
تەژەکە-ئەوروپا: پشتیوانیی لە ژنانی ئەفغانستان دەکەین
تەژەکە-ئەوروپا دەڵێت: ئێمە وەک ژنانی کورد لە ئەوروپا، جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە کە پشتیوانیی لە ژنانی ئەفغانستان دەکەین، تێکۆشانەکەیان، بە دابڕاو لە تێکۆشانی ئازادییمان نابینین.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

تەژەکە-ئەوروپا دەڵێت: ئێمە وەک ژنانی کورد لە ئەوروپا، جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە کە پشتیوانیی لە ژنانی ئەفغانستان دەکەین، تێکۆشانەکەیان، بە دابڕاو لە تێکۆشانی ئازادییمان نابینین.

خالیس عومەر کە لە سەرێکانیەوە ئاوارە بووە و لە یەکەم کاروانەکانی سەرێکانی بووەو لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە هێرشی کراوەتە سەر، باسی ئەو ڕۆژە دەکات، خالیسە وتی: ئەوان داعش بوون، ئەم دڕندەییەی ئێمە بینیمان، جگە لە داعش کەس نەیدەتوانی ئەمە بکات.

لە شاری سلێمانی، ژنێک کە هاوژینەکەی بەرپرسە لە وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم، بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیلەدەستدا.

زیرەکی دەستکرد کە هەندێک کەس سوودیان لێبینیوەو بۆ بەرەوپێشچوونی کارەکانیان، لەهەمانکاتدا لای هەندێک کەس بە خراپی بەکاردەهێندرێت، ئاوارە نەورۆز توێژەری دەروونی دەڵێت: ئەگەر نەزانی بەکاری بهێنیت کۆمەڵگە بەرەو هەڵدیر دەبات.

هالیدە تورکئۆغلۆ،وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتى ئاماژەی بەوەدا، دەبێت لەو دەستانەی کە سەبارەت بە یاسای چوارچێوەوە دادەمەزرێن، ژنانیش وەک ڕۆڵگێڕ بەشدار بن و چاودێری پرۆسەکە بکەن، ئاشتیی کۆمەڵایەتی بە ژنان دەکرێت.

بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکەی بەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەغدا داوای پێداچوونەوە بە بڕیاری دادوەری ژمارە ٩٣و پاراستنی مافی دایکان و منداڵانیان کرد، ئەمەش لە کاتێکدا ترسیان لە کاریگەری جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای جەعفەری هەیە.

ئەنجومەنی ئاسایشی کارو تەندروستیی کرێکاران ڕایگەیاند کە لە مانگی تەمووزدا لە تورکیا لانیکەم ٢١٤ کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە، کە ٢٣ـیان ژن و منداڵن.

لە پێنجەمین ساڵیادی گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات، بزووتنەوەکانی ژنانی ئەفغانستان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەجیا ڕاگەیاندراوییان بڵاوکردەوە و سەرنجیان بۆدەستدرێژیی سیستماتیکیانە دژی ژنان ڕاکێشا.

لە درێژەی سەرکوتەکانی ڕژێمی ئێران دژی ژنان، زیندانییەکی ژن بەهۆی پشتگوێخستنی پزیشکییەوە گیانی لەدەستدا، ژنێکی دیکە سزای ١٠ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندراو پێنج شوێنی کاریش بەهۆی پەیڕەونەکردنی باڵاپۆشی زۆرەملێ داخران.

دوای ئەوەی لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکەوە بەڕێوەبەرێتی ئاو و کارەبا گۆڕدرا، قەیرانی کارەبا لە ڕۆژئاوای کوردستان و شاری کۆبانی ڕوویدا، سەرەڕای بەرزی ئاستی ئاوی فورات، ژنانی ناوچەکە دەڵێن کارەبا "بە منەت" دابین دەکرێت.

غوربەت ئیشلەک هاوسەرۆکی شارەوانی مەخموور ڕایگەیاند کە یاسای چوارچێوە سەرەڕای کەموکوڕییەکانی، هەنگاوێکی مێژووییەو جێگیرکردنیان لە چوارچێوەی ئەم یاسایە و گەڕانەوەیان بۆ وڵات بە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەبێت.

بە بەشداریی زیاتر لە ١٠٠ جووتیار و خاوەنکار کە بەشێکی بەرچاویان ژنانن، یەکەمین ڤێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵی و کلتوورییەکان لە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوای هەڵەبجە کرایەوە

کۆڕی "لا للسكوت.. نعم لكرامة المرأة"لە سوەیدا، تیشکی خستە سەر سەرهەڵدانی توندوتیژی خێزانی و تاوانەکانی دژ بە ژنان و نەبوونی لێپرسینەوە، جەختیشی لە گرنگی پەروەردەی دژ بە توندوتیژی و پەرەپێدانی پەیوەندی خێزانی بۆ پاراستنی ژنان کردەوە

لە ئێزمیتی تورکیا کچێکی سووریایی تەمەن ١٥ ساڵ تووشی دەستدرێژیی سێكسی بووەوە. سەرەڕای ئەوەی لە ئیفادەکەدا تەمەنی بە ١٩ ساڵ نیشان درابوو و خێزانەکەشیان ڕەوانەی ناوەندی گەڕاندنەوە کردبوو، بەڵام بە هۆی تانەدانەوە ڕاستییەکە دەرکەوت و گومانلێکراوان دەستگیران

ڤیدا ڕەببانی ڕۆژنامەنووس و زیندانیی سیاسیی پێشوو وتی کە لەلایەن هاژینەکەیەوە ڕووبەڕووی لێدان و توندوتیژی بووەتەوە و بە زۆر لە ماڵەکەی دەرکراوە. ڕەببانی داوای لە ژنان کرد لە بەرامبەر توندوتیژیدا بێدەنگ نەبن

سەنتەری میسری بۆ توێژینەوە و بیرۆکەی گەنجان و سەنتەری میسری بۆ توێژینەوەی پەیوەندییەکان ڕێککەوتوون لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی توێژینەوەی گەنجان و پەروەردە و ئاڵوگۆڕی پیشەیی

هەڵبژاردەی ژنانی كامیرۆن کۆتایی بە گەشتی هەڵبژاردەی مەغریب هێنا لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ژنان، بەڵام هەڵبژاردەی مەغریب ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی جەزائیر دەبێتەوە بۆ دیاریکردنی پلەی سێیەم

دایە رمزیە جان بەگ تیشک دەخاتە سەر ئەزموونی سەختی دەستبەسەرکران و ئەو فشارانەی کراونەتە سەر خێزانەکەی، بەڵام جەخت لە بەردەوامبوونی خەباتی دەکاتەوە و هیواخوازە ڕێگە نوێیەکە ئاشتییەکی سەربەرزانە بهێنێتە ئاراوە تا دایکان بە کوڕەکانیان شاد ببنەوە

ڕێکخراوەکانی ژنان لە یەمەن وۆرک شۆپیان ئەنجامداوە و بەڵگەنامەی سیاسەتیان ئامادە کردووە بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی لەسەدا ٣٠ بۆ ژنان، بە ئامانجی بەهێزکردنی سەرکردە ژنەکانی نەوەی دووەم لە عەدەن

کوشتنی ژنان لە تونس لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ تا ٢٠٢٥ نزیکەی شەش هێندە زیادی کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی کۆمەڵگەی مەدەنی بەرامبەر خەمساردیی حکومەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تاوانە ڕەگەزییانەدا