ڕۆژانە
-

ڕاپۆرتێک: زیاتر لە ١٢٠ خۆپیشاندەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چاویان لەدەستداوە
ناوەندی مافەکانی مرۆڤ لە زانکۆی بەرکلی پشتڕاستی کردەوە، زیاتر لە ١٢٠ کەس لە کاتی ڕاپەڕینەکەی ئەم دواییەدا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بیناییان لەدەستداوە.
-

ژنانی زەنوبیا: لە ڕزگارکردنی باغۆزدا جوانترین داستان نووسرایەوە
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ساڵیادی ڕزگارکردنی باغۆز لە دەستی چەتەکانی داعشدا بڵاوکردەوە و وتی: یەکێک لە جوانترین داستانەکان نووسرایەوە و بەرخۆدان لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان بەردەوامە.
-

بەهۆی هاوسەرگیری لە تەمەنی کەمدا ٪٣٠ی کچان لە یەمەن واز لە خوێندن دێنن
سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان-یونیسێف پشتڕاستی کردەوە کە زیاتر لە ٪٣٠ی کچانی یەمەن پێش ئەوەی بگەنە تەمەنی ١٨ ساڵ هاوسەرگیری دەکەن و دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەیان لە خوێندن.
-

ترشی فۆلیک ئەسید لە خۆراک دایە و کەم خوێنی چارەسەر دەکات
ژنان لە قۆناغی دووگیانیاندا پێویستیان بە ماددەی خۆراکی کانزایی و ڤیتامین زیاترە، بەڵام هیچ یەک لەم خۆراکانە هاوشێوەی ڤیتامین-B9 نین کە بەترشی فۆلیک ئەسید ناسراوە و بۆ گەشەی کۆرپەلە پێویستە.
-

خۆراکی گونجاو یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان
ڕەنین حەماد، پسپۆڕی خۆراکی کلینیکی، ئاماژەی بەوەدا، خۆراکی گونجاو نەک تەنها یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی تەندروستی، بەڵکو دەتوانێت ڕێگری لە نەخۆشییەکان بکات.
-

ژنان ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە خۆپیشاندانەکانی سوەیدا و بەردەوامییان پێداوە
خۆپیشاندەرانی سوەیدا جەختیان لەوە کردەوە کە ژنان گەورەترین ڕۆڵیان هەیە لە بزووتنەوەکەداو خاوەنی بیرۆکەیەکی ڕێکخراو و وردن کە یارمەتی بزووتنەوەکەیان داوە تا ئەم ساتە بەردەوام بێت.
-

ژنانی گەنج: ئەمساڵ دەبێتە ساڵی سەرکەوتنی ژنانی کورد و جیهان
وەک ناردنی پەیامێک بۆ داگیرکەرانیی کوردستان، کوردان لە چوار پارچەی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپاوە بەشداری کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە قەندیل دەکەن و ژنانی گەنج دەڵێن: قەندیل دڵی کوردستانە و نەورۆزیش جەژنی کوردانە.
-

ڕووسیا، لە هێرشێکی چەکداری داعشدا دەیان کەس کوژران
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، ٦٢ کەس کوژران و نزیکەی ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
-

هەزاران کەس ئامادەی ئاهەنگی نەورۆزی شاری گیلان بوون
سەرەڕای فشارە ئەمنییەکان و ڕێگریکردن لە ئاهەنگی نەورۆز، بە ئامادەبوونی هەزاران ژن و پیاو لە شارە جیاوازەکانەوە لە ناوچەی "ناودار"ی شاری گیلان مەراسیمی نەورۆز بە شکۆمەندییەوە بەڕێوەچوو.
-

ئامەد، ئەو کەسانەی لە نەورۆزدا دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کران
٢٠٤ کەس، کە ٣٨یان منداڵ بوون و لە نەورۆزدا لە ئامەد دەستگیرکرابوون، ئازاد کران.
-

ڕەنگە کەمی ئاو ببێتە هۆی سووتەمەنی ململانێکان لە سەرتاسەری جیهاندا
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئاوەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی کە کەمی ئاو دەتوانێت ببێتە سووتەمەنی ململانێکان لە سەرتاسەری جیهاندا.
-

"خەڵاتی ئاشتی و دیموکراسی" بەخشرایە ڕۆژنامەنووس دیجلە موفتوئۆغڵو
خەڵاتی مافی مرۆڤی ئاشتی و دیموکراسی پزیشکی ددان سەڤینچ ئۆزگونەر، بەخشرایە سەرنووسەری گۆڤاری میزۆپۆتامیا، دیجلە موفتوئۆغڵو، کە دوای ١٠ مانگ زیندانیکردن، ئازادکرا.
-

لە گوندی گاوەرە بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی ئاگری نەورۆز کرایەوە
مەراسیمی نەورۆز لە گوندی گاوەرەی سەر بە شاری سنە بە ئامادەبوونی مامۆستایان و چالاکوانانی زمانی کوردی، چالاکوانانی ژینگەپارێز و ژنان و بە بڵاوکردنەوەی پەرتوکی کوردی و داگیرساندنی ئاگری نەورۆز بەڕێوەچوو.
-

٣٨ منداڵ لەلایەن پۆلیسی تورکەوە بەهۆی جلوبەرگی کوردییەوە دەستگیرکراون
ناوەندی مافی منداڵانی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد کاردانەوەی بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنی ٣٨ منداڵ لە نەورۆزدا نیشاندا و ڕایگەیاند: "دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان و چارەسەرەکانی دیکە نایاساییە و بە ڕێگەی یاسایی ئەم پرۆسەیە بەڕێوە دەبەین".
-

پەیامی ژنان لە نەورۆز شەنگالەوە: ئێمە سەرمان نەوی ناکەین
ژنانی شەنگال کە بەشدارییان لە ئاهەنگی نەورۆز لە شەنگال کرد، ڕایانگەیاند، لە هیچ کاتێکدا سەرمان نەوی ناکەین
-

نەورۆز لە قەندیل بە هەڵپەڕکێ و شادییەوە کۆتایی هات
ئەمڕۆ بە بەشدارانی هەزاران کەس جەژنی نەورۆز لە قەندیل بە پەیامی ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان و چارەسەری بۆ پرسی کورد پیرۆز کرا.
-

پەیامی کەژەکە لە قەندیل؛ ئازادی مسۆگەر بکەن
نەورۆز لە قەندیل بە دروشمی “ئازادیی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەریی سیاسیی بۆ دۆزی کورد” و بە هەڵکردنی ئاگر لەلایەن کەسوکاری شەهیدانەوە دەستی پێکرد، تیایدا پەیامی کەژەکە خوێندرایەوە و داوای یەکڕیزی و بڵندکردنی تێکۆشان دەکات.
-

لە ڕانیە مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ داواکردنی مافەکانیان گردبوونەوە
بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران لەناو بازاڕی ڕانیە لە سنورى ئیدارەى ڕاپەڕین گردبوونەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، دەستبەرداری داواکارییەکانیان نابن.
-

پەیامی زیندانیانی سیاسی: نەورۆز بووەتە مەیدانی ئازادی
ئەو زیندانییانەی بۆ ماوەی ١١٦ ڕۆژە لە مانگرتن لە خواردندان پەیامێکیان بۆ نەورۆزی ئامەد ناردووە و دەڵێن: ئێمە باوەڕمان وایە ڕێبەرمان بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد دەکرێت.
-

لە بەیروت نەورۆز پیرۆز کرا
کوردستانیان لە لوبنان و دۆستانیان چوونەتە گۆڕەپانی نەورۆز و بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە یادی نەورۆز دەکەنەوە.