ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 329 لە 1.030

18 شوبات 2025

  1. شاندی ئیمڕالی: هەموو لایەنە کوردییەکان ئەمڕۆ پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی دەکەن

    شاندی ئیمڕالی: هەموو لایەنە کوردییەکان ئەمڕۆ پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی دەکەن

    لە درێژەی سەردانییەکانی شاندی ئیمڕالی بۆ باشووری کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کۆبوونەوە و سەردانی مەزاری مام جەلالیان کرد، ڕاشیانگەیاند، پڕۆسەی ئاشتی هەنگاوێکی گرنگە بۆ کوردان.

  2. لە کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆکی یەنەکەو شاناز ئیبراهیم پشتوانی لە پرۆسەی ئاشتی کرا

    لە کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆکی یەنەکەو شاناز ئیبراهیم پشتوانی لە پرۆسەی ئاشتی کرا

    کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەنەکە و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کۆتایی هات و پشتیوانی بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپاتکرایەوە

  3. پارێزەرانی ئێران داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان و وریشە و شەریفە دەکەن

    پارێزەرانی ئێران داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان و وریشە و شەریفە دەکەن

    ٢٢٩ پارێزەری ئێران ڕایانگەیاند، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی سزای لەسێدارەدانی پەخشان و وریشە و شەریفە دەکەین، دەشڵێن، سزای ئەو ژنانە کاریگەری لەسەر نەتەوە و هەستی جیاکاریی لە نێو هاوڵاتییانی کورددا دەبێت.

  4. پارێزەر عەتیە یوسف: پێویستە ژنان بۆ دەستورێکی نوێی سووریا یەکبگرن

    پارێزەر عەتیە یوسف: پێویستە ژنان بۆ دەستورێکی نوێی سووریا یەکبگرن

    عەتیە یوسف، ئەندامی یەکێتی پارێزەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، داوای دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان لە دەستووری نوێی سووریادا دەکات و دەڵێت: پێویستە بە یەکڕیزی و ڕێکخستن وەڵامی ئەو دیوارە ستەمکارییانە بدەینەوە کە ئەوان دەیانەوێت لەبەردەمماندا بونیادی بنێین

17 شوبات 2025

  1. سێ هەزار و ٢٠٠ خێزانی عێراقی لە كامپی هۆل گەڕێندراونەتەوە زێدی خۆیان

    سێ هەزار و ٢٠٠ خێزانی عێراقی لە كامپی هۆل گەڕێندراونەتەوە زێدی خۆیان

    وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، دوای تەواوكردنی پشكنینی ئەمنی هەزار و ٢٠٠ خێزانی عێراقی لە كامپی هۆل گەڕێندراونەتەوە،ا حكومەت بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتییەكانی لە كامپەكە.

  2. لە لازقییە بە بەشداری ژنانی گوندنشین ئەنجومەنی ژنانی سووریا دانیشتنێکی دیالۆگ ڕێکدەخات

    لە لازقییە بە بەشداری ژنانی گوندنشین ئەنجومەنی ژنانی سووریا دانیشتنێکی دیالۆگ ڕێکدەخات

    بەشداربووانی دانیشتنی دیالۆگ کە لە لایەن ئەنجومەنی ژنانی سووریا لە ناوچەی ڕاس ئەلبەسیت لە لازقیە ڕێکخرابوو، بۆچوونی هەمەچەشنیان لە بارەی گرنگی پاڵپشتیکردنی ژنان لە ناوچە کەنارییەکان خستەڕوو.

  3. پارێزەر ئالا هایک : دەبێت لە سووریا ئایین لە سیاسەت جیا بکرێتەوە

    پارێزەر ئالا هایک : دەبێت لە سووریا ئایین لە سیاسەت جیا بکرێتەوە

    پارێزەر ئالا هایک ئاماژەی بەوەکرد، ئەو گۆڕانکاریانەی کە ئیدارەی کاتی چەتەکانی هەتەشە لە پەروەردەدا کردوویەتی، مەترسییەکی گەورە لەسەر داهاتووی نەوەیەک دروست دەکات و ئاماژەی بەوەدا کە لەم قۆناغە گرینگەدا پێویستە بابەتی ئایینی لە پرسە سیاسییەکان جیابکرێتەوە

  4. نەسلیهان شادال هاوسەرۆکی شارەوانی وان: قەیوم ناناسین

    نەسلیهان شادال هاوسەرۆکی شارەوانی وان: قەیوم ناناسین

    نەسلیهان شادال، هاوسەرۆکی شارەوانی وان، بە سەرنجدان بۆ ئەو پرۆسەیە نوێیەی کە لە یەکلاکردنەوەی پرسی کورددا پەرەی سەندووە، وتی: ئەو هەڵوێستە ئیدانە دەکەین کە ڕێگری لە ئاشتی دەکات و قەیوم هیچ شێوەیەک یاسایی نین و ئێمە دانیان پێدا نانێین.