ڕۆژانە
-

بە ڕووداوێکی هاتووچۆ ژنێک گیانی لەدەستدا
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان بڵاوى کردەوە، بارهەڵگرێک کە کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە، بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژنێک.
-

دەزگای هەرێمیی ئێران سزای زیاتر لە شەش ساڵ زیندانی بەسەر چالاکوانێکی مافی مرۆڤدا سەپاند
کەلالە وەتەندۆست، یەکێک لە پارێزەران لە دەسەڵاتی دادوەری و چالاکی ناسراوی مافی ژنان لە شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ٦ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٠ ڕۆژ زیندانی سزادرا.
-

دوو کچ بە شێوەیەکی گوماناوی لە شاری مووش بە مردوویی دۆزرانەوە
لە گمگمای سەر بە مووش، دوو منداڵی تەمەن ١٤ ساڵانی پۆلی هەشتەم لە ماڵێکی چۆڵکراودا بە شێوەیەکی گوماناوی و بە مردوویی دۆزرانەوە.
-

"دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات"
زەلۆخ بەکر، هاوسەرۆکی دامەزراوەی پەروەردەیی کانتۆنی عەفرین-شەهبا، ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات و وتیشی: گەل بە خۆڕاگری و خەباتی خۆی، هەموو سیاسەتەکانی ستەمکاری پووچەڵ دەکاتەوە.
-

کۆنگرەی ستار: پێویستە تیشک بخرێتە سەر کوشتنی فریال سلێمان خالید
ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار لەبارەی کوشتنی سیاسەتمەداری کورد، فریال سلێمان خالید ناسراو بە زەلال زاگرۆس لە هێرشێکی چەکداریدا لە کەرکوک ڕایگەیاند، پێویستە دەستبەجێ ڕووداوی کوشتنەکە ڕوون بکرێتەوە.
-

دەوڵەتی تورکیا گوندەکانی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کرد
فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بۆردوومان کرد و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش بە ئاسماندا دەسووڕایەوە.
-

ناسنامەی ژنە تیرۆرکراوەکەی شاری کەرکوک ئاشکرا بوو
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک لەلایەن دوو ماتۆڕسوارەوە دەستڕێژی گولـلە لە چالاکوانێکی ژن کرا و شەهید بوو، ناسنامەی ژنەکە ئاشکرا کرا کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە.
-

کەرکوک، چالاکوانێکی سیاسی تیرۆر کرا
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک لەلایەن دوو ماتۆڕسوارەوە دەستڕێژی گولـلە لە چالاکوانێکی ژن کرا و تیرۆر کرا.
-

دانیشتووانی قامیشلۆ بەڵێنی تێکۆشانیان دووپات کردەوە
دانیشتووانی شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەبارەت بە ساڵیادی دەستپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، تێکۆشان بەرز دەکەنەوە.
-

بەهۆی بۆردوومانی ئاسمانیی گوندەکانی سوەیدا خەڵکی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە
بۆردوومانی ئاسمانی دوو ماڵی باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری سوەیدای سووریای کردە ئامانج و بەهۆیەوە کوژراو و بریندار و زیانی ماددی بەرچاوی لێکەوتەوە.
-

تاژێ: کۆنفرانسی ئەڵمانیا پیلانێکە دژی کۆمەڵگەی ئێزدی
ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا کۆنفرانسێک لەژێر ناوی ئاشتەوایی نێوان ئێزدی و موسڵمانان 'پێکەوە ژیان' بەڕێوەدەچێت، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدیش بە توندی ئەم کۆنفرانسەی ڕەتکردەوە و داوای کرد کەس بەشداری ئەم کۆنفرانسە نەکات.
-

ڕێکخراوی سارا سەرکۆنەی کردەوەکانی دژ بە ژنانی عەفرینی کرد
لە کانتۆنی شەهبا بە بەیاننامەیەک سەرکۆنەی کردەوە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر ژنان کرا، کە لە عەفرین لە بەرزبوونەوە دایە.
-

لە ئەنجامی هێرشەکانی پاکستان بۆ سەر شاری ساراوان ٧ ژن و منداڵی بەلووچ کوژران
سوپای پاکستان لە هێرشێکی ئاسمانیدا چەند خانوویەکی نیشتەجێبوونی لە گوندێکی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی کردە ئامانج و ٧ ژن و منداڵ و کوژران و چەندین کەسیش بریندارە.
-

لە ئەنجامی بۆردوومانێکی دەوڵەتی تورکیا، ٣ ئەندامی خێزانێک بریندار بوون
لە ئەنجامی بۆردوومانێکی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر گوندی شەعەلێی سەر بە شەهبا، سێ ئەندامی خێزانێک بریندار بوون.
-

باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی فیلمی “گۆڵدباگن” ناوی ٧١ ژنی زیندانی لەسەر جەستەی نووسی
مەرال نەسیری خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی لە فێستیڤاڵی فیلمی “گۆڵدباگن” بەدەستهێنا و لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکەدا ناوی ٧١ ژنی زیندانی ئێرانی لەسەر جەستەی نووسی.
-

ڕێکخراوەکانی ڕاگەیاندن: ئەوەی دادگایی دەکرێت دیجلە نییە ڕۆژنامەگەرییە
ڕێکخراوەکانی ڕاگەیاندن بانگی بەشداری بۆ دانیشتنی دادگاییکردنی دیجلە موفتوئۆغڵو، هاوسەرۆکی " DFG" کرد کە سبەینێ بەڕێوەدەچێت و وتی: ئەوەی دادگایی دەکرێت دیجلە نییە، بەڵکو ڕۆژنامەگەرییە.
-

چالاکوانێکی دەستگیرکراو دوای مانگرتن لە خواردن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە
نێرگس مەنسوری، چالاکوان لە زیندانی ئەڤین دوای ئەوەی تەندروستی خراپتر بوو بەهۆی مانگرتنی لە خواردن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
-

سەنتەری میترۆ: کاری ڕۆژنامەنووسانی ژن لە هەرێم لە مەترسیدایە
لە مەراسیمێکدا سەنتەری میترۆ ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەنووسانی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ی ڕاگەیاند و تیایدا هاتووە، کە کاری ڕۆژنامەنووسانی ژن لە هەرێمی کوردستان لە مەترسیدایە.
-

لە قامیشلۆ ٤٥٠ هەزار کەس بێ ئاو ماونەتەوە
لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر قامیشلۆ، سێ وێستگە و ١١٥ بیری ئاو ڕاگیران، زیاتر لە ٤٥٠ هەزار کەس بێ ئاو ماونەتەوە.
-

دانیشتووانی مەخموور کاردانەوەیان بەرامبەر هێرشەکان دەربڕی: بێدەنگی بێ ویژدانە
دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرد ئاماژەیان بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات.