
ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە شام ئەنجام دەدات
یەکینەکانی زەمینی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی زەمینییان لە ناوچەی نزیک شامی پایتەختی سووریا ئەنجامدا.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

یەکینەکانی زەمینی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی زەمینییان لە ناوچەی نزیک شامی پایتەختی سووریا ئەنجامدا.

تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا "تەژەکە-ئە"داوای لە هەموو ژنان کرد کە لە دژی سزای لەسێدارەدان بەرامبەر بە ژنانی چالاکوان لە ئێران دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە.

شارەوانی پیاس لە ئامەد خەریکی پتەوکردنی هاودەنگی و تۆڕەکانی بەرهەمهێنانە بۆ "ژیانێکی بێ توندوتیژی" گونای یاقوت، ڕێکخەری بەڕێوبەرایەتی سیاسەتەکانی ژنان ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییە هەرێمییەکان بەهێزترین میکانیزمن بۆ ڕێکخستن و هاوکاری.

کۆنفرانسی ڕێنێسانسی ژنانی ئێزدی بە پەیامەکانی دەرەوەی شەنگال بەردەوامەم لە پەیامەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە ژنانی ئێزدی ئێستا بە بەرخۆدانی خۆیان و پێشەنگایەتی ڕێنێسانس نموونەیەکن بۆ جیهان .

لە شاری سەلاحەدین لە باکووری بەغدای پایتەخت، مامۆستا خیتام ئەحمەد شەمەری، مامۆستای زانکۆ دوای ئەوەی ڕەتیکردەوە هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزاکەی بکات، لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا.

پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزاری ئەو هەڵبژاردنانەیان کرد کە حکومەتی کاتی دیمەشق ئامادەکاری بۆ دەکات، جەختیان لەوە کردەوە: کە کاتی چارەسەرکردنی کێشەکانی گەلی سووریایە و هەڵبژاردنەکان ڕەنگدانەوەی ناسنامە و ئیرادەی گەلی سووریا نییە.

نەتەوی خەمگین، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە، ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی یەکڕیزییەوە، لایەنەکان بە فرەچەشنی خۆیان سووریایەکی دیموکراتیک و نامەرکەزی بونیاد دەنێن، نەتەوەی دیموکراتیک ڕێگای چارەسەرە بۆ سووریا.

لە گەڕەکی ڕاپەرینی شاری سلێمانی، ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.

بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە، تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا زیاتر لە هەزار حاڵەتی نوێی کۆلێرا لە سودان تۆمارکراوە.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی هەڵەبجە وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بەناونیشانی "ڕۆڵی میدیا و نووسەران لە ناساندنی جینۆسایدەکانی کورددا" ڕێکخست.
دەستپێشخەریی یەکێتیی نێودەوڵەتی ژنانی کورد لە ئەوروپا لە ڕاگەیاندراوێکدا سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی شەرمەزار کرد کە لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بە سەرییدا سەپێندراوە.

لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی تاڵیبان هەڵیانکوتایە سەر چەند ناوەندێکی زمانی بیانی بەهۆی وانەوتنەوەی ژنانەوە و دایانخست، هەنگاوێکیش نیگەرانییەکانی زیاتری کردوە سەبارەت بە زەوتکردنی زیاتری ژنان لە مافی خوێندن.

حەوتەمین کۆنفرانسی کۆمیتەی پەروەردەی خۆبەڕێوەبەری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بە دروشمی "لەگەڵ ژنانی خوێندەوار بەرەو ژیانی کۆمەڵایەتی" بەڕێوەچوو.

هێلین ئومێد، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کوردستان دەڵێت: لە سووریا و ئەفغانستان ژنان دەکرێنە کۆیلە، تەنانەت ئەو ژوورانەشی کە ژنانی تێدان ڕووناکی تێدا نییە.

تۆڕی پەیامنێرانی عەرەبی بۆ ڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوە :ئاریج" بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای "ژنانی سەرکەوتو لە جەنگ"، کۆبوونەوەیەکی گفتوگۆی کراوەی ئەنجامدا کە ڕۆژنامەنووسانی سووری کۆکردەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕاستی ڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوە و ڕۆڵی ژنان تێیدا.

لە وڵاتێکدا کە سەرەتایترین مافەکانی ژنان قەدەغەکراون، ماتۆڕسکیل و پاسکیل بووەتە گۆڕەپانێکی شەڕی ڕەمزی، شەڕێک لە نێوان ژنانی خەبات بۆ ئازادی و دەسەڵاتێک کە لە سەربەخۆی خۆیان دەترسێت و فەتوا و یاسا دەردەکات.

تاژێ لە ٢٨ی ئابدا کۆنفرانسێکی ڕێنێسانسی ژنانی ئێزدی بە دروشمی "ڕێکخستن و تێکۆشان، ئێمە دەبینە پێشەنگی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئازاد" بەڕێوەدەبات و ڕیهام حسێن ڕایگەیاند، بە ڕێنمایی و ڕۆشنایی ژنۆلۆژی ڕێنێسانسێکی ژنانی ئێزدی ئەنجام دەدەن.

کۆردیناسیۆنی کەژەکە بە ڕاگەیەندراوێک دووپاتی کردەوە، کە هەبوونی گەلی جوولەکە و گەلی فەڵەستین بە خوێنڕێژیی و لەناوبردنی یەکتر، مسۆگەر نابێت؛ داوای کرد لەپێناو چارەسەرێکی ئاشتییانە و درێژخایەندا، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بوەستێنرێن.

ژنان پارێزەری بەرهەمی خۆماڵین و خاوەنداری لیدەکەن، دەڵێن: بەرهەمی خۆماڵی باشترەو پاکترە، ئەگەر بەرهەمی دەرەوە هاوردە نەکەن، ئەوا بەرهەمی خۆماڵی خۆمان بەشی کوردستان دەکات.

هەڵمەتی بەرگری لە شەریفە محەمەدی بڵاویکردەوە، شەریفە باس لە ژیانی ڕاستەقینەی خۆی و ملیۆنەها ژنانی دیکە دەکات،شەریفە وەک دایکێک سەرەڕای هەموو ئازارەکانی بەردەوامە لە خۆشەویستی و بەخشینی ژیان.