
بە تۆمەتی "دژایەتیکردنی حیجاب" دۆسیە دژی ژنان دەکریتەوە
بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی نووسینگەی دادوەری، ئازادە سەمەدی و لەیلا بلۆکات تۆمەتبارکراون بە "دژایەتیکردنی حیجاب."
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی نووسینگەی دادوەری، ئازادە سەمەدی و لەیلا بلۆکات تۆمەتبارکراون بە "دژایەتیکردنی حیجاب."

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لە سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەرین و گەرمیان هەزار و ٤٦٦ منداڵی کارکەر هەن.

ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لە عەفرین کوژرا، کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە داعشدایە.

لە بەیروت وۆرکشۆپی "پێکەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک" سەبارەت بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ناکۆکییە جیهانییەکان و کاریگەرییەکانی و پێشکەوتنەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێکدەخرێت.

دوو کەس لە شارۆچکەی دەربەندیخان کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتیان لە ژنێک کردبوو دەستگیرکران.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ئەڵمانیا ئەنجامدراوە، ٣٦%ی پیاوان ڕازین بە ئەنجامدانی توندوتیژی دژی ژنان، بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا، لە ساڵی ٢٠٢١دا زیاتر لە ١١٥ هەزار ژن لە خێزانەکانیاندا قوربانی توندوتیژی بوون.

بەپێی زانیارییەکانی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانیکردن بە مرۆڤ و تاوان و ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا ٥١ ژن لە میسر کوژراون، یان بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

گوڵستان عەلی، ئەندامی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، یەکێک لە پێشەنگانی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، باسی بەشداریکردنی لە شۆڕشدا کردو وتی: شۆڕشی ژنان بووە نمونە.

بە پێی ئەو هەواڵە بڵاوکراوە، بەرپرسانی بەشەناوخۆیی زانکۆی چەمرانی تاران، بە دژایەتی حیجابی زۆرەملێ، چوونە ژوورەوەی بەشێک لە خوێندکارانیان بۆ بەشەناوخۆیی قەدەغە کردووە.

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، ئیدانی تیرۆرکردنی وڵاتپارێزانی باکووری کوردستان دەکات کە لە شاری سلێمانی دەژین.

ژنان لە ویلایەتی نیوجرسی لە زۆرێک لەو پیشەسازیانەدا کاردەکەن کە بەرەوڕووی گۆڕانی کەشوهەوا دەبنەوە، لە ٩ هەزار کێڵگە کە ١٥هەزار و ٩٣٦ جووتیاری تێدایە نزیکەی ٪٢٢ یان ژنن.

بەهۆی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، سیستمێکی ئاگارکردنەوە لەلایەن دەزگای ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا و فەرمانگەی کەشناسی بەڕێوەدەبرێت، کە خەڵک لە کاریگەرییەکانی پلەی گەرما ئاگادار دەکاتەوە.

عێراق بەدەست کەمی ئاوەوە دەناڵێنێت، هەرچەندە ئەو بارانەی لە زستاندا باری بووە هۆی ڕزگارکردنی بەرهەمی گەنمی وڵاتەکە و پێشبینی دەکرێت بەرهەمی گەنمی ناوخۆیی لەم وەرزەدا بگاتە نێوان ٤ بۆ ٤.٥ ملیۆن تۆن.

دایکانی شۆڕش ئاگادارییەکیان سەبارەت بەو کەسانە بڵاوکردەوە کە ڕۆژی هەینی لە شاری سەقز دەستبەسەر کراون: بنەماڵەی کوژراوەکان تا ئێستا هیچ تاوانێکیان ئەنجام نەداوە، لە ڕاستیدا تاوانباری سەرەکی هێزەکانی ڕژێمن، کە دەستیان بە خوێنی منداڵەکانمان سوور کردووە.

سەرۆکی لێژنەی تەندروستیی ئەنجوومەنی تاران لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی دژ بە کاری منداڵان، ناسنامەی ٧٠ هەزار منداڵی کرێکار لەم شارەی ڕاگەیاند.

دوابەدوای داخستنی دوو ناوەندی داڵدەدانی ژنان لە ناوچەی ١٢ی تاران، لانیکەم ٤٠٠ ژن بێ ماڵ و حاڵ و ئاوارە بوون.

سەدان کەس لە دانیشتوانی عەفرین و شەهبا چوونە سەر بنکەی ڕووسیایان لە ناوچەی شەهبا و هێرشە لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورکیایان لە ناوچەکەدا شەرمەزار کرد.

دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، میدیاکاری میسری فەیزە واسف، کە نزیکەی نیو سەدە لە تەلەفزیۆن و ڕادیۆ کاری کردووە، هەروەها هونەرمەندی ئێرانی فەخری خوروش لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دواییان کرد.

لە مەراسیمێکدا بە بەشداری ئازادیخوازان تەرمی حسێن ئاراسان، کە لە شاری سلێمانی تیرۆر کرا، بەرەو قەندیل بەڕێکرا، ئەندامێکی تەڤگەری ئازادیش دەڵێت: "لەگەڵ شەهیدکردنی هەر ئازادیخوازێک ئێمە سورتر دەبین لەسەر خەباتەکەمان".

نوسینگەی چاودێرانی پیرۆ ڕایگەیاندووە، لە نێوان سەرەتای ساڵ تا مانگی نیسان زیاتر لە سێ هەزار و ٤٠٠ ژن بێسەروشوێن بوون.