ڕۆژانە
-

دادگا بڕیاریدا کە هیچ سەرپێچییەک بەرامبەر ئایسەل توغلوک نەکراوە
سیاسەتمەداری کورد ئایسەل توغلوک داواکارییەکی بۆ پێشێلکردنی "رێزگرتن لە ژیانی تایبەتی" تۆمار کرد، چونکە لەکاتی ناشتنی دایکی، هاتون توغلوکدا هێرشی کرایە سەر، دادگا بڕیاریدا "هیچ سەرپێچییەک نییە".
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی ئاوارەکان لە یەمەن لە دوو هەفتەی ڕابردوودا زیادی کردووە
ڕاپۆرتێکی نوێی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەریخستووە حاڵەتەکانی ئاوارەبوونی ناوخۆیی لە یەمەن لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
-

زستان ئازاری ژنانی سوەیدا خراپتر دەکات
بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی و بڕینی کارەبا لە شاری سوەیدای سووریا، ژنان پشتڕاستی دەکەنەوە بارودۆخی ژیانیان ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت، بە تایبەتی دوای دەستپێکردنی زستان.
-

ژنانی دەنگدەر: داوای کۆتایی هێنان بە ستەمی قەیوم دەکەین
دەنگدەرانی ژن کە لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی تورکیادا دەنگیان دا بە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم، جەختیان لەسەر پێویستی بەرزکردنەوەی خێرای خەبات کردەوە.
-

ژنانی عەفرین: هەرگیز دادگایی کردنی ژنان قبوڵ ناکەین
ژنانی عەفرین کە کۆچیان کردووە بۆ کانتۆنی شەهبا بڕیارەکەی دەوڵەتی تورک بۆ دادگاییکردنی ژنان لە عەفرین شەرمەزار دەکەن و دەڵێن: پێویستە عەفرین لە دەستی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک ئازاد بکرێت.
-

ڕەمزیە محەمەد: کۆمەڵگە لە بەرامبەر هێرشەکان بێ وەڵام نابێت
ڕەمزیە محەمەد، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا، تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئاماژەی بەوەکرد، لە هەموو بوارەکانی خەبات و ڕێکخستن و کۆمەڵگە و ژنان، وەڵامی داگیرکارییەکان دەدەنەوە.
-

لە ٢٠١٣دا دەوڵەتی تورکیا ٧٠٨ شوێنی ڕۆژئاوای کردووەتە ئامانج
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە ئامارێکی لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خستەڕوو، بەو پێیە دەوڵەتی تورکیا ٧٠٨ شوێنی بە ئامانج گرتووە و و ٢٢ منداڵ گیانی لەدەستداوە.
-

تولای هاتمئۆغولاری: ڕۆژئاوا بۆردوومان دەکرێت و خەڵکی مەدەنی گیان لەدەست دەدەن
تولای هاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم لە کۆبوونەوەی هەفتانەی پارتەکەدا وتی: ڕۆژئاوا بۆردوومان دەکرێت، خەڵکی مەدەنی گیان لەدەست دەدەن و وێستگەکانی کارەبا، نەخۆشخانەکان، ناوچە مەدەنییەکان بۆردوومان دەکرێن.
-

تەڤگەری ئازادی و ژنۆلۆژی لە خولێکدا جەختیان لە خودناسی، هۆشیارکردنەوەی ژن کردەوە
بە دروشمی "ژن، ژیان. ئازادی" تەڤگەری ئازادی و ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، یەکەم خولی پەروەردەییان بۆ ژنانی باشووری کوردستان ئەنجامداو ١٥ ژنی وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپا بەشدارییان کرد.
-

دانیشتوانی قامیشلۆ لە دژی هێرشەکان چادریان هەڵدا
دەستپێشخەری گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چالاک چادریان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێکخست و دانیشتوانی قامیشلۆ داوای ڕاگرتنی هێرشەکان دەکەن.
-

ڕژێمی ئێران سزای ١٥ مانگ زیندانی بەسەر نێرگس محەمەدیدا سەپاند
دادگای ڕژێمی ئێران سزای ١٥ مانگ زیندانی بەسەر چالاکوان نێرگس محەمەدی کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بردەوە سەپاند.
-

دادگای ئێران سزای زیندانیکردن و ڕاپێچکردن بۆ دوو چالاکوان دەردەکات
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی کەرەج فاتمە تەدریسی و مەریەم جەلال حوسێنی بە ٦ ساڵ زیندانی و دوو ساڵ ڕاپێچکردن وڵات سزا دا.
-

ئازەربایجان ژنان لە لیژنەی ڕێکخستنی COP29 دەردەکات
چالاکوانان بڕیاری پەسەندکردنی لیژنەی COP29 کە ٢٨ پیاوی تێدابوو بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ ژنێک بکەن، شەرمەزاردەکەن.
-

هێرشی مووشەکی کرایە سەر هەولێر و کوژراو برینداری لێکەوتەوە
شەوی ڕابردوو هێرشی موشەکی کرایە سەر هەولێر، بە هۆیەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون، یونامی دەڵێت: خەڵکی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە.
-

"بێدەنگیی نێودەوڵەتی ڕێگا بۆ پێشێلکاری و داگیرکاریی تورکیا دەکاتەوە"
سیاسەتمەدارانی مەنبەج ڕەخنەیان لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرت سەبارەت بە زیادەڕەوییەکانی داگیرکاری تورکیاو ئاماژەیان بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا ڕەوایەتی لە هەڵوێستی نێودەوڵەتییەوە وەرگرتووە.
-

ژنانی ئێزدی: ئێزدیخانی خۆبەڕێوەبەری بونیاد دەنێین
ژنانی شەنگال یادی نۆیەمین ساڵیادی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگالیان کردەوە و ڕایانگەیاند خەباتیان بۆ خۆبەڕێوەبەریی شەنگال بەهێزتر دەکەن.
-

دوو ملیۆن کەس بێ کارەبا ماونەتەوە
نزیکەی دوو ملیۆن کەس بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بۆ سەر کانتۆنەکانی جزیرە و فورات بێ کارەبا بوون.
-

لە ١٩یەمین ساڵیادیدا کۆنگرەی ستار خەڵاتی یەکێتی ژنانی کرد
لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی ١٩یەمین ساڵی دامەزراندنی کۆنگرەی ستار بەرز ڕاگیرا و یەکێتی ژنانی کوردستانیش خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا.
-

ژنان پشتیوانیان لە گوڵتان کشاناک کرد
تولای هاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم بە ناوی ژنانەوە قسەی کرد و ڕایگەیاند، تێکۆشانی گوڵتان کیشاناک تێکۆشانی ئەوانەو وتی: ئێمەی ژنان بۆ لەناوبردنی فاشیزم کاری هەرە گەورەی خۆمان دەکەین.
-

لە ژێر بۆردوومانی بەردەوامدا؛ دانیشتوانی قامیشلۆ بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکان خۆپیشاندانیان کرد
لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تا ئەم ساتە، سەدان کەس لە دانیشتووانی قامیشلۆ لە میانەی خۆپیشاندانێکدا ئەو هێرشانەیان شەرمەزار کرد کە کاریگەرییان لەسەر خەڵکی مەدەنی هەبوو.