پەیامێک بۆ ژنانی ئەفغانستان: ڕێگای ئازادی بەرخۆدانە

فەرهوندە حەبیبی و یەڵدا ئەحمەد لە چوارەمین ساڵیادی دەسەڵاتی تاڵیبان پەیامێکیان ئاراستەی ژنانی ئەفغانستان کرد و وتیان: سەرەڕای هەموو شتێک ژنانی ئەفغانستان بێدەنگ نەبوون و تێگەیشتن کە ڕێگای ئازادی بەرخۆدان و خەباتە لە دژی ستەمکاری.

پەیامێک بۆ ژنانی ئەفغانستان: ڕێگای ئازادی بەرخۆدانە

بەهاران لەهیب

 

ئەفغانستان-ژنانی ئەفغانستان لە ڕابردوودا کاتێکی زۆر سەختیان بەسەر بردووە، سەرەڕای هەوڵی زۆر بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان لە بیست ساڵی ڕابردوودا، هیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی ڕووی نەداوە. زۆرێک لە بەرنامە و پڕۆژەکان زیاتر لەسەر ئاستی ئابووری ماونەتەوە و لە ژێر پەردەی وەبەرهێنان، ئەو سەرچاوانەی دارایی کە بۆ ئەفغانستان تەرخان کراوە، بۆ کاروباری ناوخۆ و هێزە سەربازییەکان خەرج کراوە. سەرەڕای وەبەرهێنانە گەورەکان کە هەمووان چاوەڕێی باشتربوونی دۆخی ئابووری خەڵک بوون، هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە کۆمەڵگەدا ڕووبەڕووی هەژاری و سەختی دارایی دەبنەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان لەو ماوەیەدا ئەفغانستان گەندەڵترین حکومەتی هەبووە و ناپارێزراوترین وڵات بووە بۆ ژنان، کوشتنی فەرهوندە و بەردبارانکردنی ڕۆکشانە و چەندین ڕووداوی توندوتیژی دیکەی دژ بە ژنان هێشتا لە یادی کۆمەڵگەدا تازەن.

 

فەرهوندە حەبیبی، داکۆکیکاری مافی ژنان و ڕۆژنامەنووس، و یەڵدا ئەحمەد، پسپۆڕی دەروونناس و چالاکی مافی ژنان، پەیامی پشتیوانییان بۆ ژنانی ئەفغانستان نارد.

 

"ژنانی ئەفغانستان لەمەودوا بەهێزتر لە خەباتی خۆیان بەردەوام دەبن"

فەرهوندە حەبیبی لە پەیامەکەیدا وتی: ئەمڕۆ ڕێک چوار ساڵە، چوار ساڵی تاریکی نەزانی ١٥ی ئاب ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمێکە، ئەو ڕۆژەی کە هیوا و خەونەکانی ژنانی ئەفغانی لە تاریکیدا مانەوە، ئەو ڕۆژەی کە قوتابخانەکان داخران، قەڵەمەکان شکێنران و ژنان بێدەنگ کران بێبەشبوون کە ژنان دەستیان بە خەبات کردووە بۆ دەربازبوون ژنانی ئەفغانستان هەمیشە بەهێز بوون و لەمەودوا بەهێزتر لە خەباتەکەیان بەردەوام دەبن.

 

"گەلی ئەفغانستان تاریکترین ڕۆژەکانی ژیانی خۆیان بەسەر بردووە"

یەڵدا ئەحمەد هەروەها لە پەیامەکەیدا دەڵێت: ساڵێکی دیکە لەژێر دەسەڵاتی خوێناوی و خیانەتکارانەی تاڵیباندا تێپەڕی، بەڵێ!ئەفغانستان ماوەی چوار ساڵە لەژێر کۆنترۆڵی تاریکترین و نەزانترین گروپی مێژوودایە، لەم چوار ساڵەدا گەلی ئەفغانستان تاریکترین ڕۆژەکانی ژیانی خۆیان ئەزموون کردووە، ژنانی ئەفغانستان بەتایبەتی ڕۆژانە لەڕێگەی توندوتیژی و چەوسانەوە دەکوژرێن مافەکان بەو فەرمانانەی کە لە ژێر پەردەی ئایینی جۆراوجۆردا دەریان دەکات.

 

یەڵدا ئەحمەد سەرنجی بۆ خەباتی بێوچانی ژنانی ئەفغانستان ڕاکێشا و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سەرەڕای هەموو شتێک ژنانی ئەفغانستان بێدەنگ نەبوون و تێگەیشتوون کە ڕێگای ئازادی بەرخۆدان و خەباتە لە دژی چەوساندنەوە.

 

یەڵدا ئەحمەد سڵاوی لە خەباتی ژنان کرد و وتی: سڵاوی گەرمی خۆم بۆ گەلی ئەفغانستان دەنێرم، بەتایبەتی ئەو ژنانەی ئەفغانی کە چوار ساڵە بە نهێنی و چ بە ئاشکرا لە دژی تاریکی شەڕ دەکەن. دەزانم دوای تاریکی هەموو شەوێک خۆر هەڵدێت! بەو هیوایەی گەلی ئەفغانستان بەناوی ئایین لەم تاریکییە ڕزگاری بێت.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.