ڕۆژانە
-

کەسێک دەستگیر کرا کە توندوتیژی بەرامبەر ٢٣٠ ژن کردووە
کەسێک لە دهۆک کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە توندوتیژی بەرامبەر ٢٣٠ ژن کردووە و دەستگیر کرا.
-

لەیلا ئارزو ئیلهان: سارا بناغەیەک بوو بۆ تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد
لەبارەی خەباتی ساکینە جانسز، لەیلا ئارزو ئیلهان، ئەندامی ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخموور وتی: تێکۆشانی ساکینە جانسز بووە بەڵێنێک بۆ بەرزکردنەوەی تێکۆشانی هەموو ژنان.
-

ڕانیە، ساڵیادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی یەکەمی پاریس بەرز ڕاگیرا
بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک لە شاری ڕانیە ساڵیادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی یەکەمی پاریس بەرز ڕاگیرا و ئامانجی پشت کۆمەڵکوژییەکە خرایەڕوو.
-

بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە پێنج هاوڵاتی بەلووچ کوژران و بریندار بوون
بەهۆی هێرشی هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ سەر ماڵێک لە گوندی بەهەشت ئاباد سەر بە شاری بامپور، ٣ ژنی بەلووچ بریندار بوون.
-

ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەبێتە چارەسەری قەیرانەکان
نورا خێرۆ لە نەتەوەی عەرەبە و لەبارەی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت: ئازادی ڕێبەر ئۆجالان چارەسەری قەیرانەکانی تورکیا و عێراق و سووریا و وڵاتانی دیکە دەبێت.
-

سلێمانی، خەڵاتی ساکینە جانسز بەخشرایە دایە ئەستی و جیهان تەها
بە بەشداری ئازادیخوازان، چالاکوانان و کەسایەتییەکانی شاری سلێمانی، دەیەمین ساڵیادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس، ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کرایەوە.
-

ژنێکی کورد بۆ ئەنجومەنی پارێزگای دیالە زیاد کرا
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاند کاندیدێکی دیکە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای دیالە زیاد کرا، کە ژنێکی کوردە و بەمەش کورسییەکانی ژنان بووە ٤ کوردی ئەنجومەنەکە.
-

پێشانگای دووەمی خەڵاتی فۆتۆیی میکا؛ بوونی ژنان لە چوارچێوەی وێنەی هونەرمەندان
ئەوەی زیاتر لە پێشانگای میکامال کیشدا بەرچاو بوو، بوونی ژنان بوو لە چوارچێوەی وێنەی هونەرمەندان، ئەو ژنانەی کە بە جۆرێک لە جۆرەکان لەبەردەم نائاساییەکانی کۆمەڵگەدا وەستاون.
-

تاڵیبان ژنانی ئەفغانستان بە بیانووی “نەپۆشینی حیجاب” دەستگیر دەکات
تاڵیبان بە بیانووی پابەند نەبوون بە حیجابی ناچاری لە ناوچەی خەیرخان و پارشی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان ١٠ ژنی دەستگیر کرد.
-

دیوانیە، ئاگر لە نەخۆشخانەیەک کەوتەوە و چوار منداڵی ساوا گیانیان لەدەستدا
کارەساتێکی نوێ لە عێراق ڕوویدا، ئاگر لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵان لە شاری دیوانیە کەوتەوە و بەهۆیەوە چوار ساوای پێشوەختە گیانیان لەدەستدا.
-

جەخت لەسەر جێبەجێکردنی یاسای تایبەت بە ژنان دەکرێتەوە
دەرئەنجامی کۆبوونەوەی ساڵانەی هەماهەنگی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، تیشکی خستەسەر بڕگەکانی پەیوەست بە ژنان و ڕۆڵیان لە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی و تاوتوێکردنیان.
-

١٨٠ کەس لە بوومەلەرزەکانی ژاپۆن گیانیان لەدەستداوە
ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی پارێزگای ئیشیکاوا لە ژاپۆن، کە بە گوڕی ٧.٦ پلەی ڕێختەر ڕوویدا، گیانیان لەدەستدا، گەیشتە ١٨٠ کەس.
-

لە بناری قەندیل کۆمەڵکوژی پاریس شەرمەزار کرا
لە گوندی ئالیە ڕەش، ڕژاک بە سیمینارێک کۆمەڵکوژی پاریس شەرمەزار کرد و داوای لە ژنان کرد هەڵویستی خۆیان بخەنەڕوو.
-

"'تیرۆرکردنی سێ ژنی پێشەنگ هەوڵێکە بۆ لەناوبردنی ئیرادەی ئازادی ژنان"
ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، کە لە پاریس تیرۆر کران، میراتێکیان بۆ هەر ژنێک بەجێهێشت کە لە پێناو گەیشتن بە ئازادییەکەیدا خەبات و بەرخۆدان بکەن.
-

"ژنان هەموو کاتەکانتان بکەنە تێکۆشان دژی پیاوسالاری و داگیرکاری"
ڕێپاک لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریسدا ڕایگەیاند، "لەپێناو تێكشكاندنی ئیرادەی ژنان و لە كەسایەتی شكاندنی ئیرادەی ئەو ژنە و تەسلیمگرتنی كۆمەڵگە، ئامانجە سەرەكیەكان هێرشەكانی سەر ژنانن".
-

ڕۆزەرین چوکور لەسەر گۆڕەکەی بەبیرهێندرایەوە
ڕۆزەرین چوکوری تەمەن ١٦ ساڵ لە کاتی قەدەغەی هاتوچۆدا لە ناوچەی سور کوژرا و لە هەشتەمین ساڵیادیدا بەبیرهێندرایەوە.
-

"ڕۆژانە ١٠ منداڵ لە غەززە قاچیان لەدەست دەدەن"
ڕێکخراوی پاراستنی منداڵان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ڕۆژانە ١٠ منداڵ یەک یان دوو قاچیان لە دەست دەدەن ، منداڵان بەبێ ئەوەی بێهۆش بکرێن نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت.
-

هەولێر، لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا ژنێک گیانی لەدەستدا
شەوی ڕابردوو، لە كەسنەزانی سەر بە پارێزگای هەولێر، ئاگرێك كەوتەوە و بەو هۆیەوە ژنێک گیانى لەدەستدا.
-

مامۆستایانی ناڕازی: باوەڕمان بە بەڵێن و نووسراوەکانیان نەماوە
بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دوای سێ مانگ بەردەوامی هەیە و مامۆستایان دەڵێن: ساڵانی پیشوو پەیمانیان پێداوین و جێبەجێش نەکراوە، بۆیە لە ئێستادا باوەڕمان بە نووسراو نییە.
-

تەندروستی جیهانی: ڕاپۆرتی مهترسیدارمان لهبارهی شهڕ و پێكدادانهكان پێگهیشتووه
ڕێكخراوی تهندروستی جیهانی ڕایگهیاند، ڕێكخراوهكهیان چارهنوسی سهدان نهخۆش و كارمهندی تهندروستی نازانێت كه له نهخۆشخانهی ئهقسا له غهززه بوون و ڕاپۆرتی مهترسیداریشیان لهبارهی شهڕ و پێكدادانهكان پێگهیشتووه.