ڕۆژانە
-

دۆسیەی نارین گوران لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە
لە ڕۆژی دووەمی دانیشتنی یەکەمی دۆسیەی کوشتنی نارین گوران، شایەتحاڵەکان شایەتی لەسەر ڕووداوەکە دەدەن.
-

ڕوکەن جەمال: ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی بەردەوام پێویستییەک بوو
ڕوکەن جەمال، وتەبێژی پەیوەندییەکانی یەپەژە، هەڵسەنگاندنی بۆ ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی بەردەوام کرد و وتی: لەکاتێکدا کە جیهان سەرقاڵی شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و ناوچەکە داڕێژراوە، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی بەردەوام پێویست بوو.
-

توندوتیژی دژی ژنان لە ئیدلب لەژێر ناوی ئاییندا ڕەوایەتی پێدەدرێت
بۆچوونە ئایینییە چەواشەکارەکان، وەک زۆر شوێنی دیکەی ئیدلبی داگیرکراو، کاریگەرییان لەسەر ژنان هەیە. چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک و هەیئەت تەحریر شام ئایین وەک ئامرازێک بۆ چەوساندنەوەی ژنان بەکاردەهێنن.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: سزای لە سێدارەدان لە ئێران زیادی کردووە
نەتەوە یەکگترتووەکان هۆشداری لە بارەی دۆخی زیندانییەکانی ئێرانەوە دەدات و دەڵێت: جگە لە سزای لەسێدارەدانی زیندانیان بە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەکان، دەرکردنی سزای لە سێدارەدان بۆ زیندانیانی سیاسیش زیادی کردووە.
-

لە غەززە ڕێگری لە هاوکارییەکان کراوە
لە کەرتی غەززە کە یارمەتییەکان ڕێگرییان لێدەکرێت، ژنان بە تایبەتی لە کۆمەڵە و دامەزراوەکاندا چالاکن. ژنان دەڵێن پێویستە پێداویستییە بەپەلەییەکان دابین بکرێن.
-

لە ڕێگای پەیمانگای تەندروستییەوە ئامادەکاری بۆ هەر بارودۆخێک دەکەن
بەڕێوەبەران و خوێندکارانی ژنی بنکەی تەندروستی عەفرین – شەهبا ڕایانگەیاند، ئیرادەیان لە لەشکرکێشی و هەڕەشەی داگیرکاری زیاترە و دەبنە ئایندەی کۆمەڵگەکەیان و هاوکاری خەڵکەکەیان لە بواری تەندروستیدا.
-

ڕێکخراوە پیشەییەکانی ڕاگەیاندن: کۆتایی بە توندوتیژی دژی ڕۆژنامەنووسان بهێنێن
ڕێکخراوە پیشەییەکانی ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان سەبارەت بە زیادبوونی توندوتیژییەکانی ئەم دواییەی دژ بەڕۆژنامەنوسان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: هەمیشە بە ئیرادەمان ئازادی ڕۆژنامەگەری دەپارێزین.
-

"میراسمان ناسنامەی ئێمەیە" تەوەری دانیشتنێکی دیالۆگە لە قامیشلۆ
دەستەی کولتوور و هونەر لە شاری قامیشلۆ لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دانیشتنێکی گفتوگۆی لەسەر گرنگی پاراستنی میراس و ناساندنی پێکهاتەکان بە میراسی یەکتر ئەنجامدا.
-

شارەوانی شاری قامیشلۆ نەمامی لە باخچەی خوێندنگەیەک چاند
شارەوانی قامیشلۆ بە دروشمی "دار سیی شارە" لە باخچەی خوێندگەی ئەحمەد میرۆد لە قامیشلۆ - باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ١٥ نەمامی چاند.
-

لە غەززە ٥٥٦ هەزار و ٧٧٤ منداڵ کوتانیان بۆ کراوە
ڕاگەیەندراوە لەکاتێکدا کە هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامە، لە دووەم حاڵەتی هەڵمەتی کوتانی ئیفلیجی منداڵان لە غەززە ٥٥٦ هەزار و ٧٧٤ منداڵی خوار تەمەنی ١٠ ساڵ کوتانیان کردووە.
-

بانگەوازی ژنان دژی گۆشەگیری: تێکۆشان بەهێز بکەن
کۆنگرەی ستاری عەفرین-شەهبا لەڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا، گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزار کرد، هەروەها سەرنجیان بۆ سیاسەتەکانی گۆشەگیری ڕاکێشا و داوای بەهێزکردنی تێکۆشانیان کرد.
-

٨٠٠ کەس لە شارەزوور تووشی سكچوون و ڕشانەوە بوون
لە ماوەی ٢٤ كاتژمێردا نزیكەی ٨٠٠ كەس لە سنووری شارۆچكەی شارەزوور، تووشی سكچوون ڕشانەوە بوون، تەندروستی سلێمانی تیمی تەندروستی و پێداویستی پزیشكی ڕەوانەی شارەكە كردووە.
-

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ: لە ماوەی سێ مانگدا ١٥٤ حاڵەتی پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانی ئیمرالی ڕوویداوە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ماوەی ٣ مانگدا هەزار و ٥٢٥ حاڵەتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە زیندانەکانی ناوچەی مەڕمەڕە و ١٥٤ حاڵەتی لە زیندانی ئیمرالی ڕوویانداوە.
-

شەڕڤانی یەپەژە: ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە پاراستنی ژنان و منداڵانە
تا ئێستاش لەبیری بارینی دێرەزوورییە کە چۆن چەتەکانی داعش ژنانیان سەربڕیوە و ڕێگەیان بە منداڵان دا بەردبارانیان بکەن، بۆیە بۆ هۆکاری ئەو توڕەییەی لە داعش، لە ساڵی ٢٠٢١ پەیوەندی بەیەپەژە کرد و ئێستا بەشداری ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی بەردەوام دەکات.
-

ژن نیوز: لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٤٣ ژن کوژراون
بەپێی ڕاپۆرتی ژن نیوز لە مانگی تشرینی یەکەمدا٤٣ ژن و ٦ منداڵ لەلایەن نزیکترین پیاوی خیزانەکانیان کوژراون و گیان لەدەستدانی ٢٢ ژن و چوار منداڵیش بە گوماناوی تۆمارکراوە.
-

ئیلح بە بەرخۆدان بڕیاردارە: ئێمە لە دزەکان ناترسین
ئەو ژنانەی دژایەتی قەیومی سەپێندراو ددەکەن، شەقامەکانیان چۆڵ نەکرد و وتیان: ئێمە لە دزەکان ناترسین.
-

لە تونس ژنانی پێشەنگ بەهۆی بۆچوونەکانیانەوە دەستگیر دەکرێن
لە تونس زۆرێک لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ و سیاسەتمەدار و ژنە پارێزەران بەهۆی ڕەخنەگرتن لە حکومەت دەستگیرکراون، چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ئازادکردنیان چەندین چالاکی و هەڵمەت بەڕێوەدەبەن.
-

"دەبێت داعش لە دادگا نێودەوڵەتییەکان دادگایی بکرێت"
ڕوکەن ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی پەیوەندی و هاوپەیمانی دیموکراتیکی کۆنگرەی ستار، جەختی لە دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییکردنی ژنانی داعش کردەوە.
-

"حکومەت ڕووبەڕووی سزاو خۆپشاندانی سەرتاسەری فەرمانبەران دەبێتەوە"
دەستەی داکۆکی لە مافەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران لەبەردەم پەروەردەی گشتیدا، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و وتیان: لە ئاکامی جێبەجێ نەکردنی داواکاریەکانمان حکومەت ڕووبەڕووی سزاو خۆپشاندانی سەرتاسەری فەرمانبەران دەبێتەوە.
-

لە وان زنجیرەی "ڕێزگرتن لە ئیرادە" دروست کرا
لە قەرەباڵغترین شەقامی شاری وان لە دژی دانانی قەیوم زنجیرەیەکی مرۆیی دروست بوو.