ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 232 لە 1.030

18 ئاب 2025

  1. کاریکاتێریستێک زاڵبوونی مافیای هونەری بەسەر دیمەنی کولتووری لە سەردەمی خۆیدا ئاشکرا دەکات

    کاریکاتێریستێک زاڵبوونی مافیای هونەری بەسەر دیمەنی کولتووری لە سەردەمی خۆیدا ئاشکرا دەکات

    شەیدا فیدایی پێیوایە، تاکە ڕێگا بۆ ئایندەیەکی ئازاد بۆ هونەر لە یەکێتی هونەرمەندانی سەربەخۆدایە، لە بوارە هونەریە جیاوازەکاندا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری دەبنەوە کە لەلایەن گروپەکانی پەیوەست بە حکومەتەوە سەپێندراون.

  2. "ئاشتی بە چەک نییە، چارەسەریش لە دانپێدانانی کورد و گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان دەستپێدەکات"

    "ئاشتی بە چەک نییە، چارەسەریش لە دانپێدانانی کورد و گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان دەستپێدەکات"

    ئارزو کەهرمان، چالاکوان لە تەڤگەری ئازادی ژنان "تەژەئا" لە میانەی بەشداریکردنی وەک ئەندامی پێشەنگایەتی لە کۆبوونەوەکانی "کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک"، جەختی لەوە کردەوە، کە بۆ یەکەمجار بە درێژای هەموو قۆناغەکانی هەڵمەتەکە سەرنجی ئیرادەی گەلی داوە.

  3. لە زاخۆ تەرمی ژنێک دۆزرایەوە

    لە زاخۆ تەرمی ژنێک دۆزرایەوە

    بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند، تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوە کە هیچ شوێنەوارێكی کوشتن دیار نەبووە، ئەو ژنە چەند ڕۆژێک بووە لە ماڵەکەیدا گیانى لەدەستداوە.

  4. "ململانێی سیاسیی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، موچەخۆرانی هەرێم وەک قەڵغانێک لە نێوانیاندا بەکاردەهێنن"

    "ململانێی سیاسیی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، موچەخۆرانی هەرێم وەک قەڵغانێک لە نێوانیاندا بەکاردەهێنن"

    شنە عەلی خەیات، مامۆستا و چالاکوان وتی: نەبوونی موچە کاریگەری بۆسەر ژنان دوو هێندە زیاد دەکات، پێویستە ئێمەی ژنان و چینی گەنجان، لە ڕێگەی خۆبەڕێکخستنکردنەوە هەوڵ بۆ گۆڕانکاری ڕیشەی لە سیستمی حکوڕانی هەرێمی کوردستاندا بدەین.

17 ئاب 2025

  1. دوو ژنی کورد لە زیندانی قەرچەک مەترسیی جیاکردنەوەی دوو منداڵەکەیان لەسەرە

    دوو ژنی کورد لە زیندانی قەرچەک مەترسیی جیاکردنەوەی دوو منداڵەکەیان لەسەرە

    بەرپرسانی زیندانەکانی قەرچەک و ئێڤینی تاران چوار زیندانیی سیاسیی کوردییان ئاگادار کردووەتەوە بۆ ڕادەستکردنی منداڵەکانیان بە بنەماڵەکانیان یان منداڵەکانیان ڕادەستی ڕێکخراوەی چاودێری منداڵان دەکرێت.

  2. ئەزموونی تەڤگەری ژنان لە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری سیاسی - ١

    ئەزموونی تەڤگەری ژنان لە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری سیاسی - ١

    ژنان ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە بونیادنانی ئاشتی و بەدیهێنانی دادپەروەریدا. سەرەڕای پەراوێزخستنی مێژوویی، ئەزمونەکان ئەوە نیشان دەدەن کە بەشداریکردنیان بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان و داڕشتنی چارەسەری دیموکراتی بەردەوام و گشتگیر پێویستە.

  3. دەم پارتی: دژی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی بەرخۆدانەکانمان فراوان دەکەین

    دەم پارتی: دژی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی بەرخۆدانەکانمان فراوان دەکەین

    دەم پارتی لە ڕاگەیwندراوێکدا ناڕەزایەتی خۆی سەبارەت بە پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی دەربڕی و وتی: دژی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی و ژنانی دیکە بەرخۆدانەکانمان فراوان دەکەین، دەبینە دەنگی شەریفە.

  4. پارێزەرێک: هیچ زەمینەیەکی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل لە سووریا نییە

    پارێزەرێک: هیچ زەمینەیەکی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل لە سووریا نییە

    ڕۆزیڤ کنو، پارێزەر ڕەخنەی لە بانگەوازی حکومەتی کاتی سووریا گرت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا و جەختی لەوە کردەوە، کە ئامانج لێی لادانی سەرنجەکانە لە پراکتیکەکانی ڕابردوویەتی.

  5. لە عێراق کوشتن شەرمەزار دەکرێت و داوای هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسی دەکرێت

    لە عێراق کوشتن شەرمەزار دەکرێت و داوای هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسی دەکرێت

    بەشداربووانی ناڕەزایەتیەکە لە عێراق جەختیان کردەوە، ئێمە لە وڵاتێکدا دەژین کە یاسای پارێزگاری لە ژنانی تێدا نییە و ئەگەر بێدەنگ بین، کوشتنی ژنان زیاتر دەبێت، دەبێت پێکەوە بوەستین و بەرگری لەم دۆزە بکەین تا ئەو کاتەی ڕاستیەکان دەرکەون.

  6. لە نەینەوا گۆڕێکى بەکۆمەڵی دەستى چەتەکانى داعش هەڵدرایەوە

    لە نەینەوا گۆڕێکى بەکۆمەڵی دەستى چەتەکانى داعش هەڵدرایەوە

    ئەمڕۆ لە گۆڕستانی خەسفەى موسڵ لەلایەن تیمێکى شارەزاوە گۆڕێکى بەکۆمەڵ هەڵدرایەوە، کە تەرمى چەند قوربانییەکى دەستى چەتەکانی داعشی تێدا بوو، دواى دەرهێنانەوەی ڕووفاتی ئەو هاوڵاتیانە ڕەوانەى بەغداد دەکرێن، بۆ ئەوەى پشکنینی دى ئێن ئەیان بۆ ئەنجام بدرێت.

  7. پەیامێک بۆ ژنانی ئەفغانستان: ڕێگای ئازادی بەرخۆدانە

    پەیامێک بۆ ژنانی ئەفغانستان: ڕێگای ئازادی بەرخۆدانە

    فەرهوندە حەبیبی و یەڵدا ئەحمەد لە چوارەمین ساڵیادی دەسەڵاتی تاڵیبان پەیامێکیان ئاراستەی ژنانی ئەفغانستان کرد و وتیان: سەرەڕای هەموو شتێک ژنانی ئەفغانستان بێدەنگ نەبوون و تێگەیشتن کە ڕێگای ئازادی بەرخۆدان و خەباتە لە دژی ستەمکاری.

  8. ژنانی ڕۆژنامەنووس: دەبێت پێنووسەکانمان چەکێک بن بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش

    ژنانی ڕۆژنامەنووس: دەبێت پێنووسەکانمان چەکێک بن بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش

    هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕاگەیاندن ڕۆڵێکی سەرەکی بینیووە لە گەیاندنی دەنگ و ڕاستی شۆڕش بە هەموو جیهان، کاری کردووە بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشتی مەدەنی و برایەتی لە نێوان گەلانی ناوچەکەدا، هەروەها بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە.

16 ئاب 2025

  1. لە چوارەمین ساڵیادی دەسەڵاتی تاڵیباندا... ژنان ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هەڵاواردنی ڕەگەزی دژی ژنان

    لە چوارەمین ساڵیادی دەسەڵاتی تاڵیباندا... ژنان ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هەڵاواردنی ڕەگەزی دژی ژنان

    بزوتنەوەکانی دەنگی ژنان و ژنان بۆ ئازادیی ئەفغانستان بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی دەستبەسەرداگرتنی تاڵیبان، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان لە کابول و تاران ڕێکخست و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دان بە تاڵیباندا نەنێت و واز لە پشتیوانیکردنی تاڵیبان بهێنن.

  2. ئەڤین باشۆ: مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەرێکی هەمەلایەنەیە بۆ قەیرانی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    ئەڤین باشۆ: مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەرێکی هەمەلایەنەیە بۆ قەیرانی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    ئەڤین باشۆ، کارگێڕی پەیمانگای باڵای هونەر لە حەسەکە، جەختی لەوە کردەوە، کە مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیک گونجاوترین چارەسەرە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم مۆدێلە نوێنەرایەتی دیدێکی هەمەلایەنە دەکات.

  3. لە قەندیل ١٥ی تەباخ پیرۆز کرا

    لە قەندیل ١٥ی تەباخ پیرۆز کرا

    بە بۆنەی ١٥ی تەباخ، ساڵڕۆژی ژیانەوە لە دۆڵی شارۆیان بناری قەندیل لە یاریگای شەهید جودی سەرگەینەڵ ئاهەنگێکی ڕێکخرا.

  4. ڕێکخراوی سارا پشتگیری لە ژنان دەکات کە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە

    ڕێکخراوی سارا پشتگیری لە ژنان دەکات کە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە

    ئارزو تەمۆ، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سارا ئاماژەی بەوەدا کە ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوەریا ڕووبەڕووی هەڕەشەی دیجیتاڵی دەبنەوە و ئەمەش زۆرجار دەبێتە هۆی خۆکوشتن و وتی" نابێت ئەو ژنانە بترسن، پێویستە بێنە لای ئێمە، ئێمە پاڵپشتی دەروونییان بۆ دابین دەکەین.