافادەوە بنێرن.

  3. برینی هەڵەبجە ئێشتا بەسەر شارەکەوە دیارە

    برینی هەڵەبجە ئێشتا بەسەر شارەکەوە دیارە

    ئەمڕۆ ٣٥ ساڵ بەسەر کیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا تێپەڕیوە، بەڵام برین و ساتی کیمیابارانەکە بەسەر هەڵەبجەوە دیارە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: داوامانکردووە داواکاری خەڵکەکەی جێبەجێ بکرێت.

  4. لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ناکۆکی بۆ حەبی لەباربردن دروستبووە

    لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ناکۆکی بۆ حەبی لەباربردن دروستبووە

    دادوەرێکی تەکساس ئاشکرای دەکات کە هەوڵی کەمکردنەوەی حەبی لەباربردن دەدرێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و سزایەک دەتوانێت دەستگەیشتن بە دەرمانەکە لە سەرتاسەری وڵات کەم بکاتەوە، بەڵام سەرۆکی وڵاتەکە دەڵێت ئەو حەبە لەلایەن زانستەوە پشتگیری کراوە.

  5. دوژمنایەتی تاڵیبان؛ لە چێشتخانە و هۆتێلەکان ڕێگە بە ژنانی بێ مەحرەم مەدەن

    دوژمنایەتی تاڵیبان؛ لە چێشتخانە و هۆتێلەکان ڕێگە بە ژنانی بێ مەحرەم مەدەن

    بەشی قەدەغەکردنی گروپی تاڵیبانی ژنکوژ فەرمانێکی دیکەی دژی ژنان دەرکرد و داوای لە خاوەن چێشتخانەکانی پارێزگای تەخار کرد، کە ڕێگە بە ژنانی بێ سەرپەرشت (بێ مەحرەم) نەدەن بچنە ناو چێشتخانە و هۆتێلەکانەوە.

  6. "بوومەلەرزە و باران لێیدا ، چی تر هەیە؟"

    "بوومەلەرزە و باران لێیدا ، چی تر هەیە؟"

    مەڵتەم سۆلەر، زیانلێکەوتووی بوومەلەرزە ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەوەی ئاژەڵیان هەبوو و چادریان پێنەدراوە و ناتوانن لە لە کۆڵاندا بمێننەوە، وتیشی: ئەوانەی ئێمە نابینن، مافەکانمانیان پێ حەلال ناکەین.

  7. هێلین قەرەچۆخ؛ لە بەریتانیاوە بۆ شۆڕشی ژنان

    هێلین قەرەچۆخ؛ لە بەریتانیاوە بۆ شۆڕشی ژنان

    بێریڤان قەرەچۆخ دەربارەی هێلین قەرەچۆخ، شەڕڤانی یەپەژە قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا، لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین لە ١٥ی ئاداری ٢٠١٨ گیانی بەخشی، ئەو بەشێک بوو لە شۆڕشی ڕۆژئاوا.

15 ئازار 2023

  1. پیشەسازی قاوە لە جیهان لە مەترسیدایە

    پیشەسازی قاوە لە جیهان لە مەترسیدایە

    بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گۆڕانە ژینگەییەکان مەترسی لەسەر پیشەسازی قاوە لە جیهان درووستکردووە، نزیکەی نیوەی زەوییەکانی قاوە لە جیهان تا ساڵی ٢٠٥٠ نەگونجاو دەبن بۆ گەشەکردنی قاوە.