ڕۆژانە
-

٨٠٠ هەزار فەڵەستینی لە پێداویستییە سەرەتاییەکان بێبەشن
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە ١٠٦ ڕۆژە بەردەوامە، مانگی سووری فەڵەستینی ئاماژەی بەوەدا ٨٠٠ هەزار فەڵەستینی لە ناوچەکانی باکووری کەرتی غەززە لە پێداویستییە سەرەتاییەکان بێبەشن.
-

"کۆنفرانسی ژن، ژیان، ئازادی هەوڵێکی ئەرێنییە بۆ نەوەکان"
نگین شێخولئیسلامی وەتەنی، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی سیاسی باسی لەوەکرد، ئەو بۆشاییەی کە لە نێوان نەوەی پێشوو و نەوەی گەنجدا هەبووم دوای سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی" گۆڕانی بەسەردا هاتووە و بە جۆش و خرۆشەوە ئەو دوو نەوەیە گوێ بۆ یەکدی دەگرن.
-

سزای سێدارە؛ تورکیا دۆسیەی نوێ بۆ تۆماری تاوانەکانی زیاد دەکات
تورکیا بەدوای شێوازێکی نوێی سەرکوتکردنی ژنان لە ناوچە داگیرکراوەکاندا دەکەوێت و دەرکردنی سزای هەڕەمەکی بەم دواییانە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانە.
-

ژنان سەرکۆنەی تیرۆرکردنی سیاسەتمەدار فریال سلێمان خالید دەکەن
ژنان لە باشووری کوردستانەوە سەرکۆنەی تیرۆرکردنی ژنانی سیاسەتمەدار و فریال سلێمان خالید دەکەن، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە ١٨ی مانگ تیرۆر کرا، جەختیشیان کردەوە، کە لەسەر ڕێبازی ژنانی پێشەنگ بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.
-

دیبەیتی “عەفرین لە نێوان داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و پێشکەوتنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
دیبەیتی عەفرین لە شەشەمین ساڵەی داگیرکردنی عەفریندا لە شاری سلێمانی ڕێکخرا و ئاماژە بە داگیرکاری و تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا کرا، خرایەڕوو کە گەل ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لەو بەرخۆدانییەی بۆ ئازادکردنی شارەکە بەڕێوە دەچێت.
-

کۆنفڕانسی "ژن، ژیان، ئازادی" له ستۆکهۆڵم دەستیپێکرد
کۆنفڕانسی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ستۆکهۆڵم دەستیپێکرد، ژنانی نەتەوە ستەملێکراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
-

ئەنجومەنی ژنانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک: بەردەوام دەبین لە تێکۆشان
ئەنجومەنی ژنانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیکی قامیشلۆ تیرۆرکردنی فەریال سلێمانی خالید لە کەرکوک شەرمەزار کردو ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە خەبات لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دژی ژنان.
-

ئێران سزای زیندانیکردنی دژ بە پارێزەر گوڵاڵە وەتەندۆست دا
ڕژێمی ئێران سزای ٦ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٠ ڕۆژ زیندانی بەسەر گوڵاڵە وەتەندۆست، پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی ژنانی گەلی مەریواندا سەپاند.
-

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سزای لەسێدارەدان دژی چالاکوان فاتمە ئەلعرولی شەرمەزار دەکەن
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوایان لە هەمووان کرد هاوکار بن و هەموو فشارێک بکەن بۆ ڕێگریکردن لە سزای لەسێدارەدان دژی فاتمە ئەلعرولی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی یەمەنی.
-

"پێویستە سی پی تی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات"
سی پی تی وەڵامی نامەکەی تاژێی دایەوە بۆ زانینی دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە وەڵامی نامەکەدا، لاڤا شەنگالی، ئەندامی دیپلۆماسی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" وتی: دەبێت سی پی تی ئەرکی خۆی جێبەجێبکات.
-

ژنانی سوەیدا داوای نەهێشتنی دیاردەی ماددەی هۆشبەر دەکەن
دەیان کەس لە دانیشتووانی شاری سوەیدا لە سووریا بە مەبەستی داوای مافەکانیان و ئازادکردنی گیراوان و نەهێشتنی دیاردەی ماددەی هۆشبەر، ڕوویان لە گۆڕەپانی "کەرامەت" کرد و ئەو بۆردوومانەیان شەرمەزار کرد کە ماڵە مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
-

چین بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک کەمی ژمارەی دانیشتووان تۆمار دەکات
ژمارەی دانیشتووانی چین بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک دابەزیوە، ئەمەش نیگەرانییەکانی سەبارەت بە گەشەی داهاتووی دووەم گەورەترین ئابووری جیهان دەردەخات.
-

سی پی جەی: لە هەرێمی کوردستان چوار ڕۆژنامەنووس لە زینداندان
سی پی جەی ئاماری فشار و دەستگیرکردنی سەر ڕۆژنامەنووسانی بڵاوکردەوە و هەرێمی کوردستانیش لەناو ڕیزبەندییەکەیدایە، کە ئاماژەی بە چوار ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراو کردووە.
-

"لە بەرخۆدانی سەردەمدا مێژوو نووسرایەوە"
مەجدولین زەنۆ کە لە بەرخۆدانی سەردەمدا وەک یەندامێکی تەندروستی شوێنی خۆی گرت وتی: زۆرێک لە ئەفسانە و چیرۆکە مێژووییەکان لە بەرخۆدانی سەردەمدا نووسران.
-

لە چالاکی ئێشکگری مەخمووردا تیرۆرکردنی فەریال سلێمان شەرمەزار کرا
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور تیرۆرکردنی سیاسەتمەداری کورد فەریال سلێمان خالید شەرمەزار کرا.
-

"داگیرکاران باشووری کوردستانیان کردووە بە مەیدانی تیرۆر کردنی چالاکوانان"
ڕژاک لە بارەی تیرۆر کردنی فەریال سلێمان، ناسراو بە زەلال زاگرۆس بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بۆئەوەی گیانی چالاکوانانی سیاسی کورد و ژنان پارێزراو بێت و خاکی هەرێمی کوردستان چی تر نەکەوێتە بەر هێرش و تیرۆر، پێویستە عێراق و هەرێم هەڵوێستیان هەبێت.
-

کەژەکە: ئێمە لێپرسینەوە لە بکوژانی فەریال سلێمان خالید دەکەین
کۆردیناسیۆنی کەژەکە لەبارەی کوشتنی سیاسەتمەداری کورد فەریال سلێمان خالید، کە دوێنێ لە هێرشێکی چەکداریدا لە کەرکوک تیرۆر کرا، ڕایگەیاند: لێپرسینەوە لە دەوڵەتی فاشیستی تورکیا و نۆکەرەکانی و هاندەرەکانیان دەکەین.
-

بە ڕووداوێکی هاتووچۆ ژنێک گیانی لەدەستدا
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان بڵاوى کردەوە، بارهەڵگرێک کە کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە، بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژنێک.
-

دەزگای هەرێمیی ئێران سزای زیاتر لە شەش ساڵ زیندانی بەسەر چالاکوانێکی مافی مرۆڤدا سەپاند
کەلالە وەتەندۆست، یەکێک لە پارێزەران لە دەسەڵاتی دادوەری و چالاکی ناسراوی مافی ژنان لە شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ٦ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٠ ڕۆژ زیندانی سزادرا.
-

دوو کچ بە شێوەیەکی گوماناوی لە شاری مووش بە مردوویی دۆزرانەوە
لە گمگمای سەر بە مووش، دوو منداڵی تەمەن ١٤ ساڵانی پۆلی هەشتەم لە ماڵێکی چۆڵکراودا بە شێوەیەکی گوماناوی و بە مردوویی دۆزرانەوە.