زانکۆی ڕۆژاڤا یەکەمین پێشانگای زانستی ئەنجامدا
زانکۆی ڕۆژاڤا یەکەمین پێشانگای زانستی لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا.
قامیشلۆ
زانکۆی ڕۆژاڤا یەکەمین پێشانگای زانستی ئەنجامدا، ئەم پێشانگایە هەنگاوێکە بۆ نمایشکردنی داهێنانی زانستی و پڕۆژەی توێژینەوەی بەنرخ و چارەسەری پراکتیکی کە لەلایەن خوێندکاران و توێژەرانی کۆلێژی ئەندازیاری کشتوکاڵی و کۆلێژی زانستە سروشتییەکان و تەکنەلۆژیا پەرەی پێدراوە.
ئەم پێشانگایە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت لە زانکۆی ڕۆژاڤا کە دەکەوێتە گەڕەکی هیلێلیای شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، دوای خولەکێک بێدەنگی، سیدرا ئیبراهیم، کۆمیتەی ڕێکخستن، بەخێرهاتنی قوتابیان و مامۆستایان و ڕێکخەرانی پێشانگاکە کرد و پێشانگاکە دەستی پێکرد.
کۆلێژی ئەندازیاری کشتوکاڵی بە ٤ بەش بەشداری ئەم پێشانگایە کرد:
١- جۆرەکانی سەوزەوات: ١٠تابلۆ، ٢٦ نموونە بە شێوازی هێرباریۆم وشککراوە.
٢- ڕووەک: ٣٥ نموونەی بە ناو نووسراون.
٣- جۆرەکانی تۆو: ١٠٢ نموونە لە بەرهەمە ناوخۆییەکان کە ناویان لەسەر نوسراوە.
٤- مێروو: ٥ تابلۆ، ١٢٠ نمونەی مێرووی خۆماڵی.
٥- کشتوکاڵی ئۆرگانیک: پەیڕەوکردنی پەین.

جەلیلا محەمەد، هاوسەرۆکی بەشی کشتوکاڵ لە زانکۆی ڕۆژاڤا زانیاری وردی سەبارەت بە بەشداریکردنی لە پێشانگاکەدا بۆ ئاژانسەکەمان، ئاماژەی بەوەدا، کە ئەمە یەکەمجارە پێشانگایەکی لەم جۆرە ئەنجام بدرێت و وتی: پێشانگاکانی لەم جۆرە زۆر گرنگن، چونکە ئەم پێشانگایانە هەمووی تایبەتن بە زانیاری، وەک بەشی کشتوکاڵ، ئێمە پێو و پێناسەی هەندێک جۆری تۆوی ناوخۆییمان پێشکەش کرد، بەشی مێرووش کە لە ناوچەکەدا دۆزراوەتەوە، ئەم پێشانگایە دەرفەتێکی بۆ خوێندکاران ڕەخساند بۆ ئامادەکاری هەموو شتێکی ناو پێشەنگاکە.
کۆلێژی زانستە سروشتییەکان و تەکنەلۆژیا بە ١٠ بەرهەم بەشداری لەم پێشانگایەدا کرد:
١- ڕۆبۆتێکی زیرەک بۆ پاککردنەوەی پانێڵی خۆر
٢-توێژینەوەیەکی دیزاین و جێبەجێکردن بۆ ڕۆبۆتێک کە دەتوانێت شتەکان لەسەر تایە بگوازێتەوە
٣- ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی
٤- ڕۆبۆتێکی گەیاندنی خۆراک
٥- ڕۆبۆتێکی زیرەکی دەستکرد
٦- کورسییەکی کارەبایی بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستی تایبەتیان هەیە
٧- کشتوکاڵی زیرەکی پشتپەستراو بە وزەی خۆر
٨- کۆنتڕۆڵکردنی ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی مۆبایلەوە
٩- دیزاینی قۆڵێکی ڕۆبۆتی کە هەست بە جوڵەی دەست دەکات
١٠- لێکۆڵینەوە و چاودێریکردنی ئۆتۆمبێل.

خەدیجە سلێمان، خوێندکاری کۆلێژى زانستە سروشتییەکان و تەکنەلۆژیا ڕایگەیاند، خۆی و دوو خوێندکاری دیکە بەم پڕۆژەیە بەشدارییان لە پێشانگاکەدا کردووە وتی: پڕۆژەکەمان ڕۆبۆتێکی زیرەکە بۆ پاککردنەوەی پانێڵی خۆر، ئەم ڕۆبۆتە لە زۆر شوێن بەکاردێت، دوو مامۆستامان هاوکارمان بوون لە پێشکەشکردنی ئەم پڕۆژەیە.