لە مانگی تەمووزدا لانیکەم ٢١٤ کرێکار گیانیان لەدەستداوەو ژن و منداڵیان تێدایە
ئەنجومەنی ئاسایشی کارو تەندروستیی کرێکاران ڕایگەیاند کە لە مانگی تەمووزدا لە تورکیا لانیکەم ٢١٤ کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە، کە ٢٣ـیان ژن و منداڵن.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی "ڕاپۆرتی گیانلەدەستدان لە کاتی کاردا"ـی ئەنجومەنی ئاسایشی کارو تەندروستیی کرێکاران بۆ مانگی تەمووز، لانیکەم ٢١٤ کرێکار لە مانگی ڕابردوودا لە شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
ڕاپۆرتەکە ئاشكری کردووە، کە لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ١١یان ژن، ١٢یان منداڵ و ١٤یان پەنابەر بوون.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە کرێکارەکان زیاتر بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ، ژێرکەوتنی دارپەردوو و کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە گیانیان لەدەستداوە.