ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 66 لە 1.029

4 تەمموز 2026

  1. لە ئێران گوشار، دەستبەسەرکردن و هەوڵەکانی سەرکوتکردن ڕوو لە زیادبوونن

    لە ئێران گوشار، دەستبەسەرکردن و هەوڵەکانی سەرکوتکردن ڕوو لە زیادبوونن

    لە شەپۆلێکی دەستبەسەرکردن و سزای قورسدا، لانی کەم ١٧ ژن لە شارە جیاجیاکانی ئێراندا ڕووبەڕووی دۆسیەی ئەمنی، دەستبەسەرکردن، ناڕوونیی یاسایی و بێبەشکردن بوونەتەوە. بەپێی چاودێرانی مافی مرۆڤ، هەوڵەکانی سەرکوتکردن زیاتر دەبن.

  2. ناڕەزایەتی ژنان تیشک دەخاتە سەر دۆخی نالەباری مافەکانی ژنان لە ئەفغانستان

    ناڕەزایەتی ژنان تیشک دەخاتە سەر دۆخی نالەباری مافەکانی ژنان لە ئەفغانستان

    کۆمەڵێک ژن و منداڵی کچ لە پارێزگای پەروان، بەردەوامی دەستبەسەرکردنی بی بی صدیقەیان شەرمەزارکرد بەهۆی ڕەتکردنەوەی هاوسەرگیریی زۆرەملێ و دەڵێن: دۆسیەکەی ڕەنگدانەوەی دۆخی ژنانە لە ئەفغانستان لەژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا.

  3. دادگای ئێران سزای زیندانیکردنی بۆ فۆتۆگرافەرێک دەرکرد بەهۆی بڵاوکراوەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی

    دادگای ئێران سزای زیندانیکردنی بۆ فۆتۆگرافەرێک دەرکرد بەهۆی بڵاوکراوەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی

    نێگین کیانی، فۆتۆگرافەر و ڕاهێنەری فۆتۆگرافی ڕووبەڕووی ساڵێک زیندان دەبێتەوە دوای ئەوەی بڵاوکراوەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کە هاشتاگی ناڕەزایەتی لەخۆگرتبوو، بە بەڵگەی "پڕوپاگەندە دژی ڕژێمی ئێران" دادەنران.

  4. ڕاپۆرتێکی ناوەڕاستی ساڵ کوژرانی ٢٧٦ ژن و منداڵ لە سووریا بەڵگە دەکات

    ڕاپۆرتێکی ناوەڕاستی ساڵ کوژرانی ٢٧٦ ژن و منداڵ لە سووریا بەڵگە دەکات

    ڕاپۆرتێکی ناوەڕاستی ساڵ لەلایەن ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ تیشکی خستۆتە سەر پەرەسەندنی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان لە سووریا، بە بەڵگەی کوشتنی ٢٧٦ ژن و منداڵ لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، کە ئەمەش ئاماژەیەکی زیاترە بۆ خراپتربوونی پێشێلکارییەکان.

  5. نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە کارەساتێکی نوێی مرۆیی لە شاری ئەبیەز

    نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە کارەساتێکی نوێی مرۆیی لە شاری ئەبیەز

    نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا لە کارەساتێکی مرۆیی لە ئەبیەزی سودان بەهۆی گەمارۆ، کەمیی ئاو و هێرشی ئاسمانی، لە کاتێکدا لیژنەیەکی دۆزینەوەی ڕاستییەکان پێشێلکاری جددی وەک ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدانی لەوێ بەڵگەدار کردووە.

  6. لە هەولێر ژنێک بەدەستی کوڕەکەی کوژرا

    لە هەولێر ژنێک بەدەستی کوڕەکەی کوژرا

    بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ٣ی تەمووز لە شارۆچکەی بنەسڵاوە، ژنێک لە لایەن کوڕەکەی خۆیەوە کوژرا، دوای ڕووداوەکەش دەستبەجێ تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا.

  7. شەهێن عومەر: ئەگەر ژن دەروونی ئارام نەبێت ژیانی هاوسەنگیش ناتەواو دەبێت

    شەهێن عومەر: ئەگەر ژن دەروونی ئارام نەبێت ژیانی هاوسەنگیش ناتەواو دەبێت

    بەپێی بۆچوونی پسپۆڕی دەروونناسی، بەهۆی ئەوەی کاری ناوماڵ کارێکی دووبارەبوونەوەیە و لە کۆمەڵگەدا وەک پێویست نرخ بە ماندووبوونی ئەو کارە نادرێت، ژنانی ماڵەوە زیاتر تووشی بێزاری، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دەبن، کاتێکیش ژن دەروونی ئارام نەبێت، کۆمەڵگەش ئارام نابێت.

3 تەمموز 2026

  1. ئەو گەشتەی بەرخۆدان کە لە بەرەکانی پێشەوە تا بەرەکانی ژیان بەردەوامە

    ئەو گەشتەی بەرخۆدان کە لە بەرەکانی پێشەوە تا بەرەکانی ژیان بەردەوامە

    ئەو تێکۆشەرانەی لەشەڕدا بوونەتە خاوەن پێداویستی تایبەت جەختیان لە گرنگی بەرخۆدان کردەوە، دەڵێن: بەرخۆدان تەنها لە بەرەکانی جەنگدا ناپێورێت، ئیرادەیەک هەیە، سەرەڕای هەموو بارودۆخە سەختەکان، هێشتا بەردەوامە.

  2. ژنانی قامیشلۆ داوای پاراستنی ژنان لە سووریا و لێپرسینەوە لە تاوانباران دەکەن

    ژنانی قامیشلۆ داوای پاراستنی ژنان لە سووریا و لێپرسینەوە لە تاوانباران دەکەن

    شەپۆلی شەرمەزارکردن لە دوای هێرشکردنە سەر ژنان لە کاتی هەڵکوتانە سەر ژنان لە تل حاسل و تل ئاران زیاد دەکات، کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان داوای کۆتایی هێنان بە پێشێلکارییە دووبارەبووەکانی دژی خەڵکی مەدەنی و ڕێزگرتن لە یاسا و پاراستنی ژنان دەکەن.

  3. "ئیسلامی سیاسیی ژن و منداڵ ڕوبەڕووی توندوتیژی و کوشتن دەکاتەوە"

    "ئیسلامی سیاسیی ژن و منداڵ ڕوبەڕووی توندوتیژی و کوشتن دەکاتەوە"

    دیدار شەهلا، ڕۆژنامەنووس دەڵێت: ئیسلامی سیاسیی و فکر و ئایدیاکەیان بۆتە هۆکاری زیادبوونی توندوتیژییەکان بۆسەر ژنان ، ڕۆژنییە هەواڵی کوشتن و زیندانی کردن و توندوتیژی بەرامبەر ژنان نەبیسترێت، ئیسلامی سیاسیی کاریگەرییەکانی لەسەر هەناوی کۆمەڵگە دادەنێت.

2 تەمموز 2026

  1. نەتەوە یەکگرتووەکانş هیچ گەرەنتییەک نییە زیرەکی دەستکرد لەژێر کۆنترۆڵی مرۆڤدا بمێنێتەوە

    نەتەوە یەکگرتووەکانş هیچ گەرەنتییەک نییە زیرەکی دەستکرد لەژێر کۆنترۆڵی مرۆڤدا بمێنێتەوە

    لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، راپۆرتێکی نێودەوڵەتیی هۆشداریی توند لەبارەی مەترسییەکانی زیرەکی دەستکرد داو ئاماژە بەوەکرا، هیچ گەرەنتییەکی زانستی نییە ئەم تەکنەلۆژیایە لەژێر کۆنترۆڵی مرۆڤدا بمێنێتەوە.

  2. کۆمپانیاکانی کانگای زێڕ زیان بە ڕەزەکانی خەڵکی تافتانی ئێران دەگەیەنن

    کۆمپانیاکانی کانگای زێڕ زیان بە ڕەزەکانی خەڵکی تافتانی ئێران دەگەیەنن

    لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، چالاکییەکانی کانگای زێڕی تافتان زیانێکی گەورە بە ژیانی خەڵکی خۆجێیی ناوچەکە دەگەیەنێت. لەژێر تۆز و غوباری کانگاکەدا، ڕەزە ترێیەکانی بنەماڵە بەلووچەکان وشک دەبن و دامەزراوەکانی دەوڵەتیش لە ئاست ئەم تاڵانییەدا بێدەنگن.