زەهرا کیانی یەکەم میدالیای زێڕی لە پێشبڕکێی تالۆ بەدەستهێنا

زەهرا کیانیی وەرزشکاری ئێرانی، یەکەم میدالیای زێڕی لە پێشبڕکێی تالۆ لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتی ئاسیا لە ماکاو بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

زەهرا کیانی ڕاکەریی ئێرانی، یەکەم میدالیای زێڕی ئێرانی لە پێشبڕکێی تالۆی تاکەکەسی لە مێژووی پێشبڕکێکانی ئاسیادا بەدەستهێنا.

 

زەهرا کیانی لە بەشی “جین شو” بەشداری کرد و لەم بەشەدا بە کۆکردنەوەی ٩.٦٨٦ خاڵ میدالیای زێڕی بەدەستهێنا و یو یو لە هۆنگ کۆنگ و وی دۆنگ لە ڤێتنام پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا.

 

زەهرا کیانی وەرزشکارێکی ئێرانییە و لە ماوەی ڕابردوودا میدالیای زیوی لە یارییەکانی ئاسیا لە شاری هانگژۆ بەدەست هێنا، ئەمەش یەکەم میدالیای زێڕە کە لە یارییەکانی تالۆ بەدەستی بهێنێت.

 

پاڵەوانێتی ووشوی ئاسیا پێنجشەممەی ڕابردوو لە شاری ماکاوی چین دەستی پێکرد و بە پێشبڕکێکانی بەردەوامە.