ڕۆژانە
-

"هێزە ئەمنییەکان بە ئەشکەنجەدانی منداڵان تاوانیان ئەنجامدا"
داکۆکیکارانی مافەکانی منداڵان تیشکیان خستەسەر ئەو توندوتیژیانەی لە کاتی ناڕەزایەتیی شاری وان بەرامبەر بە منداڵان ئەنجام دراون و ڕایانگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەت بە ئەشکەنجەدان و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان تاوانیان ئەنجامداوە.
-

دەسترێژیکار و بەڕێوەبەری پێشووی دامەزراوەی ئەنسار وەک ڕاگری کۆلێژی پەروەردە دەستنیشانکرا
عوسمان ڕەشید ئیشیک، بەرپرسەی پێشووی دامەزراوەی ئەنسار، کە بە بابەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە کەرەمان تاوانبار کرابوو، وەک ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سیتکی کۆچمان لە شاری موگلە دەستنیشانکرا.
-

هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز دەرگای شارەوانییەکەیان لێکردەوە
نوریە ئارسلان و هۆشیار سەریڵدز، هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز دوای دەستبەکاربوونیان وەک هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەکە، دەرگای سەرۆکایەتی شارەوانییان لابرد و ڕایانگەیاند، "ئاکدەنیز دەبێتە ناوەندی فرە کولتووری و فرە زمانی".
-

مانگرتنی زیندانیانی سیاسی پێی نایە قۆناغێکی نوێوە
مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی، کە لە ڕۆژی ١٣٢ بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد بەردەوامە، بە بڕیاری بایکۆتکردنی دادگا و کۆبوونەوەی تەلەفۆنی و بنەماڵە و پارێزەران پێی ناویە قۆناغێکی نوێ.
-

هاوسەرۆکی شارەوانی وان: کاتی کار و خەباتە
نەسلیهان شەدال، هاوسەرۆکی شارەوانی وان، هەڵسەنگاندنی بۆ سەرکەوتنی مێژوویی سەرهەڵدانی شاری وان کرد و وتی: وەڵامدانەوەی دیموکراسیانەی گەل سەرکەوتنی بەدوای خۆیدا هێنا، لەمەودوا دەست بە خزمەتگوزاری و بنیادنان دەکەینەوە.
-

ژنانی عەفرین: بەرخۆدانمان لە دژی داگیرکاری بەردەوامە
کۆچبەرانی عەفرین کە لە شارۆچکەی تل ڕەفعەت نیشتەجێ بوون، دژی هێرشەکانی داگیرکەری دەڵێن: بەرخۆدانمان لە دژی هێرشەکانی داگیرکەر بەردەوامە، مانەوەمان لە شەهبا، وەک دڕکێک وایە لە چاوی دوژمندا.
-

دۆخی ئەمنی توند لە سیستان و بەلوچستان بەردەوامە
سەرەڕای کەمبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی بەلوچ لە ڕۆژانی هەینی ناڕەزایەتیدا، هێشتا هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ڕژێمی ئێران لە شارە جیاوازەکانی سیستان و بەلوچستان جێگیر کراون.
-

خەڵاتی ڕۆمانی دویگو ئاسێنا بەخشرایە نەسلیهان ئۆندەرئۆغڵو
ئەمساڵ خەڵاتی ڕۆمانی دویگو ئاسێنا بۆ ڕۆمانی "کورت" بەخشرایە نەسلیهان ئۆندەرئۆغڵو.
-

لە شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان ٤ی نیسان پیرۆز کرا
٧٥ەمین ساڵیادی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، لە شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان بە نەمام چاندن پیرۆز کرا.
-

ژنان پێکەوە بەهێزن: ئێمە سیاسەتی قەیوم قبوڵ ناکەین
ژنان پێکەوە بەهێزن، کاردانەوەیان دژی ڕێگری پۆلیس لە چالاکی "ئێمە بە هەڵپەڕکێی وان، لە ئەستەنبوڵەوە بەشداری دەکەین" نیشاندا و ڕایانگەیاند، "سیاسەتی قەیوم قبوڵ ناکەین"
-

"هاوپەیمانی ژنان دەستکەوتی ژنان مسۆگەر دەکات"
ئاریا مەلا ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کانتۆنی جزیرە، دووپاتی کردەوە کە ئامانجی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی ژنان پاراستنی دەستکەوتەکان و کولتووری بەرخۆدانی ژنانە.
-

لە شرناخ تەرمی منداڵێکی ونبوو دۆزرایەوە
تەرمی محەمەد باڤلیی ١٦ ساڵ، کە ماوەی ١٥ ڕۆژە لە جزیرەی بۆتان بێسەروشوێن بوو، لە نزیک وێستگەی سنووری ڕوبەی دۆزرایەوە.
-

شەڕڤانێکی یەژەشە: ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی هەموومانە
میترا ئارارات، شەڕڤانی یەبەشە لە ٧٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێگەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالاندا کارتی پیرۆزبایی بۆ هاوڕێکانی لە ڕیزی پێشەوەی شەڕدا نارد و وتی: ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایک بوونی هەموومانە."
-

بە ئاهەنگ لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز ڕاگیرا
گەلانی ئازاد خواز لە ٤ی نیسانی هەموو ساڵێک بۆ یادی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆمەڵێک چالاکی ئەنجام دەدرێت، لە باشووری کوردستانیش ئەو یادە بەرز ڕاگیرا.
-

ئیدارەی خۆسەر: دەوڵەتی تورکیا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات
ئیدارەی خۆسەری ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا شەڕی تاوانکاری بە هێرش بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوە دەبات و هەوڵی شاردنەوەی شکستەکەی دەدات و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستی ڕوونیان هەبێت بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا.
-

ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتە ٣٣ هەزار و ٢٧٠ کەس
لە ٧ی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە ژمارەی قوربانیانی کەرتی غەززە بۆ ٣٣ هەزار و ٣٧ کوژراو و ٧٥ هەزار و ٦٦٨ بریندار بەرزبووەتەوە.
-

لە هەر دە خولەکێکدا منداڵێک لە یەمەن دەمرێت
دوای زیاتر لە نۆ ساڵ شەڕی بەردەوام لە یەمەن، زیاتر لە ٢٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس بە دوای خۆراکی ڕۆژانەدا دەگەڕێن و لە هەر دە خولەکێکدا منداڵێک بەهۆی برسێتیەوە دەمرێت.
-

"زیندانەکانی ئێران بوونەتە گۆڕەپانی کوشتنی بەکۆمەڵ"
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکرد ساڵی ڕابردوو ٨٥٣ کەس لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون و هۆشداریی لە "بەکارهێنانی لە سێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتی سیاسی" داوە.
-

لە ماوەی ساڵێکدا بەهۆی مینەوە هەزار کەس گیانیان لەدەستدا
یونیسێف ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو ژمارەی قوربانیانی مین لە میانمار بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە زیاتر لە هەزار و ٥٢ کەس، کە ٪٢٠یان منداڵن.
-

شەڕڤانانی یەپەژە: بەو ئاستەی پێی گەیشتووین سەربڵندین
شەڕڤانانی ژن بۆ یانزەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەپەژە، وتیان: شانازی دەکەین بە گەشتەکەمان و ئەو ئاستەی پێی گەیشتووین، سەرەڕای هەموو سەختییەکان، هێشتا بەردەوامین لەوەی دەستمان پێکردووە.