ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 68 لە 1.029

30 حوزەیران 2026

  1. لە کۆنگرەی پاریس بانگەوازی هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان لەلایەن ئێران کرا

    لە کۆنگرەی پاریس بانگەوازی هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان لەلایەن ئێران کرا

    بەشداربووانی کۆنگرەیەکی دژ بە سزای لەسێدارەدان لە ئێران، داوادەکەن پرسی لەسێدارەدان و مافی مرۆڤ بکرێتە پێویستیەکی بەپەلەی نێودەوڵەتی، هەروەها فشار بۆ سەر کۆماری ئیسلامی و پشتیوانی لە زیندانیانی مەترسیدار زیاد بکرێت.

  2. قەیرانی تەندروستی لە جەلاق

    قەیرانی تەندروستی لە جەلاق

    لە شاری جەلاقی بەلوچستان، کەمیی سەنتەرە تەندروستییەکان، نەبوونی دەرمانخانەی ٢٤ کاتژمێری و نەبوونی پزیشکی پسپۆڕ، ژیانی نەخۆشانی خستووەتە مەترسییەوە. هاووڵاتییان دەڵێن بۆ نەخۆشییە سەختەکان تەنیا بە تەلەفۆن بڕیاری گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دیکە دەدرێت.

  3. کژار: دوای شەهیدبوونی زیلان سەدان و هەزارانیتر خولقاون و درێژەیان بە ڕێچکەکەی داوە

    کژار: دوای شەهیدبوونی زیلان سەدان و هەزارانیتر خولقاون و درێژەیان بە ڕێچکەکەی داوە

    کژار شەهید زیلانی لە ٣٠ـەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، دوای شەهیدبوونی هەڤاڵ زیلان، سەدان و هەزاران زیلانی دیکە خولقاون و درێژەیان بە ڕێچکەکەی داوە، چالاکی زۆریش لە دوای چالاکی مێژوویی و قارەمانانەی هەڤاڵ زیلان ئەنجام دراون.

  4. پیشەی پەرستاری لە نێوان فشاری کارو بوونی نەخۆشخانەکان بە ناوەندی شەڕدایە

    پیشەی پەرستاری لە نێوان فشاری کارو بوونی نەخۆشخانەکان بە ناوەندی شەڕدایە

    لە ساڵانی ڕابردوودا، پەرستاران لە ژێر فشاری قەیرانە یەک لە دوای یەکەکاندا کاریان کردووە، لە پەتای کۆڤید-١٩ تا ناڕەزایەتی گشتی، ئەم فشارانە بوونەتە هۆی ئەوەی کە سووتانی دەروونی و نائەمنی کار و بێبایەخکردنی داواکارییە پیشەییەکان ببێتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە.

  5. ڕێکخستن و خۆپاراستنی ژنان لە دژی تێکۆشان و شەڕە هەژموونخوازەکان

    ڕێکخستن و خۆپاراستنی ژنان لە دژی تێکۆشان و شەڕە هەژموونخوازەکان

    هەرچەندە مشتومڕەکانی سەر پرسی داماڵینی چەک بەردەوامن، بەڵام هێشتا ڕوون نییە کە مافی خۆپاراستنی ژنان و گەلی کورد چۆن دانی پێدا دەنرێت. مانیفێستۆی کۆمەڵگەی دیموکراتیک جەخت لەوە دەکاتەوە کە مافی خۆپاراستن مافێکی بێچەندوچوون و دانەبڕاوە

  6. نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە تێکچوونی جددی دۆخی مرۆیی لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا

    نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە تێکچوونی جددی دۆخی مرۆیی لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا

    هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی شەڕی غەززە بۆ پتر لە ٢٤٦ هەزار کوژراو و بریندار لە نێو وێرانکارییەکی بەربڵاودا، بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی لە خراپتربوونی دۆخی مرۆیی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا دا و جەختی لەسەر زیادبوونی ئاوارەبوون .

29 حوزەیران 2026

  1. لێدوانی سەرۆکی پێشووی پۆلیس دوای شەش  مانگ وەرگیراوە

    لێدوانی سەرۆکی پێشووی پۆلیس دوای شەش مانگ وەرگیراوە

    لە ناوچەی هەزەخ لە شرناخ دەرکەوت کە ژنێک لەلایەن د.گ، بەرپرسی پۆلیسی ئەوکاتەی ناوچەکە، ج.ئ، سەرۆکی کۆمیساری، ڕووبەڕڕی دەستدرێزی بووەتەوە، هەرچەندە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا هاوبەشکردنی زانیارییەکان قەدەغە کرابوو.

  2. زەینەب کناجی لە مەخموور بەبیرهێندرایەوە

    زەینەب کناجی لە مەخموور بەبیرهێندرایەوە

    بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی گەنجی کامپی پەنابەرانی مەخموور، لە یادی ٣٠ ساڵەی تێکۆشەرو فیداکاری گەلەکەی زەینەب کناچی ناسراو بە زیلان کناچی بەبیرهێندرایەوە.

  3. پاشماوەی جەنگ لە مەترسی ڕۆژانە بۆ سەر ژیانی مەدەنییەکان بەردەوامە

    پاشماوەی جەنگ لە مەترسی ڕۆژانە بۆ سەر ژیانی مەدەنییەکان بەردەوامە

    ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی تەقینەوەکانەوە کە پاشماوەی جەنگن لە ناوچە جیاوازەکان. زیانی گیانی بەردەوام بووەو ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەردەوامی مەترسی ڕۆژانەیە کە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست دەکات.

  4. سۆزان حەمە سەعید: بەداخەوە بەشێکی زۆری ژنان ئاگایی یاساییان کەمەو هەڕەشەیان لێدەکرێت

    سۆزان حەمە سەعید: بەداخەوە بەشێکی زۆری ژنان ئاگایی یاساییان کەمەو هەڕەشەیان لێدەکرێت

    ژنان بۆ هۆشیاربوونەوە لە مافەکانیان لەڕووی یاساییەوە، پێویستە ئەو داب و نەریتە کۆتایی پێبهێنن کە چوونە دادگا بە شەرم دەزانن، بۆ ئەم مەبەستەش داوا دەکرێت لە قۆناغەکانی خوێندن وانەی یاسایی بخوێندرێت.

28 حوزەیران 2026

  1. دوو چالاکوانی دیاری مافەکانی ژنانی لە شاری سنە ئازاد کران

    دوو چالاکوانی دیاری مافەکانی ژنانی لە شاری سنە ئازاد کران

    دەزگای دادوەریی ئێران، دوو چالاکوانی دیاری مافەکانی ژنانی لە شاری سنە بە ناوەکانی گوڵاڵە وەتەندۆست و سوهەیلا مەتاعی، پاش ماوەیەک لە بەندکردنیان بە تۆمەتی "پروپاگەندە دژی دەسەڵات" بە بەستنی پێوەنی ئەلیکترۆنی ئازاد کرد.

  2. ژنانی ئەفغانستان ڕەخنە لە یەکێتیی ئەوروپا دەگرن

    ژنانی ئەفغانستان ڕەخنە لە یەکێتیی ئەوروپا دەگرن

    بانگهێشتی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا بۆ نوێنەرانی تاڵیبان لەلایەن ژنانەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە و هاوکات ڕێکخراوێکی چاودێر ڕایگەیاندووە، هەزار و ٧٤١ ڕۆژە خوێندنگەکان بەڕووی خوێندکارانی کچی سەروو پۆلی شەشەمدا داخراون.