ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 291 لە 1.030

28 نیسان 2025

  1. سوهام شەنگالی: یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال هێزێکی شەرعییە کە گەلی ئێزدی دەپارێزێت

    سوهام شەنگالی: یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال هێزێکی شەرعییە کە گەلی ئێزدی دەپارێزێت

    سوهام شەنگالی، وتەبێژی تەڤگەری ژنانی ئێزدی ڕایگەیاند، هێرش بۆ سەر شەڕڤانانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال، ئەو هەڕەشەیەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دژی شەنگال کردوویەتی، جیا نییە، یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال هێزێکی شەرعییە بۆ پاراستنی گەلی ئێزدی.

  2.  چالاکوانێك بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین دژی سزای لەسێدارەدانی پەخشان دەستگیركرا

    چالاکوانێك بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین دژی سزای لەسێدارەدانی پەخشان دەستگیركرا

    ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا بڵاویکردەوە، خوێندکارێکی تاران بە مەبەستی لێپرسینەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێران دەستگیر کرا، ئەو ژنە بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین دژی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەستگیر کراوە.

  3. ٦٥٪ی زیانبەرکەوتووانی شەڕی غەززە منداڵ و ژن و کەسانی بەتەمەنن

    ٦٥٪ی زیانبەرکەوتووانی شەڕی غەززە منداڵ و ژن و کەسانی بەتەمەنن

    لەگەڵ بەردەوامبوونی بۆردوومان کە بەشێوەیەکی سیستماتیک خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە دەکاتە ئامانج، ژمارەی زیانبەرکەوتووانی غەززە بۆ زیاتر لە ٥٢ هەزار و ٢٤٣ کوژراو زیادی کرد، کە ٦٥٪یان منداڵ و ژن و کەسانی بەتەمەنن.

  4. نێرگز ناسری بە زیندانی کردن سزا درا

    نێرگز ناسری بە زیندانی کردن سزا درا

    ژنێکی مەسیحی دانیشتووی تاران بە ناوی نێرگز ناسری لەلایەن لقی ٣٦ی دادگای تێهەڵچوونەوە سزای ١٦ ساڵ زیندانیی و ١٥ ساڵ بێبەشکردنی لە مافە کۆمەڵایەتییەکان و سزای دارایی بە بڕی ٣٣٠ ملیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندرا.

27 نیسان 2025

  1.  "ڕاستی ئابووری ژنان... لە ئاڵەنگاریەکانەوە بۆ هەلەکان" سیمیناری گفتوگۆ لە جەزائیر

    "ڕاستی ئابووری ژنان... لە ئاڵەنگاریەکانەوە بۆ هەلەکان" سیمیناری گفتوگۆ لە جەزائیر

    بەشداربووانی سیمیناری گفتوگۆ کە لەلایەن کۆمەڵەی نور بۆ ژنان و خێزان و منداڵان ڕێکخرابوو، کۆک بوون لەسەر ئەوەی ئەگەر هەل بە ژنان بدرێت، ئەوا دەتوانن گۆڕانکارییەکی بەردەوام بەدەستبهێنن و کاریگەری ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگە دروست بکەن.

  2. لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵدا ١٥ ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی کوژران

    لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵدا ١٥ ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی کوژران

    لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا، لە ئەنجامی شەڕی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە، ١٥ ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی کوژراون و ١١ ڕۆژنامەنووسیش بریندار بوون و ماڵی ١٢ ڕۆژنامەنووس بە تەواوی وێران بوون.

  3. بەشداربووانی کۆنفرانس: بە یەکگرتوویی ئەو دەستکەوتانەی بەدەست هاتوون دەپارێزێت

    بەشداربووانی کۆنفرانس: بە یەکگرتوویی ئەو دەستکەوتانەی بەدەست هاتوون دەپارێزێت

    سالیحە ئایدەنیز و گولجان کاچماز سایگیت، ئەندامانی دەم پارتی، بەشدارییان لە کۆنفرانسی"یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیی لە ڕۆژئاوا" کردووە، جەختیان لەوە کردەوە کە یەکگرتوویی دەستکەوتە بەدەستهاتووەکان دەپارێزێت.

  4. ڕۆژنامەنووسێکی یەمەن: سنووردارکردنەکان ژنە ڕۆژنامەنووسان لە گەشتەکەیان بۆ سەرنوسەر ماندوو دەکات

    ڕۆژنامەنووسێکی یەمەن: سنووردارکردنەکان ژنە ڕۆژنامەنووسان لە گەشتەکەیان بۆ سەرنوسەر ماندوو دەکات

    لە جیهانێکدا کە بیروبۆچوونی پیاوسالاری، ئاڵەنگاری سیاسی و ئاسایش زاڵن، ژنە ڕۆژنامەنووسانی یەمەن ئاواتەخوازن بگەنە پۆستی پێشەنگایەتی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و حکومیدا، کە لەهەردووکاندا هیچ ژنێک لە پۆستێکدا نییە.

  5. "پێویستە بکەرانی کردەوەکانی دژ بە ژنان لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت"

    "پێویستە بکەرانی کردەوەکانی دژ بە ژنان لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت"

    ئارزو تەمۆ، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سارا بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرنجی ڕاکێشا بۆ ئەو فشار و سنووردارکردنانەی کە لەلایەن گروپی جیهادی هەتەشە لە سووریا بەسەر ژناندا سەپێندراوە و داوایکرد بکوژانی ژنان ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

26 نیسان 2025

  1. ٥١مین ساڵیادی بۆردومانی هەڵەبجە بە چەكی ناپاڵم بەرز ڕاگیرا

    ٥١مین ساڵیادی بۆردومانی هەڵەبجە بە چەكی ناپاڵم بەرز ڕاگیرا

    ساڵەکانی ڕۆژ بۆ هەڵەبجەییەکان پڕن لە یادو بیرەوەری ناخۆش، پڕن لە کارەسات و مەینەتی و ماڵ وێرانی، ئەمڕۆش دیسان یادێکی تاڵی ئەو بیرەوەرییانەیە، کە بۆردمانکردنی ھەڵەبجەیە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی بەعسەوە بە چەکی ناپاڵم.