ڕۆژانە
-

کۆنفرانسی ژن، ژیان، ئازادی دەبێتە یەکێتی گەلانی ژێر دەسەڵاتی ئێران
کۆنفرانسی ژن، ژیان، ئازادی بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژار و بە بەشداری نزیکەی ١٠٠ ژنی نەتەوە جیاوازەکانی ئێران و وڵاتانی دیکە بەڕێوەچوو، کۆتایی هات و بووە یەکێتییەک بۆ گەلانی ژێر دەسەڵاتی ئێران.
-

تاڵیبان لەپێناو کارکردندا ژنان ناچای هاوسەرگیری دەکات
دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرت، ژنانی لە بوارە جیاوازەکان دوورخستەوە، لە نوێترین بڕیاریدا قەدەغەکردنی کار و گەشت و دەستڕاگەشتنی تەندروستییە بۆ ئەو ژنانەی کە هاوسەرگیرییان نەکردووە.
-

کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد ئاشکرا کرا
سەرا بوجاک، وەک کانیدی هاوسەرۆکایەتی شارەوانی ئامەد لەسەر پارتی دەم، بۆ دیاریکردنی کاندیدی پیاو، ئەمڕۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی پێش هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.
-

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئامێدی بۆردوومان کرد
دەوڵەتى داگیرکەری تورک زنجیرە چیای گارەی لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی بۆردوومان کرد.
-

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان؛ ١٢٨ ڕۆژنامەنووس پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە شاری هەولێر ڕاپۆرتی ساڵانەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ٦٢ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر ١٢٨ ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندن کراوە، بەڵام هیچ ژنێک لەناو تۆمارەکاندا نییە.
-

"فشارەکان بۆ سەر چالاکوانانی مانگرتوو، خواست و خۆڕاگرییان تێکناشکێنن"
دوای شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" خۆپیشاندەران و چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی فشار بوونەتەوە، لەوانە چەندین بانگهێشتکردن بە بیانووی جۆراوجۆر، بەڵام هێشتا بەردەوامن لە بەرخۆدان هەتا ئازادی بەدەستدەهێنن.
-

بە بەڵێنی بەرزکردنەوەی تێکۆشان فریال سلێمان خالید بەخاک سپێردرا
یەکێک لە پێشەنگانی خەباتی ئازادی ژنانی کورد، فریال سلێمان خالید کە لە ١٨ی کانوونی دووەم لە کەرکوک شەهید کرا، لە مەراسیمێکدا لە حەسەکە بەخاک سپێردرا.
-

دوو کەس بە تاوانی تیرۆرکردنی فریال سلێمان خالید دەستبەسەر کران
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، دوو تۆمەتبار ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەسەر تیرۆرکردنی سیاسەتمەدار و چالاکوان فریاک سلێمان خالید دەستیپێکردووە.
-

ژنانی دێرەزوور هاوپەیمانی کۆمەڵایەتییان بە ئەرێنی هەڵسەنگاند
کۆبوونەوەیەک لە دێرەزوور لەبارەی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدرا. لە کۆبوونەوەکەدا، ژنان ڕێژەی ٥٠٪ی بەشداریی ژنانیان لە دامەزراوەکاندا هەڵسەنگاند.
-

"٢١٥ بنکەی سەربازی سوپای پاسداران و دەوڵەتی تورکیا لە هەرێم هەن"
لە یاداشتێکدا کە ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا، خرایەڕوو، "لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ٢١٥ بنکەی سەربازیی سوپای ئێران و دەوڵەتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کراونەتەوە و لە ساڵی ١٩٩٠وە تا ئێستا زیاتر لە ٨٥٠ هاوڵاتیی مەدەنی شەهید و بریندار بوون".
-

لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ٤٢ منداڵ بەهۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستدا
لە پارێزگای پەنجابی پاکستان لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی کەش و هەوای پیسەوە ٤٢ منداڵ بە نەخۆشی گیانیان لەدەستدا.
-

دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێک بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان دەنێرێت
دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان له سووریا پەیامێکی بۆ سەرۆکی نوێی OHCHR ناردو هیوای خواست هەوڵەکانی دژ بە گۆشەگیری ئەنجام بدات.
-

٤٧ کەس بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە لە چین گیانیان لەدەستدا
دوای ئەوەی ٤٧ کەس لە چین بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە گیانیان لەدەستدا، دەسەڵاتدارانی چین بەپەلە زیاتر لە ٢٠٠ کەسیان لە پارێزگای یونان لە باشووری ڕۆژئاوای گواستەوە.
-

لە کۆنفرانسی "ژن، ژیان، ئازادی"دا پەیامی یەکڕیزی درا
دوێنێ دووەم ڕۆژی کۆنفرانسی "ژن، ژیان، ئازادی" کە لە شاری ستۆکهۆڵم لە سوید بەڕێوەچوو، ڕۆژین موکریانی، لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژەی بەوەدا، "ئەگەر یەکڕیزی لەسەر بنەمای نەتەوەیەکی ئازاد دامەزرا، هەموو کێشەکان چارەسەر دەبێت".
-

لە ئەمریکا بەهۆی سەرما و لافاوەوە ٨٩ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی شەپۆلی سەرما و بەفربارین و لافاو بەلایەنی كەمەوە ٨٩ كەس لە ئەمریكا گیانیان لەدەستداوە، بەشێكی زۆری هۆكارەكانی گواستنەوەش لە كاركەوتوون.
-

ژنانی عەرەب و ئەرمەنی: بە ئامانجگرتنی فریال سلێمان بەئامانجگرتنی ئیرادەی ژنانی ئازادە
پێکهاتەی عەرەب و ئەرمنی جەختیان لەوەکردەوە، بەئامانجگرتنی فریال سلێمانی خالید بەئامانجگرتنی ئیرادەی ژنانی ئازادە، داوایان کرد ژنان بە توندی دژی ئەم کۆمەڵکوژییە هەڵوێستیان هەبێت.
-

-

داعش لە حەمما ماڵێکی ئاگر تێبەردا و منداڵێکیشی کوشت
لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر گوندی ڕەسم ئەل بەتنەی سەر بە شارۆچکەی سەهن لە حەمما، کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقدایە، منداڵێک کوژرا.
-

ژمارەی ئەو تەرمانەی لە کەناراوەکانی ئەنتالیا دۆزرانەوە بووە ٥ کەس کە ژن و منداڵن
لە ماوەی چوار ڕۆژدا تەرمی ٥ کەس لە کەناراوەکانی ئەنتالیا دۆزرانەوەو گواستراونەتەوە بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری، یەکێکیان ژن و ئەوانی دیکەیان منداڵن.
-

مامۆستایانی هەڵەبجە: فشار و هەڕەشەکان نامانوەستێنن لە ناڕەزایەتییەکان
وەرزێکی خوێندن کۆتایی هاتووە و تا ئێستا لە پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری خوێندن دەستی پێنەکردووە، مامۆستایان لە لە ناڕەزایەتیەکانیان بەردەوامن و ئەمڕۆش جارێکی دیکە دووپاتیان کردەوە کە بەردەوامن لە بایکۆت.