ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 292 لە 1.030

26 نیسان 2025

  1. لە کۆنفڕانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیی بڕیاردرا شاندێکی هاوبەشی کوردیی دابمەزرێت

    لە کۆنفڕانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیی بڕیاردرا شاندێکی هاوبەشی کوردیی دابمەزرێت

    کۆنفڕانسی "یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان" کۆتایی هات و بڕیاردرا بە زووترین کات شاندێکی هاوبەشی کوردیی دابمەزرێت و لەگەڵ لایەنە پەیوەندییدارەکان دانووستان و دیالۆگ بکات.

  2. کۆنفرانسی "یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان" بەردەوامە

    کۆنفرانسی "یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان" بەردەوامە

    کۆنفرانسی “یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان” بەردەوامە و لە میانیدا وتاری کەجەکە، پەدەکە و یەنەکە خوێندرایەوەو فۆزا یوسف لەسەر ناوی کەجەکە وتی: پیرۆزبایی و سڵاو لە گەلی ڕۆژئاوا و سەرجەم ڕێکخراوەکان دەکەین بۆ ئەو هەڵوێستە شەرەفمەندە.

  3. وتارەکانی کۆنفرانسی هەڵوێستیی کوردیی لە ڕۆژئاوا: کۆبانێ و ئەم کۆنفرانسە کوردیان کردووە بەیەک

    وتارەکانی کۆنفرانسی هەڵوێستیی کوردیی لە ڕۆژئاوا: کۆبانێ و ئەم کۆنفرانسە کوردیان کردووە بەیەک

    لە وتارەکانی کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی کوردییدا ئاماژە بەوە کرا، ڕۆژئاوا لە بەرخۆدانی کۆبانێ و لەم کۆنفرانسەدا کوردی کردووە بە یەک، ئەم یەکێتییە مافەکانی گەلی کورد مسۆگەر دەکات.

  4. لە نێوان هۆشدارییە نێودەوڵەتییەکان پاکستان بە زۆر، هەزاران پەنابەری ئەفغانی دیپۆرت دەکاتەوە

    لە نێوان هۆشدارییە نێودەوڵەتییەکان پاکستان بە زۆر، هەزاران پەنابەری ئەفغانی دیپۆرت دەکاتەوە

    کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە گەڕانەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی ئەفغانی بە تایبەتی ژنان لە پاکستانەوە، لە ماوەی مانگی نیساندا زیاتر لە ١٢٠ هەزار پەنابەری ئەفغانی لە پاکستان دیپۆرتکراون.

  5. خولێکی پەروەردە بۆ ژنان لە شاری حەسەکە دەستیپێکرد

    خولێکی پەروەردە بۆ ژنان لە شاری حەسەکە دەستیپێکرد

    ژنانی بەشداربووی خولی داخراو،کە لەلایەن لیژنەی پەروەردەی کۆنگرەی ستارلە پارێزگای حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێکخراوە،ئاماژەیان بەوەدا کە خوێندنەوەی پەرتوک دەرگای زانیاری بەڕووی خەڵکدا دەکاتەوە."مرۆڤ لە ڕێگەی پەرتوکەوە دەتوانێت پەرە بە خۆی بدات".

  6. دۆسیەی نارین گۆران دواخرا

    دۆسیەی نارین گۆران دواخرا

    دانیشتنی دادگاییکردنی ١٥ کەس کە بە تاوانی "یارمەتیدانی تاوانبارێک" لە دۆسیەی نارین گوراندا دادگاییکراون، بۆ ٢ی ئایار دواخرا.

  7. تەژەئا:سیاسەتە کۆنەپەرستەکان، ژنان دەکەنە پڕۆژەیەکی سیاسی گرنگ بۆ دەوڵەتە نەتەوەییەکان

    تەژەئا:سیاسەتە کۆنەپەرستەکان، ژنان دەکەنە پڕۆژەیەکی سیاسی گرنگ بۆ دەوڵەتە نەتەوەییەکان

    بەیاننامەکەی تەڤگەری تیجیئەی قسەکانی حکومەتی ئاکەپەی بە ئامانجگرتنی جەستەی ژنان شەرمەزارکرد، وتی:"دەبێت سیاسەتەکانی لەدایکبوون لە کۆنترۆڵی دەوڵەت دووربخرێنەوە، لەسەر بنەمای زانیاری و ئەزموون و پێداویستییە بەکۆمەڵەکانی ژنان بنیات بنرێنەوە".

25 نیسان 2025

  1. کۆنفرانسی کوردانی ڕۆژئاوا لە قامیشلۆ بەڕێوە دەچێت

    کۆنفرانسی کوردانی ڕۆژئاوا لە قامیشلۆ بەڕێوە دەچێت

    کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، سبەینێ لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت، لە ڕۆژئاوا، باکوور، باشووری کوردستان و چەندین ناوچەی سووریا زیاتر لە ٤٠٠ کەس بەشداری کۆنفرانسەکە دەبن و دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش چاودێری دەکەن.

  2. ئەنجومەنی قەڵەمی ئەمریکا: ئێران بووەتە گەورەترین زیندانی بۆ ژنانی نووسەر لە جیهاندا

    ئەنجومەنی قەڵەمی ئەمریکا: ئێران بووەتە گەورەترین زیندانی بۆ ژنانی نووسەر لە جیهاندا

    ئەنجومەنی قەڵەمی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ساڵی ڕابردوودا ١٣ نووسەری ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیندانییکراون، بە هۆی زیادبوونی زیندانییکردنی ژنانی نووسەر، ئێران بووەتە گەورەترین زیندانی بۆ ژنانی نووسەر لە جیهاندا.

  3. لە یەریڤان یادی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان کرایەوە

    لە یەریڤان یادی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان کرایەوە

    لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا بەبۆنەی ١١٠ هەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو، ڕێکخراوە کوردییەکان بە ئاڵا و تاجەگوڵینەی خۆیانەوە بەشداری مەراسیمەکە بوون.