ڕۆژانە
-

٢٥ ژن بە دەنگی خۆیان بۆ پەرلەمانی عێراق سەركەوتوون
بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ٨٤ ژن دەرچوون و ٢٥ ژن بە دەنگی خۆیان سەركەوتن، واتە بەبێ سیستمی کۆتا کە ٢٥٪ە دەنگی پیویستیان بەدەستهێناوە.
-

٢٣ منداڵ لە باشووری کۆردۆفان بەهۆی بەدخۆراکی و گەمارۆدانی بەردەوام گیانیان لەدەستدا
تۆڕی پزیشکانی سودان بڵاویکردەوە، لە ماوەی یەک مانگدا ٢٣ منداڵ لە شارۆچکەکانی دەلنج و کادوقلی لە پارێزگای کۆردۆفانی باشوور بەهۆی بەدخۆراکی توندەوە گیانیان لەدەستداوە.
-

تیرۆرکردنی خەنسا موجاهید کاردانەوەی بەرفراوانی هاوڵاتیانی لە لیبیا لێکەوتەوە
خەنسا موجاهید، دیزاینەرو چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لیبیا، لە ئۆتۆمبیلەکەیدا لە ناوچەی سیراج لە ڕۆژئاوای تەرابلوسی پایتەخت، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا، ئەمەش کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە.
-

لە جەزائیر گەنجان بەشێوەیەکی فراوان لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەردەوامن
لە جەزائیر چالاکییە سەرەتاییەکان بۆ هەڵمەتی "١٦ ڕۆژ چالاکیی دژی توندوتیژی ڕەگەزی" دەستیپێکردووە، ئەم هەڵمەتە کە لەلایەن ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتییەوە ڕێکخرابوو، گەنجان و کۆمەڵگەی مەدەنی بەشێوەیەکی فراوان بەشدارن.
-

ماجیدە حەسون: توندوتیژی لە سووریا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار
ماجیدە حەسون، سەرۆکی دەستەی ژنان لە ناوچەی فورات، هۆشداری دا لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی توندوتیژی لە سووریا کە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و جەختی لەوە کردەوە کە ژنانی سووریا خەباتی هاوبەشی خۆیان لە دژی ئەم راستییە چڕتر کردووەتەوە.
-

پەیوەندیدار بە ٢٥ی تشرینی دووەم سیمینارێک لە شنگال بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی دەستپێکردنی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئیزدی "تاژێ" بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم، یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزیدی لە شەنگال سیمینارێکی تایبەت بە توندوتیژی دژی ژنان و خەباتی ژنان سازکرد.
-

لە فرانکفۆرت ژنانی گەنج لە دژی توندوتیژی چالاکییان ئەنجامدا
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، ژنانی گەنج بە بانگەوازی ژنانی گەنجی تێکۆشەر "تەکۆژن" لە گۆڕەپانی ڕاتناوپلاتز - Rathenauplatzê کۆبوونەوە و بە چالاکییەک کوشتن و توندوتیژییەکانی سەر ژنانیان شەرمەزار کرد.
-

سەروین جەلال: ئەنجومەنی ژن لە بناری قەندیل بە شێوازێکی خۆسەری دەچەسپێنین
لە بناری قەندیل ژنان نموونەی خۆبەڕێوەبەری بەرجەستە دەکەن و سەروین جەلال، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنانی قەندیل دەڵێت: لە قەندیل توندوتیژی دژ بە ژنان زۆر کەمە.
-

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژراون و بریندار بوون
بەرگری شارستانی لە کەرتی غەززە لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی ئیسرائیل کە بەشی باشووری کەرتی غەززەی کردە ئامانج ، کوژرانی پێنج کەسی ڕاگەیاند، ژمارەی کوژراوان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو گەیشتە ٣٢ کەس کە ١٢ منداڵ و ٨ ژن و زیاتر لە ٨٨ بریندار بوون.
-

هەشتەمین لوتکەی ژنان لە یەمەن پلاتفۆرمێکە بۆ دەنگی ژنان و بەونیادنانی ئاشتی و دادپەروەری
ژنانی یەمەن بە تامەزرۆییەوە پێشبینی لوتکەی هەشتەمین ژنان دەکەن، کە سەکۆیەکی سەرەکییە بۆ داکۆکیکردن و مافەکانی مرۆڤ کە باس لە پرسەکانی ئاشتی، ئابووری، دادپەروەری و کەشوهەوا دەکات.
-

لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەتەشە ٧٥١ ژن کوژراون و ڕفێندراون
لەماوەی دەسەڵاتی هەتەشە لە سووریا ٧٥١ ژن لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەودا کوژراون، ڕفێنراون یان بێسەروشوێنکراون.
-

مانگی سوری کورد پێشەنگایەکی بۆ منداڵانی نەخۆش ڕێکخست
نەخۆشخانەی مانگی سوری کورد لە پارکی ئەدادی شاری قامیشلۆ پێشانگایەکی خێرخوازی سازکرد.
-

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: توندوتیژی دژی ژنان لە بەرزترین ئاستدایە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی"WHO" لە راپۆرتێکی نوێیدا ئاشکرای کردووە کە توندوتیژی دژی ژنان لە هەموو جیهان گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی مێژوویی.
-

پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڕۆژئاوا کۆتایی هات
پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڕۆژئاوا کە بە دروشمی "چیرۆکی هاوبەش، سینەمای ئازاد" بەڕێوەچوو، لە هەشتەمین ڕۆژی خۆیدا کۆتایی هات.
-

کژار: ئەم سەدەیە سەدەی ئازادیی ژنە
کژار بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە، کژار ئازادیی ژنان بە پێشمەرجی دیموکراسی دادەنێت و دەڵێت: سەدەی ٢١، سەدەی ئازادیی ژنە.
-

بە دروشمی"پێکەوە کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و کۆمەڵایەتی بنیات دەنێین بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی" مێزگردێک ئەنجامدرا
لە سلێمانی پلاتفۆرمی بۆنە هاوبەشەکان لە هەرێمی کوردستان، بە دروشمی"پێکەوە کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و کۆمەڵایەتی بنیات دەنێین بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی" ئەنجامدراو تێیدا جەخت لە دانان و پەسەند کردنی یاسایەکی تایبەت بە توندوتیژی تەکنەلۆژیا دژ بە ژن کرایەوە.
-

ڕوکەن نەغەدە: ژنان ڕووبەڕووی بیرکردنەوەی پیاوسالاری و داگیرکاری دەبنەوە
ڕوکەن نەغەدە، ئەندامی ئەنجومەنی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار"، جەختی لەوە کردەوە کە پەرەسەندنی توندوتیژی دژی ژنان لە عەقڵێکی پیاوسالارییەوە سەرچاوە دەگرێت کە سیاسەتە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان پشتیوانی لێدەکەن.
-

"ئایکۆنی حەلەب" خەڵاتی نێودەوڵەتی ئاشتی منداڵانی ساڵی ٢٠٢٥ی بەدەستهێنا
بانە عەبد، کچێکی سوورییەی خەڵاتی ئاشتیی نێودەوڵەتیی منداڵانی ساڵی ٢٠٢٥ی پێبەخشرا، وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵەکانی لە پاڵپشتیکردنی منداڵانی زیانلێکەوتوو بەهۆی شەڕەوە.
-

مێزگردێک بە دروشمی "پێکەوە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و کۆمێنیاڵ بۆ کۆتایهێنان بە توندوتیژی بونیاد دەنێین" دەستپێدەکات
پلاتفۆرمی بۆنە هاوبەشەکان لە هەرێمی کوردستان مێزگردێک بە دروشمی "پێکەوە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و کۆمێنیاڵ بۆ کۆتایهێنان بە توندوتیژی بونیاد دەنێین" ئەنجامدەدات.
-

ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی و دەسەڵات دەبنەوە
خالیدە تورکئۆغلۆ، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی ''دەم پارتی''، ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی حکومەتی تورکیا گرت، کە بە دانانی سەرپەرشتیار و هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرۆکایەتی مافی ژنان تێکدەدەن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو کارانە بەرەوپێشبردنی توندوتیژی و هەڵاواردنن.