لە سیتەکی سلێمانی ٢٠٠ دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوىکردەوە، بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێكى فراوان لە سنوورى سیتەک کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ٢٠٠ دۆنم لە پووش و پاوان و داری سرووشتی سووتان.

ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەیجى تایبەت بە خۆیان لە فەیسبوک بڵاویان کردووەتەوە، ئاگرێكى فراوان لە گوندەكانى کانی گەورە و شارستێنەى سەر بە شارەدێى سیتەک لە سنوورى سلێمانى کەوتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆى ئاگرەکەوە ٢٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و دارى سروستى سووتان.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بە هاوکارى دانیشتووانى ناوچەکە و تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە تواندراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.