ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 330 لە 1.030

17 شوبات 2025

  1. گروپی داکۆکیکاری دارفور ئیدانەی پێشێلکاری دژی ژنان لە دارفور دەکات

    گروپی داکۆکیکاری دارفور ئیدانەی پێشێلکاری دژی ژنان لە دارفور دەکات

    لە نێو بێدەنگیی نێودەوڵەتیدا، گرووپی داکۆکیکاری دارفور ئیدانەی ئەو پێشێلکارییانەی کرد کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە دژی خەڵکی مەدەنی و بەتایبەت ژنان ئەنجامیان دا و داوای پاراستنیان کرد لەو توندوتیژی و پێشێلکاریانەی کە لەو وڵاتەدا بەدی دەکرێت.

  2. کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا؛ گەشتێکی بەردەوام بەرەو پێشخستنی مافەکانی ژنان

    کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا؛ گەشتێکی بەردەوام بەرەو پێشخستنی مافەکانی ژنان

    لە هەوڵێکی بەردەوامدا بۆ باشترکردنی ڕاستی ژنان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا درێژە بە گەشتەکەی دەدات لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە پرسەکانیان، و خو گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە ڕاستی ژنان.

16 شوبات 2025

  1. "هزری عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە دیموکراسی و پێکەوە ژیانی جیاوازیەکانە"

    هەرچەندە سیستمە سەرمایەداریەکان هەوڵیان دا ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە ئامانجبگرن و لە جیهانی داببڕن؛ بەڵام بیرو فەلسەفەکەی لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، بیرۆکە و شیکارییەکانی وەک چارەسەرێک بۆ قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان سەیر دەکرێن.

  2. یەکەی دژە توندوتیژی دژی ژنان و منداڵانی سودان حاڵەتی نوێی توندوتیژی سێکسی تۆمار دەکات

    یەکەی دژە توندوتیژی دژی ژنان و منداڵانی سودان حاڵەتی نوێی توندوتیژی سێکسی تۆمار دەکات

    بەڕێوەبەری یەکەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان لە سودان ڕوونیکردەوە، ئەو حاڵەتانەی دەستدرێژی سێکسی و دەستدرێژی سێکسی تۆمارکراون لەو وڵاتەدا تەنها ٢٪ی ژمارە ڕاستەقینەکان پێکدەهێنن.

  3. ڕاپۆرت: گەورەترین و خراپترین قەیرانی ئاوارەبوون لە جیهاندا ئێستا لە سودان ڕوودەدات

    ڕاپۆرت: گەورەترین و خراپترین قەیرانی ئاوارەبوون لە جیهاندا ئێستا لە سودان ڕوودەدات

    لە ڕاپۆرتێکدا، نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی کردەوە کە ژمارەی ئەو ئاوارانەی کە ماڵەکانیان لە ناوخۆی سودان بەجێهێشتووە بۆ ناوچە تاڕادەیەک ئارامەکان، لە ئەنجامی ئەو شەڕەی کە نزیکەی دوو ساڵە بەردەوامە، لە کۆی دانیشتووانی سویسرا زیاترە.

  4. لە عێراق بە بەشداری ژنان خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

    لە عێراق بە بەشداری ژنان خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

    لە هەریەك لە پارێزگاكانی بەغدا و بابل و بەسرە خۆپیشاندانی بەرفراوانی دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان و كرێكارانی پاككەرەوە ئەنجامدرا، هەروەها خۆپیشاندەران ڕێگاكانیان داخست و داوای دامەزراندنیان كرد.

  5. لە غەززە قەیرانی ئاو سەری هەڵداوە

    لە غەززە قەیرانی ئاو سەری هەڵداوە

    لە غەززە قەیرانی ئاو سەری هەڵداوە و ئەوەش بارگرانی بۆ ئەو كەسانە زیاتر دەكات، كە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی باكوور و باشووری شارەكە.

  6. "ژنان لە بەنداوی تشرین ئاڵای بەرخۆدان بەرز دەکەنەوە"

    "ژنان لە بەنداوی تشرین ئاڵای بەرخۆدان بەرز دەکەنەوە"

    ڕۆژنامەنووسێکی بیانی کە لە شوێنی بەرخۆدانەکەوە بەدواداچوون بۆ بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەکات، ئاماژەی بەوەدا کە بەرخۆدانێکی مێژوویی بە پیشنەگایەتی ژنان و شەڕڤانان دەنووسرێت و وتی: لێرەش ژنان ئاڵای بەرخۆدان هەڵدەکەن.

  7. ئەڤین سوێد: پەیمانی کۆمەڵایەتی باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان

    ئەڤین سوێد: پەیمانی کۆمەڵایەتی باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان

    ئەڤین سوێد،هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک، ئاماژەی بەوەدا کە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی لە دەستووری نوێی سووریادا باشترین مۆدێلە بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و داوای یەکگرتوویی کرد.

  8. یوکسەل موتلو: پێویستە کاردانەوەی زیاتر هەبێت بەرامبەر بە کوشتنی عەلەوی و ژنان لە سووریا

    یوکسەل موتلو: پێویستە کاردانەوەی زیاتر هەبێت بەرامبەر بە کوشتنی عەلەوی و ژنان لە سووریا

    یوکسەل موتلو، لە کۆمیسیۆنی گەلان و بیروباوەڕی دەم پارتی، سەرنجی بۆ ئەو هێرشانە ڕاکێشا کە لە سووریا دژی ناسنامە و بیروباوەڕی جیاواز ڕوودەدەن و ڕایگەیاند، پێویستە بیروڕای گشتی نێودەوڵەتی ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بەو هێرشانە دەرببڕێت.